کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیتلاعات خاوه‌نی ئوتێل سۆمایه‌!!!

Sunday, 18/07/2010, 12:00



(هه‌ندێک جار حه‌ز ده‌که‌م که‌رێکی ڕیز لێگیراوی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بم وخه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بم) ناسر حه‌فید

ڕه‌نگه‌زۆرتان بڵێن ئه‌مه‌چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت ئوتێل سۆما خاوه‌نه‌که‌ی ئیتڵاعات بێت ؟
به‌ڵێ خاوه‌نی ئه‌و ئوتێله‌و ده‌یان ڕیستۆران و ئوتێلی تر به‌سه‌رپه‌رشتی ئیتڵاعات به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، چونکه‌خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ئوتێله‌ فه‌ره‌یدوون عه‌بدول قادری ئیتڵاعاته‌و ئه‌وه‌ی ‌که‌سمان نازانین چۆن بوه‌خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو سامانه‌؟ ده‌کرێ مێژووی ئه‌م پیاوه‌
گومان لێکراوه‌بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ گیرانی له‌گه‌ڵ شه‌هید خاله‌شه‌هابدا ، ئه‌وان چه‌ند که‌سێک بوون که‌گیران ، به‌ڵام فه‌ره‌یدوون و چه‌ند دانه‌یه‌کیان له‌ناوزیندانه‌وه‌ئازاد کران ،له‌وێوه‌
مێژووی ئه‌م که‌سه‌ده‌ست پێده‌کات . له‌شاخیش ته‌لیزمی به‌ردێکیش نه‌ی ڕوشاند نه‌خۆی نه‌براکانی ، له‌دوای ئه‌نفالیش براکانی یه‌که‌مین که‌س بوون که‌بونه‌خاوه‌نی جێب و کاسپیان ده‌کرد به‌جێبی ئاخرین مۆ دێله‌وه‌،له‌مابه‌ینی سه‌رده‌شت و قاسمه‌ڕه‌شدا ،که‌ئێمه‌
له‌مقه‌ڕ دورکه‌وتینایه‌ته‌وه‌له‌برسا ده‌مردین ، هێنده‌په‌نیری سپی و فاسۆلیامان خواردبوو
ڕه‌نگی مردومان لێ نشتبوو ،ئه‌وانیش ده‌چونه‌ته‌دریج و تاران تا چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کوڕه‌کانی فه‌ره‌یدوون چونه‌سوید و باوه‌پیاره‌یان باوکی بوو براکانیشی بۆ دانمارک و له‌وێ مام قادر مرد و له‌سه‌قزیش فه‌ره‌یدوون له‌که‌تنێکا گیراو نامووسی شۆڕشی بردوو
له‌وێوه‌سه‌نگه‌ری گواسته‌وه‌بۆ لای ئیمامه‌کانی ئێران ، بیرتانه‌ئه‌مه‌ریکێکان چه‌ند ئیتلاعاتیان گرت له‌ناو حه‌سیب ساڵحدا که‌میوانی کاک فه‌ره‌یدوون بوون ، فه‌ره‌یدوون خاوه‌نی ده‌یان قومارخانه‌و جێگه‌ی شه‌وی سوره‌،په‌یمان به‌خوێنه‌رانی کوردستان پۆست ده‌ده‌ین له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌موو ئه‌و جێگه‌یانه‌ ئاشکراکه‌ین که‌خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌م پیاوه‌ی
ئیتلاعاته‌، به‌ڵێ له‌ڕوداوێکی تراژیدیایدا ، ئوتێلێکی پێنج ئه‌ستێره‌ ئاگری تێبه‌ر ده‌بێت
شایه‌ت حاڵێ پێی ووتم که‌میوانی ئوتێله‌که‌بوو ،کوڕه‌چاویلکه‌له‌چاوه‌که‌ی دوای زانیم کوڕی فه‌ره‌یدوونه‌هاواری له‌میوانه‌کان ده‌کرد هیچ نی یه‌و ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا خه‌ڵک په‌نجه‌ره‌کان بشکێنن ،ئه‌وان واپه‌روه‌رده‌بوون که‌به‌سه‌ر که‌له‌سه‌ردا هه‌نگاو بنێن و
پاره‌ی دزێکه‌یان که‌م نه‌کات ، مێژووی ئه‌م پیاوه‌گوماناوی یه‌هه‌ر وابووه‌ ،خۆشبه‌ختانه‌
ئه‌م جاره‌بوه‌به‌ته‌ڵه‌که‌وه‌و کوژراوانی ناو ئوتێله‌که‌خه‌ڵکانی بیانین و ئه‌وان ئاوا ئاسان
خه‌ڵکی خۆیان فه‌رامۆش ناکه‌ن و ئه‌م ڕوداوه‌سانای به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت. به‌رهه‌م ساڵحی خوای لیژنه‌ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیسان دروست کرد بۆ به‌دوا چون . خه‌ڵکینه‌‌ئه‌رێ تاکه‌ی بڕوا به‌م که‌سه‌گومان لێکراوانه‌ده‌که‌ن ، 19 ساڵه‌لیژنه‌درووست ده‌که‌ن و هیچ لیژنه‌یه‌ک تا ئیستا نه‌گه‌شتۆته‌مه‌نزڵ ، بیرتانه‌به‌رهه‌م لیژنه‌ی بۆ که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شتیش دروست کرد ،سه‌ره‌داوێکی سوریشیان دۆزێوه‌،لیژنه‌بۆ فایلداره‌کانیش دروست کرا بۆ 31ئابیش، لیژنه‌بۆ ئاشبه‌تاڵ و لیژنه‌بۆ سوتانی کچان و لیژنه‌بۆ ئاگره‌کانی گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ڕ و لیژنه‌بۆ ئۆتۆمۆبێلی په‌رله‌مانتاران و ،لیژنه‌بۆ تۆبارانی قه‌ندیل و ئاردو گه‌نمی جوتیاران و سایلۆو ده‌زگای سه‌رده‌م و لیژنه‌بۆ جه‌ڵده‌که‌ی تاڵه‌بانی و ئاڵاکه‌ی مه‌سعود که‌ له‌ئوتێله‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌به‌جیی هێشت ، به‌سه‌ئیتر لیژنه‌خۆ دزینه‌وه‌یه‌له‌ڕووداو،لیژنه‌مانای سه‌رقاپ خستنه‌سه‌ر ڕوداوه‌کان . هه‌نوکه‌ کێ ده‌توانێ فه‌ره‌یدوون دادگایی بکات؟
ئه‌و پیاوه‌کانی ئیمامی له‌پشته‌.مه‌رگی 30 که‌س و زامار بونی 30تر بۆ ئه‌وی تازه‌ده‌وڵه‌مه‌ند هیچ نی یه‌ ، جگه‌له‌ختوکه‌دانێک . ئه‌مڕۆ بڕیاریان دا قه‌ره‌بووی مردۆکان بکه‌نه‌وه‌،بیانێکان له‌پێس هه‌موویانه‌وه‌، ئیتڵاعات له‌پشتی سوتانی ئه‌و ئوتێله‌وه‌یه‌ئه‌مه‌
شێوه‌یه‌کی تره‌له‌تیرۆر .لیژنه‌کێ یه ؟‌کوا له‌کوردستان خه‌ڵکانی پسپۆڕی ئه‌و بواره‌
ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت ده‌توانن چی بکه‌ن حه‌دیان چی یه‌هیچ بکه‌ن و غه‌ڵه‌ت بکه‌ن .
من زۆر حه‌زده‌که‌م کوژراوانی ئه‌و ووڵاتانه‌که‌سانی شاره‌زا بنێرن تا هه‌موو ئه‌وڕووداوه‌بخه‌نه‌سه‌ر به‌ڕه‌، سلێمانی و کوردوستانتان وێران کردوه‌،شه‌قامی شاره‌که‌مان ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ناگرێ، هه‌ناسه‌ت بۆ نادرێت له‌به‌ر تۆزو پیسی و پاشماوه‌ی ئۆتۆمۆبێل . هه‌موو ڕۆژێک که‌سانێک به‌ڕوداوی هات و چۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن جه‌ڵده‌ی ده‌ماخ و نه‌خۆشی ژێر په‌نجه‌و سه‌دان نه‌خۆشی تر به‌رهه‌می ئێوه‌یه‌تکایه‌لیژنه‌یه‌کیش بۆ ئه‌وه‌دروست که‌ن
ئیتلاعات و میت له‌کوردستان ته‌ره‌تێن ده‌که‌ن لیژنه‌یه‌کیش بۆ ئه‌وان دروست که‌ن ،،،،،،
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە