ڕەفتارەكانى (دڵزار عارف) خوشكەزاى جوندیانى لەسەتەلایتى گەلى كووردستان !
Wednesday, 07/07/2010, 12:00
لەو ڕۆژەوەى سەتەلایتى بەناو گەلى كووردستان كراوەتەوە جووندیانى هەوڵى داوە تەكەتوول و خزمەكانى خۆى تێبخزێنێت بۆئەوەى هیچ نەبێت مەعلوومات و زانیارییەكان بەدەقیقى بگەنە دەستى ... ئەم دڵزار عارفە نەخۆش و لاوازە لەعەلاقاتدا قووت كرایەوەو لەدووكاندارییەوە كرایە لێپرسراوى بەشى پەیوەندییەكان ، دڵزاریش هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا دەستى دایە داوێن پیسى و دزى و فەسادى ئیدارى ، سێكووچكەیەكى تەكەتوولیان لەگەڵ جەمالى نەهزەو هاوڕێ مەحمودا درووست كرد هەرچى نەیارو ئەنتى جووندیانى بوایە موئامەرەیەكیان بۆ درووست ئەكرد پاشان دەریان ئەكرد دڵزار عارف خۆشترین و ستراتیجى ترین ژووریان لەناو تەلەفزیۆندا بەئەساسى جوان و خواردن و خواردنەوەوە بۆ ئامادە كرد بەدڵى خۆشى چەند ئافرەتێكیان نەقڵى ژوورەكەى كرد ... تەنانەت پەنجەرەى ژوورەكەشیان بۆ بۆیاخ كرد تا لەدیووى دەرەوە كەس نەتوانێت تەماشاى ناو ژوورەكەى بكات لەناو ئەم هۆدەیەدا دڵزار چەندین كارى قێزەون و نامەسئولانەى ئەنجام داوە ملشكاندنى خەڵك و دەركردن لەسەردەستى ئەم پلانى بۆداڕێژراوە هەرلەسەر داواى ئەمیش كووردستان پۆست لەناو تەلەفزیۆنەكەدا فلتەر كراوە كاتێكیش هاوڕێ مەحمود مرد بەپەلە ئەمیان خستە جێگاكەى واتە كرایە مەسئوولى دوو بەش (ئەلاقات و ئیدارە) بەهەمان شێوە پەنجەرەى ژوورى ئیدارەشى بۆیاخ كرد تاكوو كارى بەد ڕەوشتى و تەماشاكردنى ئەنتەرنێت بۆى ئاسانتربێت دڵزار هەموو خواردن و خواردنەوەیەك و بەنزین و وەحدەى مۆبایل و سەفەر و ڕابواردنێكى لەسەر تەلەفزیۆنە تەنانەت لەناو تەلەفزیۆنیشدا سەرى بۆ چاك ئەكەن ئەم پیاوە نەخۆشە لەبەرئەوەى خزمى ئازاد جووندیانیە كۆنتڕۆڵى هەواڵگیرى و مەعلوومات كۆكردنەوەى لەناو تیڤیدا كردووە و بەئیمێڵ و مۆبایل ئەیداتە خاڵى لەناو خەڵكیشدا خۆى بە كەسێكى ئیجتماعى دادەنێت بۆئەوەى كەس گوومانى لێ نەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست