کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانبەرە پارتیە بەزۆركراوەكان وەك زەمانى سەدام حسین دەبەن بۆ بەشداریپَكردن لە كۆنفراسى پارتى

Tuesday, 05/10/2010, 12:00



ئەمر رێكەوتى 5/10/2010رێم كەوتە چەند دائیرەیەكى حكومەت لەشارى هەولێر, رێك ئەوكاتانەى زەمانى (سەدام حسین)م بیركەوتەوە وە هیچ جیاوازیەكم بەدى نەكرد لەكاتى چونەوە ژوورەوەم بۆ ناودائیرەى (جوازات) كەسیك بەجلى مەدەنى دەرگاى دائیرەكەى بەئاستەم كردبۆوە هەرهاوارى دەكرد سرٍە بگرن ئەگەر سڕە نەگرن ناهێم كەستان بچنە ژورەوە جارناجارێكیش دەیكوت من لەگەل (عقبد دیدارم) یەك كەس ئیزن نادەم بەهەمان شێوەى ئەمنەكانى زەمانى سەدام حسین پالى بەخەلكەوە دەنا كەخۆى لەخۆیدا ئەگەر هەزاران كەس بچوبانایە ژورەوە كێشەیەك دورست نەدەبوو
ئەوەى من مەبەستمە بیڵێم لەپاش چوونە ژوورەوەكەیە سەرەراى ئەوەى موبایلەكە بەلایەكى بۆدورست كردین چەندجارێك پشكنینیان, كەسەیرى بەرپەنجەرەى فەرمانبەرەكانم كرد قەلەبالغیەكى زۆر هەبوو لەبەردەم پەنجەرەكان بەلام داخى گرانم كەس لە ژوورەكاندا نەبوو لەوانەیە بپرسن ئەى ئەم هەموو فەرمانبەرە لەكوێ بوون.چوونى منیش بۆ ئەم شوێنانە هاوریەكم لەولاتێكى دراوسێ هاتبوو بۆ چەند پرسیاریًك چووبووین بۆ ئەوێ كە كەسى لێنەبوو چووین بۆ دائیرەى (ئیقامە) هەر لەزیك هەمان شوێن بوو استعلاماتەكە داخرا بوو وێنەیەكم كێشا دیاربوو كەسێكى دەست رۆیشتتوو بەتوندە داى لەپەنجەرەكە كابراى استعلامات لەپەنجەرەكە سەردەرهێنا و گوتى بەخوا كەس ناكەمە ژوورەوە و وەكەسیشى تیدانیە وهەردەوامیش نیە ,منیش پرسیم كاكە بۆ خۆ ئەمرۆ پشوو نیە گوتى كاكى هەموو فەرمانبەرەكان چووینە بۆ(ناوچە)ى پارتى نازانى كۆنگرەى حزبە .
پرسیار دوورست دەبێت بۆ سەرۆكى حكومەت ئەرێ ئەم دائیرەیە مولكى حزبە تابەكەیفى خۆى دایخات و بیكاتەوە یا مولكى گەلن هەرفەرمانبەرێك كۆشێ پارە لە حكومەت وەردەگرێو بەئەمرى پارتى هەلسوكەوت دەكەن كارى هەزاران كەس رادەگرن. وە فەرمانبەرە پارتیە بەزۆركراوەكان وەك زەمانى سەدام حسین دەبەن بۆ بەشداریپَكردن لە كۆنفراسى پارتى .
ئەرێ دەورى یەكێتى چیە لەهەولێر كەسەرۆكى حكومەتە ئاگاى لێیە ئەمرۆكراوە بەپشوو یان ئەویشیان بردووە و كردویانە بەپارتى یەكێتى ئاگاى لێنیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە