کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوویەك گرتت بە شیرى بۆت تەرك ناكرێ بە پیرى

Monday, 30/08/2010, 12:00


تەنها پێنج ساڵ بوو , كە ڕاپەڕین كرابوو , ئێستا ترسى بەعس هەرمابوو , هەتا ئەو كاتە تارمایى ئەنفال و بۆگەنى كیمیاوى هەڵەبجە لە لوتماندا مابوو , هەتا ئەو كاتە كوردستان هەر كاول و وێرانە بوو , نە شار شار بوو , نە لادێ لادێ بوو , كە مەسعودى خائین زادە ,خیانەتێكى ترى خستە سەر خەرمانى خیانەتەكانى خۆى و بنەماڵەكەى , ئەم خیانەت كردن و ئاشبەتاڵ و تەسلیمى داگیر كەرانە نەریتێكە لە مەلا مستەفا وە , ئەو مەلا مستەفایەى بە چەتەیى و پیاو كوشتن خۆى سەپاند بە سەر شۆڕشى میللەتێكدا و دوایش هەر ئەو ئاشبەتاڵى پێ كرد بۆیان بەجێ ماوە , خیانەت لاى بنەماڵەى مەلا مستەفا بەردەوام ئامادە بونى هەیە , وەك ووتم تەنها پێنج ساڵ بوو , ئەم هەرێمە ڕزگاركرابوو , تەنها پێنج ساڵ بوو ئەم هەرێمە بەعسى وەكو ڕژێم , وەكوئیدارە تیا نەمابوو , بەڵام نۆكەرەكانى بەعس هەر مابون وتەراتێنیان بوو , بەڵام لە بەرەبەیانێكى زوودا , جامانە سورەكان پەلى ئەو دوژمنەیان گرت و هێنایانەوە , پێنج ساڵ ئەوەندە تەمەنێكى زۆر نەبوو , تا بەعس وتاوانەكانیمان لە بیر بچێت ,بۆ ئەوەى هەر لەزاكیرەماندا بمێنێ پارتى پەلى گرتن وهێناینیەوە , بەعس هەر بەعسە , جا كورد بێت یان عەرەب , زۆر جار ئەوەى زۆڵە كوردەكان ئەیان كرد قەت عەرەبەكان نەیان ئەكرد , ڕاستە بەعس نەما , بەڵام نۆكەرەكانى هەر مابوون , سەدام نەما بەڵام مەسعود بۆ كوردستان هەر سەدام بوو , عودەى و قوسەى نەمان , بەڵام نێچیر و مەسرور هەر عودەیەكەى جاران بون ,ملازم موحسینەكان نەمان , بەڵام هەزاران ملازم موحسینى تر پەیدا بوون , ئەوەى لە شەڕى ناوخۆدا كرا لەتاڵان وڕاووڕووت چى لە ئەنفال كەمتر بوو , ئەنفال چیەكانى بەعس و پارتى ویەكێتى چ جیاوازیەكیان هەبوو , ئێمەبیرمانە لە شەڕى ناوخۆدا چى بە دیلەكانى یەكتر ئەكرا ,ئەوەندەى تەمەنى خۆم هیچ خیانەتێكم نەبینى و نەخوێندەوە لاى میللەتەكەم و لاى نەتەوەكانى تر بە قەد 31ى ئاب قێزەون بێت , ئێوە وەرن باش بیر لەم خیانەتە بكەنەوە , بزانن نە ئێستا و نە ڕابوردوو لەو خیانەتە قێزەونتر نابینى , بۆ ؟ لەبەرئەوەى تەنها پێنج ساڵ بوو تارمایى بەعس نەمابوو , خستن و ڕاونانى بەعس , ڕزگار كردنى شارەكانى كوردستان بە خوێنى هەزاران كورد ڕزگار كرا , تەنها بیست ڕۆژدواى ڕزگار كردنى شارەكانى كوردستان میللەتێك ئاوارە بوون , سەدان ژن و پیرە پیاو و مناڵ و ژنانى بەش مەینەت مردن لە سەرماو لە برسا , ئەمە بەعس پێى كردین , سەدان مناڵ تا ئێستاش لە كەس و كاریان وون بون , لە ئاوارە بوندا كەچى مەسعود ئەم هەموو نەهامەتیەى بیر چوەوە و هات دوایى تەنها پێنج ساڵ پەلى ئەو دوژمنەى گرت , پێشیان كەوت , لە پاڵ ئاڵاى بەعسدا ئاڵاى ڕوو زەرد و جامانەى سور تێكەڵ بوون , مێژووى مرۆڤایەتى پڕە لە خیانەت , بەڵام كەم خیانەت هەیە لە مێژوودا بە قەد ئەم خیانەتە ى كە مەسعودو بنەماڵە خائینەكەى كردیان گەورە بێت , پێش ئەمە ئاشبەتاڵمان بە خیانەتێگى زۆر گەورە دەبینى , كوشتن و تەسلیم كردنى تێكۆشەرانى كوردى پارچەكانى ترمان بە گەورە ترین خیانەت دەزانى , بەڵام كە 31ى ئاب بوو , ئەو خیانەتانەى ترمان بیر چوەوە ,جاش قەڵەمەكانى پارتى زۆر جار بیانوو بۆ ئەم خیانەتە ئەهێنەوە , ئەوە ئەدەنەوە بەڕووماندا ئەگەر پارتى ئەمەى نەكردایە ئەوا یەكێتى لەناوى دەبرد , ئێران هاتبوو , پاسدار نزیك بوبونەوە , كۆمەڵێ بیانوى تر , بەڵام خیانەتەكە ئەوەندە گەورەیە هیچ بیانویەك هەڵناگرێ , ئەمە لایەك , لایەكى تر ئەم بنەماڵە خۆفرۆشەى كورد ئەمە جارى یەكەمیان نیە ئەم جۆرە كارانە بكەن , ئەوان تەنها جاشایەتیان بۆ عێراق نەكردوە بەڵكو بۆ ئێران و توركیاشیان كردوە , ئەى ئەو كاتە بۆ كردیان ؟ كەواتە ئەم بنەماڵەیە لە پێناوى دەسەڵاتى خۆیاندا ئامادەن لەوەش خراپ تر بكەن , لەناو بچونایە , هەمویان بمردنایە چەندە سەربەرزى بوو بۆ بنەماڵە , ئەو كاتە دەبونە شەهیدى گەل وەكو باوكە بارزانى كە ئەویش لە دواى خیانەتێكى گەورە گیانى بەخشى , ئێستا دواى ئەو هەموو خیانەتەى مەلا بە نەمر و پیرۆز بانگى دەكەن ,مەسعودیش بە قەد ئەوى پێ دەبڕا , بەڵام ئەمان چۆن كارى وا دەكەن , ئەمانەبنەماڵەیەكن هیچیان بەلاوە عەیب نیە , فریشیان بە خیانەت هەڵدراوەتەوە , بۆیە ئەگەر پاسداریش نەهاتایە ئەوان هەر دەیان كرد.........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە