رونكردنەوەیەك لە رادیۆى نەواوە
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
ئاگادارى راى گشتى كوردستان دەكەین كە رادیۆى نەوا وەك كەناڵێكى ئەهلى و ئازاد،بە رەچاو كردنى بنەما یاسایى و ئیتیكییەكانى پیشەى رۆژنامەوانى بەردەوام هەوڵى گواستنەوەى زانیارى و بیرو بۆچونە جیاوازەكانى داوە بۆهاوڵاتیان بە شێوەیەكى بێلایەنانە،بەڵام لە دواى رووداوەكانى ئەمدواییەى كوردستاندا جاربەجار دەنگۆى هەبونى مەترسیى و هەڕەشە لەسەر كەناڵەكەمان بڵاو دەبێتەوە.
بەلەبەرچاو گرتنى ئەو پێشێلكارییانەى بەرامبەر رۆژنامەنوسان و كەناڵەكانى رادیۆى نەوا كراوە لە ماوەى رابردوودا،ئاگادارى راى گشتى كوردستان و جیهان دەكەینەوە كە پاراستنى كەناڵەكەمان و گیانى رۆژنامەنوسەكانمان لە ئەستۆى حكومەتى هەرێمى كوردستان و هێزە ئەمنییەكانیدایە.
هەرلەوبارەیەشەوە داواكارى و ئاگاداركردنەوەى پێویستمان داوەتە حكومەتى هەرێمى كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.ئەوەش دوپات دەكەینەوە كە وەك رادیۆى نەوا بەردەوام دەبین لە گەیاندنى هەواڵ و زانیارى دروست بە شێوەیەكى بێلایەنى و بابەتیانە.
لەگەڵ رێزدا/
ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى رادیۆى نەوا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست