به‌هاری عه‌ره‌ب، هاوینی كورد
Saturday, 18/06/2011, 12:00
زۆرجار توركیا خۆی بۆ جیهان به مۆدێلێكی دیموكراسی موسڵمان ده‌نوێنێت، به‌ڵام له راستیدا نكوڵی له مافه دیموكراسییه سه‌ره‌تاییه‌كانی له 20%ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن، رۆژی یه‌كشه‌ممه به به ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌و له ئێستادا روبه‌روی كۆسپێكی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌و گه‌شه ئابورییه گرنگه و ناوبانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی توركیا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغاندا به‌ده‌ستی هێناوه، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێك له بابه‌ته سیاسییه هه‌ره گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پشتگوێخستوه، كه ئه‌ویش كوردی سه‌ركوتكراوی كه‌مینه‌كه‌ی توركیایه.
كورده‌كان له توركیا بۆماوه‌ی ده‌یان ساڵ تێكۆشاون بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ندێك جاریش روبه‌روی توندوتیژی بونه‌ته‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. ئێمه چیتر به‌م باره‌ی ئێستا رازی نابین. ئێمه داوای ئازادی دیموكراسی و مافی قسه كردنمان به زمانی خۆمان له قوتابخانه و مزگه‌وته‌كاندا و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی گه‌وره‌تر له ناوچه كوردییه‌كاندا ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی به‌رێز ئه‌ردۆغان، ناسراو به ئه‌كه‌په، ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ده‌ست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2002، توركیا په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌ره‌پێداوه و ره‌خنه‌كانی ئه‌ردۆغانیش ده‌رباره‌ی ئیسرائیل ناوبانگی له هه‌رێمه‌كه‌دا پێبه‌خشیوه. به‌ڵام له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران زۆرجار دڵته‌نگی خۆی بۆ منداڵه كوژراوه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌رده‌بڕێت، ئه‌و هیچ شتێكی وای باس نه‌كردوه ده‌رباره‌ی منداڵه كورده‌كان كه له لایه‌ن سوپا و پۆلیسه‌وه كوژراون له توركیا.
هه‌فته‌ی رابردو، كاتێك په‌نابه‌رانی سوریا له‌رێگای سنوره‌كانه‌وه به‌ره‌و توركیا رایان كرد، به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ئیدانه‌ی سه‌ركوتكاری و توندوتیژیه‌كانی حكومه‌تی سوریای كرد دژی خۆپیشانده‌ران. ئه‌و باسی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك رێژ‌و گوللـه‌كان و نانكه ئاوپرژێنه‌كانی حكومه‌تی توكیای نه‌كرد دژی خۆپیشانده‌رانی كورد له مانگی نیساندا. هه‌تاوه‌كو به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ناو ماڵی خۆی رێك نه‌خاته‌وه، ئه‌و بۆی نییه ره‌خنه له دراوسێكانی بگرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، شتێكی نه‌شیاوه بۆ بزوتنه‌وه دیموكراسییه‌كانی میسر و سوریا یان لیبیا متمانه به حكومه‌تی توركیا بكه‌ن له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی خۆی پشتگوێ ده‌خات و خۆپیشاندان سه‌ركوت ده‌كات و نكوڵی له داواكارییه یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كورد ده‌كات.
حكومه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌توانێت ته‌نها یه‌كێك له دو رێچكه‌كان له یه‌ك كاتدا بگرێته‌به‌ر. ده‌توانێت ئه‌م داواكارییانه جێبه‌جێ بكات، به به‌شداری پێكردنی یاسادانه‌ره كورده‌كان له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی توركیادا و ده‌سته‌به‌ر كردنی گه‌ره‌نتییه ده‌ستورییه‌كان بۆ هه‌مو مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد‌و رازی بون به داواكاریییه‌كانیان بۆ سه‌ربه‌خۆبون كه خۆی له حكومه‌تێكی خۆماڵیدا ده‌بینێته‌وه‌و ئاشتی به‌رقه‌رار بكات. یان ئه‌وه‌تا ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سه‌ركوتكارییه توندوتیژه‌كان كه تا ئێستا په‌یره‌وی كردوه. ئه‌گه‌ر دوه‌م رێگا بگرێته‌به‌ر، ئه‌وا توركیا زیاتر له جاران توشی توندوتیژی ده‌بێته‌وه.
به‌داخه‌وه، لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی زیندانی كرا‌و، له ساڵی 1999 ده‌ستگیركرا خۆی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بوایه، ئه‌وا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی له‌سێداره ده‌دا، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ردۆغان به‌ره‌و رێگای دوه‌م هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌رچه‌نده هه‌مو كاتێك به‌م شێوه‌یه نه‌بوه. له وتارێكیدا له دیاربه‌كر له 2005، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "كێشه‌ی كورد كێشه‌ی منه." وادیار بو كه دانی نا به شكستی ده‌ستی قورسی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و پرۆسه‌یه‌كی نوێی له‌به‌ر ده‌ستدا بو بۆ ده‌ستپێكردن. ئه‌م "كرانه‌وه به‌روی كورددا" دیار بو هه‌نگاوێك بو به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی راست، مافی زیاتری به‌كارهێنانی زمانی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر و لێبوردنی بۆ جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانی دژه حكومه‌ت به‌خشی.
هه‌رچه‌نده زو ئاشكرا بو كه ئه‌ردۆغان راستگۆ نه‌بو. سه‌ره‌ڕای سه‌لماندنی گشتی تورك بۆ كرانه‌وه به‌روی كورددا، ئه‌كه‌په هه‌نگاوی جددی هه‌ڵنه‌گرت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد. به پێچه‌وانه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی په‌ره‌پێداو پارتی رێبه‌ری كوردی ده‌ته‌په‌ی قه‌ده‌غه كرد‌و سایستمه‌داره كورده‌كانی ده‌ستگیر كرد، كه منیش یه‌كێك بوم له‌وان. (له تشرینی دوه‌می 2006 ده‌ستگیر كرام و 9 مانگم له‌پشت ده‌رگای زیندانه‌وه به‌سه‌ربرد هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی بۆ په‌رله‌مان له زیندانه‌وه هه‌ڵبژێردرام و حه‌سانه‌م پێبه‌خشرا له ته‌موزی 2007).
له‌وكاته‌وه حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سكاڵاكانی خه‌ڵكی كوردی پشگوێخستوه. له‌ژێر په‌رده‌ی كرانه‌وه‌دا به‌رده‌وام بوه له‌سه‌ر سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه كۆنه‌كانی له نكوڵی كردن. له‌جیاتی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی كورد، پێده‌چێت له ئێستادا ئه‌كه‌په توركیا ئاماده بكات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی نوێ. هه‌ڵبژاردنی 36 نوێنه‌ری كورد بۆ په‌رله‌مان كاریگه‌رترین به‌ڵگه ده‌بێت بۆ سیاسه‌ته روخێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌كه‌په.
له‌كاتێكدا پارته جۆراوجۆره‌كانی توركیا تاوتوێی دانانی ده‌ستورێكی نوێ ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌شدارییه‌كی چالاكی ئه‌ندامه كورده‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت.
پێویسته ده‌ستگیركردنه بێ پاساوه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كۆتاییان پێبهێنرێت و كورده‌كانی توركیا، دوای تێكۆشانی ده‌یان ساڵ، مافی فێربون و نوێژ كردن به‌زمانی خۆمان و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كانی خۆمان پێبدرێت.
له ئینگلیزییه‌وه: كاروان حه‌یده‌ری/سایتی سبه‌ی.
سه‌رچاوه:
نیۆرك تایمز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست