کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حه‌یرانێک له‌ ده‌شتی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شه‌هید کاوه‌ گه‌رمیانی

Thursday, 26/12/2013, 12:00

1609 بینراوە






حه‌یران ده‌رێم ئه‌وڕۆ که‌لار

له‌من به‌ ته‌م تومانه‌

هه‌ورێکی ڕه‌شی تاری

ده‌یگرته‌وه‌ ئاسمانی گه‌رمیانه‌

گه‌واره‌ی خۆی ده‌برده‌وه گه‌ڕه‌کی ژێری

هه‌موو دوعامان ده‌کرد

خوایه‌ ئه‌وه‌ بارانی ڕه‌حمه‌ت بیk

نه‌ک غه‌زه‌ب بباری به‌سه‌رمانه‌

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

حه‌یران ده‌رێم ئه‌وڕۆ ده‌شتی که‌لار

له‌من خه‌زانه‌

پایزی ڕه‌نگ زه‌رد باری خۆی کێشایه‌

قازوقورینگی ده‌و ئاوی سیروان

له‌ ڕۆیشتن دایه‌

ده‌رێن پایزی ئه‌و سار

لۆ هه‌نده‌ گه‌رم و خیناوی و ماروێرانه‌

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

حه‌یران ده‌رێم به‌وی دانی ئێوارێ

کیژوکار هه‌مووی خڕبووینه‌وه‌ له‌ که‌لارێ

بازن له‌ده‌ست و گێگ گێله‌دارێ

هه‌ریه‌ک به‌نیازی دیداری

کوڕه‌قۆزه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی خوارێ

ته‌گبیریان ده‌کردکوو ئه‌و شه‌و

بانه‌وبان لۆ کوڕه‌ هه‌تیمی بێنه‌ خوارێ

پێکه‌وه‌ بکه‌ن ده‌ست له‌ملانه‌

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

به‌لێ نه‌یان ده‌زانی ته‌قدیرله‌گه‌ر ته‌گبیریان

ڕیسیان لێ ده‌کاته‌وه‌ خوری

دێوه‌ ڕه‌شه‌که‌ی چه‌نگ به‌ خینی به‌نه‌فره‌ت

کۆرپه‌ نازداره‌که‌ی گه‌رمیان

له‌به‌ر ده‌ست و کۆشی داکی هه‌رده‌گری

هه‌تا هه‌تایه‌ له‌به‌ر دریان ده‌بیته‌وه‌

که‌سه‌ر له‌گه‌ر خه‌مانه‌

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)