وه‌رزش و ته‌ندروستی - ڕاکردنی ماراتۆن و په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه
Saturday, 07/01/2012, 12:00
پێشه‌کی:
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م بابه‌ته، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له باره‌ی وه‌رزشی ڕاکردن و فیتنێس/ باری تهندهروستی و په‌یوه‌ندیان به ژیانی مرۆڤه‌وه. به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆم له کردنی وه‌رزشی ماراتۆندا له ماوه‌ی زیاتر له بیستویه‌ک ساڵدا، چۆن وه‌رزش باری ژیانمی گۆڕیم و که‌ڵکم له کردنی وه‌رزش وه‌رگرت بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستیم.
له‌م په‌ڕاوه‌دا باسی جیاوازی ژیانی خه‌ڵکی وه‌رزشی له خه‌ڵکانی تر، باسی هه‌ندێ له لایه‌نی ته‌ندروستی و وه‌رزش کردن . باسی جۆری خواردن بۆ وه‌رزشه‌وان، پێویستی وه‌رزشکردن له به‌ته‌من چوونا و ژیانی وه‌رزشی که به‌جۆرێک کارده‌کاته چه‌سپاندنی هه‌ندێ پێویستی سه‌رشان و کات ته‌رخانکردن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه وه‌رزشی یه‌کان و به ئاگا بوون و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تهندهروستی و وه‌رزشی.
ده‌ستپێکردن به‌م کاره وای لێکردم که به‌شوێن چه‌ندین سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێم و هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی ژیانی وه‌رزشه‌وانه جیهانی یه‌کان په‌یداکه‌م و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که زۆربه‌ی یا هه‌موو ژیانی خۆیان ته‌رخانکردووه بۆ وه‌رزش و به‌تایبه‌ت وه‌رزشی ڕاکردنی ماراپۆن.
بۆ ته‌واوکردنی ئه‌م کاره به باشم زانی که به‌کوورتی له سه‌ر مێژووی وه‌رزش زانیانی په‌یداکه‌م هه‌ر له زه‌مانی یۆنانی یهکۆنهکانهوه هه‌تا ئێستا و باسی یاریه‌کانی ئهولهمپی و سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی وه‌ک فێستڤاڵێکی وه‌رزشی جیهانی هه‌ر له‌ساڵی 1896 له ئهسینهوه له یۆنان که هه‌رچوار ساڵێک هه‌تا ئێستا وولاتانی جیهاندا ده‌کرێ.
باسی به‌شداریکردنی ئافره‌ت له‌وه‌رزش دا، هه‌ر له‌کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا وا تا خه‌ریکه بگه‌نه ئه‌وڕاده‌یه‌ی که شان به‌شانی پیاو هه‌وڵی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن بده‌ن وبگه‌نه ڕاده‌ی کێ به‌رکێ کردن له‌گه‌ڵ پیاوانی وه‌رزشی دا.
که‌مێک باسی به بازرگانی بوونی وه‌رزش و دروست بوونی بازاڕی کاڵای وه‌رزشی وپه‌یدا بوونی چه‌ندین کارگه‌ی دروستکردنی کاڵای وه‌رزشی، باسی ده‌وری میدیا له وه‌رزش دا و ده‌وری وه‌رزش له ناساندن و پێش خستنی شارستانیه‌تی میلله‌تاندا. سه‌رنج له وه‌رزش و جێ بوونه‌وه‌ی له‌ژیانی مرۆڤ دا و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی کاره وه‌رزشی یه‌کان له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنیان هه‌تا ئێستا.
جێگا‌و ده‌وری وه‌رزش له چاککردن و پێش خستنی باری ئابووری ڕامیاری و ڕۆشنبیری میلله‌تان و ناساندنی چه‌ندین مرۆڤی وه‌رزشی و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ناساندی میلله‌تانیان به‌جیهانی شارستانی .
ئه‌م باسانه بێگوومان زۆر به‌کورتی چونکه هه‌ر باسێک له‌مانه له‌وانه‌یه کتێبێکی تایبه‌ت به‌خۆی بوێت.
وه‌ک له بابه‌ته‌کانی ئه‌م په‌ڕاوه‌دا باسم کردووه، مرۆڤی وه‌رزشی و میلله‌تانی پێش که‌وتوو له وه‌رزش دا، میلله‌تی ته‌ندروست وڕۆشنبیرو پێش که‌وتوون، دامووده‌زگای ووڵات وژیانینا ڕێک وپێک ومیلله‌تیان ته‌ندروست وخۆش گووزهرانن.
هه‌تا وای لێهاتووه، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی مرۆڤانی وه‌رزشه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و هه‌تا ژیانیان ده‌خه‌نه مه ترسی یه‌وه بۆ گه‌شتن به پله‌ی یه‌که‌می جیهانی و ناوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌و میلله‌ت و ووڵاتیان به‌رزبکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵای شه‌کاوه‌ی ووڵاتیان به سه‌رکه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزیه‌وه که ده‌توانن پاڵه‌وانیه‌تی خۆیان نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ن.
له‌به‌رئه‌وه هیوادارم که ئه‌م په‌ڕاوه وه‌ک هه‌نگاوێک بێت بۆ نووسین وپه‌یداکردنی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی وه‌رزشی تر‌و بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه خستنی ڕۆشنبیری وه‌رزشی و ته‌ندروستی میلله‌تمان و هه‌وڵ بده‌ین چه‌ندین له وه‌چه‌ی کوڕ‌و کچمان پێ بگه‌یه‌نین بۆ گه‌شتنه ڕاده‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی و ئێمه‌ش وه‌ک میلله‌تان و ووڵاتانی جیهان پاڵه‌وان و وه‌رزشه‌وان وزانای وه‌رزشیمان هه‌بێت، بۆ ڕۆشنبیرکردن وتهندروستکردنی میلله‌تمان و گه‌شتنه ڕاده‌ی ووڵاتهپێش که‌وتووه‌کانی جیهان.
1- کورته باسێک له‌سه‌ر ژیانی خۆم:
ناوم یاسین مه‌حمود عازیز له ناوه‌ڕستی په‌نجاکانه‌وه له هه‌له‌بجه له دایک بووم، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له هه‌له‌بجه ته‌واوکرد له دوادوایی شه‌سته‌کانا وسه‌ره‌تای حه‌فتاکانا به‌ره‌و ئاماده‌یی کشتووکال له به‌کره‌جۆ له سلێمانی، له‌پاش بۆمبابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه له سالی 1974 کوژرانی باوکم ماڵمان چووه سلێمانی و ناچاربووم خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واوکه‌م و خزمه‌تی ماڵه‌وه بکه‌م له پاش نه‌مانی باوکم.
وه‌ک باوکم به بۆمبای ناپاڵم له هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی شه‌ست که‌سی تردا کوژرا و دوکان و ماڵی باوکم نه‌ما، ماڵه‌وه ناچاربوون به‌ده‌ست خالی بچنه سلێمانی و ماوه‌یکیش به‌غداو له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر. پاش ته‌واوکردنی خزمه‌تی سه‌ربازی له به‌شی کیشاوه‌رزی شه‌ریکه‌ی شه‌کر بوومه کارمه‌ندی کشتوکاڵی خزمه‌ت و سه‌رۆکاری کێڵگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چه‌وه‌نده‌ری شهرکر له‌ناوچه‌ی کهرکوکو ڕانیه‌و شاره‌زوور.
پاش شه‌ش ساڵ کارکردنم له شه‌ریکه‌ی شه‌کر جه‌نگی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نێوان ڕژێمی به‌عس و ئاخوونهکانی ئێران ناچاربووم بچمه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، چوونکه بواری ژیانی ئاسووده و ئاشتی نه‌ما له وولاتدا، پاش 3 ساڵی پڕکێشه بۆ په‌یداکردنی وولاتێک بۆ جێگیر بوون گه‌شتمه به‌ریتانیا له‌سالی 1984 دا‌و هه‌تا ئێستا له‌وێ ده‌ژیم دووکوڕم هه‌یه و ناویان سورێن وزهردهشته.
هه‌رچه‌ند هه‌رگیز وه‌ک وه‌رزشی یه‌کی به‌رده‌وام وه‌رزشم نه‌کردووه له کوردوستان جگه له یاری فوتبۆلێنی لاکۆڵان له هه‌ڵه‌بجه، به‌لام ژیانی سه‌ختی ئاواره‌یی و غه‌ریبی وای لێکردم که ده‌ستبکه‌م به ڕاکردن و بۆکهڵکی ته‌ندروستی و تهنیانیی، له ماوه‌یه‌کدا له‌به‌ر دڕنده‌یی ڕژێمی سه‌ددامی فاشی بۆ ماوه‌ی ده‌سال نه‌متوانی په‌یوه‌ندی به ماله‌وه بکه‌م . ده‌ستم کرد به‌ڕاکردن له ساڵی 1990 دا و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامم له ڕاکردن دا ئه‌وه زیاتر لهبیستو یه‌ک ساڵه وه‌زشی ڕاکردن ده‌که‌م.
هه‌تا ئێستا 25 جار له ڕاکردنی مهراتۆندا به‌شداریم کردووه، چوارده جار نیوماراپۆن ڕامکردووه هه‌ندێ جار له گه‌ڵ ڕاکه‌رانی له‌شکری ئینگلیزدا و هه‌تا ئێستا 11 جار ڕاکردنی مارتۆنم ته‌واوکردووه‌و هه‌شت جار له‌نده‌ن و دووجار ماراپۆنی تۆکیۆ جارێک ڤیڵنیه‌س پایته‌ختی لیتوانیا له‌مانگی نۆی ساڵی 2011.
له‌م نووسهراوهدا باسی به‌سه‌رهاتی خۆم ده‌که‌م له کردنی وه‌رزشی ماراپۆن و چه‌ندین باسی وه‌رزشی و ته‌ندروستی و باسی کردنی وه‌رزش که چۆن ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕێ، و هه‌ولبده‌ین که چۆن خۆمان بپارێزین له نه‌خۆشی و ته‌ندروست بژین، به‌تایبه‌ت له ساڵه‌کانی به‌ته‌مه‌ن چووندا. هیوادارم سه‌رکه‌وتووبم له‌م باسه‌دا و ببێت به هانده‌رێک بۆ چه‌ندین له زانایان و وه‌رزشه‌وانانی تری کورد بۆ کارکردن له‌م بواره‌دا بۆ خزمه‌تی ته‌ندروستکردنی میله‌تی کورد و هه‌وڵدان بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره وجهڵتهو سه‌ره‌تان و زڕی و نه‌خۆشی ده‌رونی و خۆپاراستن له مه‌راق وچه‌ندین نه‌خۆشی تر که هۆکاری سه‌ره‌کی سستی و کارنه‌کردن و گه‌نده‌لی یه، له شی مرۆڤ وه‌ک ئوتوموبێل کهبهکارت نه‌هێنا چۆن ئوتوموبێل ده‌ڕزێ له‌شی مرۆڤ تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناک وکه‌م کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ و مردن ده‌بێت.
2- سه‌رنجێک له مێژووی ڕاکردنی ماراپۆن.
یه‌که‌م ماراتۆن که ده‌ستی پێ‌کرد و ناوی نرا مارتۆن له ئه‌سینا له ساڵی 1896 دا بووله یاریه‌کانی ئۆله‌مپی دا بوو له یۆنان که یه‌که‌م یاری ئهولهمپی جیهانی کرا. ئه‌م کێبه‌رکێ یه به‌ڕاکردن له پاش هه‌موو یاریه‌کانی ئه ولهمپی که ته‌واو بوون له جێ پێی پاڵه‌وانی یۆنانی فیدیاپیدێس که یه‌که‌م که‌س بوو ئه‌و ماوه دوورودرێژه ڕابکات له سالی 490 ی پێش زاین دا، له‌و ساڵه‌ی که یۆنانیه‌کان دوایی یان هێنا به په‌لاماری به‌رده‌وامی فارسه‌کان که‌بۆ سه‌ده‌ها ساڵ هه وڵیان ده‌دا یۆنان تاڵان و داگیرکه‌ن هه‌زاره‌ها له میلله‌تی یۆنان بکه‌ن به کۆیله‌و تیرۆرکهن.
کاتێک که فارسه‌کان دابه‌زین له ده‌شتی ماراتۆن له قه‌راغه‌کانی سه‌رده‌ریای یۆنانه‌وه، له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه مێژوویی یه‌وه هیرۆدۆتی مێژوونووسی یۆنانی که باسی ده‌کا که سه‌ردارێکی یۆنانی ئه‌م پیاوه‌ی نارد که به یۆنانی پێیان ده‌وت هێمێرۆدرۆمۆ / نامه‌به‌ری ڕاکردن بۆ ناوچه‌ی سپارتا 150 میل دوور بۆ داوای ناردنی یارمه‌تی و جه‌نگاوه‌ری تر، به‌ڵام سپارتا هه‌رگیز له کاتی پێویستدا نه‌گه‌شتن، ئه‌سینایی یه‌کان له ئه‌نجام دا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر فارسه‌کاندا و شه‌ش هه‌زارو چوارسه‌د سه‌ربازیان لێ کوشتن و خۆیان سه‌دو نه‌وه‌دو دوویان لێ کوژرا، ئه‌م تۆمارکراوه له لایه‌ن مێژوونووسی هێرۆدۆت باس کراوه .
هه‌ندێ له مێژوونووسان به‌ڕاستگۆیی ئه‌م سه‌رچاوه ڕازی نابن، هه‌ندێ مێژوونووسی تر ئه‌ڵێن، فیدیا پێدێس ئه‌و زهلامهیه که نێراوه بۆ شاری ئه‌سینا بۆ ڕاگه‌یاندنی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر فارسه‌کانا که ماوه‌که بیست و پێنج میل بووه، وه‌ک ئه‌ڵێن فیدیاپیدێس مژده‌که‌ی گه‌یاندوو ووتی، ئێمه سه‌رکه وتین به سهردوژمناندا و له‌وکاته‌دا که‌وت و دڵی وه‌ستا و مرد. (سه‌رچاوه: لاپه‌ڕه6 جیم فیکس، ڕاکردنی ماراپۆن)
جیم فیکس، پاڵه‌وانی مارتۆنی ئه‌مریکی جارێک ده‌چێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که فیدیاپیدێس لێ یه‌وه ڕای‌کرد و ئه‌و ماوه‌یه ڕای‌کرد و خۆی کتێبێکی لهسهرنوسیوه . جیم فیکس ئه‌ڵێت هێرۆدۆت که یه‌که‌م مێژوونووسی یۆنانه باسی ئه‌م ڕووداوهدهکات و له باسه‌که‌یدا باسی نامه‌به‌ری ڕاکردن ده‌کا بۆ ناوچه‌ی سپارتا ی یۆنانی بۆ داوای یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاری ولێدانی فارسه‌کان. ئه‌م چیرۆکه چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی تر پاش ئه‌وه ده‌رکه‌وت که مێژوونووسێکی تر به ناوی پلوتارچ باسی ڕاکردنی ئهونامهبهره ده‌کا له ده‌شتی ماراپۆنهوه بۆئهسینا بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنه‌که، که هه‌واڵه‌که ده‌گه‌یه‌نێ ئیتر به چۆکا دێ و ده‌مرێ. گرنگی ڕوودانی ئه‌م پاڵه‌وانی یه که‌متر نی یه له ئه‌فسانه‌کانی تری یۆنانی وه‌ک باسی هێرمێز وهێکتهرو ئهشیلی و ئهفۆردایت.
له‌ساڵی 1889 دا حکومه‌تی فه‌ره‌نسی داوای له بارۆن پیدی کوۆبرتین وه‌زیری که‌لتوورو ڕۆشنبیری ده‌کا که ڕاپۆرتێک بنووسێت له‌سه‌ر باری ڕۆشنبیری که‌لتوری و وه‌رزشی قوتابخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا. له‌ڕاپۆرته‌که‌یدا به‌خه‌یاڵیدا هات که پێشنیاری دانانی یاریه‌کانی ئهولهمپی جیهانی کرد که بکرێت له‌سه‌ر تازه‌کردنه‌وه‌ی یاریه ئهولهمپیهکانی کۆنی یۆنان، په‌یوه‌ندی کرا به ووڵاتانی ئه‌وروپاو یۆنانه‌وه که ئایا چۆنه به‌لایانه‌وه که یادی ئه‌ویاریانه تازه‌بکرێته‌وه و هه‌موو چوار ساڵێک بکرێت له هه‌ر ووڵاتێک که بیانه‌وێ هه‌ستن به ڕێکخستنی ئه‌م کاره. هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه کرا و داواله یۆنان بکرێت بۆ هه‌ڵسان به سه‌رۆکاری وڕێکخستنی ئه‌م یاریانه بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌سینا.
حکومه‌تی یۆنانیش زۆریان پێ خۆش بوو به‌تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده مێژوویییه که له‌ووڵاتی ئه‌واندا ده‌ستی پێ کردووه، له ساڵی 1896 ئه‌وه بوو بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی نوێ دا ئه‌م یاریانه له یۆنان کراو، ڕاکردنی ماراتۆنیش له سهریادکردنهوهی ڕزگاربوونی یۆنانی یه‌کان له‌شه‌ڕی ماراتۆن دا به‌سه‌ر هێرشی داگیرکه‌ری فارسه‌کانی کۆن و هه‌وڵ دان بۆ ئازادی و چه‌سپاندنی دیموکراسی که سه‌رکه‌وتوبوون و ڕزگاربون له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی کۆیلهییهتی و داگیرکه‌ری.
هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکهرهفارسهکان بۆ نزیکه‌ی هه‌زارساڵ شارستانیه‌تی یۆنان و ڕۆژئاوای دواخست، هه‌رله دوای ئه‌وجه‌نگه مێژوویی یه‌وه ئیتر شۆڕشی ڕۆشنبیری وزانیاری و هونه‌ری ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی یۆنانی نه‌شوونمای کرد‌و گه‌شه‌ی سه‌ند و بوو به بناغه‌ی دامه‌زراندنی دیموکراسی وگهشهکردنێکی بێ وێنه‌ی شارستانیه‌تی ڕۆژ ئاوا که تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی که فارسه‌کان به‌رده‌وام بۆ سه‌ده‌ها ساڵ به شه‌ڕوو دووبه‌ره‌کی و تاڵانی به‌رده‌وام بوون دوایی هات و به‌دوای ئه‌وه‌دا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی هاتوو ئیمپراتۆری فارسی له بنه‌ڕه‌ت ده‌رهێنا و به‌رده‌وامی په‌لاماری فارسه‌کانی تێک ده‌شکاند و هه‌تا دوایان که‌وت وکۆرش پادشاکهیانی گرت له قه‌راغ چه‌می زاب / دوکان دای به‌زه‌یدا وکوشتی، ئیتر ناوی ئهکسهندهر بوو به ناوێکی ئه‌فسانه‌یی و ناوێکی وا له ئێرانا گه‌ر شه‌و منداڵ نهخهوتایه ده یانووت گه‌ر نه‌خه‌ویت ئه‌سکه‌نده‌ر دێ بۆمان .
له ساڵی 1896 دا له ئهولهمپی ئه سینا ئه‌وه سه‌یر بوو که شوانێکی یۆنانی به ناوی سپیریدۆن لویس پاڵه‌وانێتی ڕاکردنه‌که‌ی برده‌وه و میدالیه‌ی یه‌که‌می وه‌رگرت.
له چه‌ند ڕۆژێکی پێش ڕاکردن خه‌ڵکێکی زۆر هاتبوونه ده‌ره‌وه و هه‌ندێ ده‌چوون بۆ که‌نیسه که دوعا بکه‌ن که زه‌لامێکی یۆنانی پاڵه‌وانیه‌تی بباته‌وه، هه‌زاره‌ها خه‌ڵک هاتبوون سه‌ر ڕێگا که که ڕاکردنه‌که‌ی تیا ده‌کرا، له ڕاکردنه‌که‌دا هه‌ژده ڕاکه‌ر به‌شداریان تیا کرد و له‌وانه چوارده‌یان یۆنانی بوون، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی یاریه‌کانی یۆنان دا هیچ که‌س له یۆنانی یه‌کان هێشتا یه‌که‌می نه‌هێنا بوو له هیچ یارییه‌کدا، به‌ڵام له‌م ڕاکردنه دا ئهوشوانه یۆنانی یه یه‌که‌می هێنا. سه‌رۆکاری یاریه‌کانی ئهولهمپی یۆنانی به ناوی جۆرجیۆس ئاڤێرۆف خه‌ڵاتی یه‌ک ملیۆن دراغما پێ دا، که پاره‌ی یۆنانی بوو له گه‌ڵ کچێکی خۆی به خه‌ڵات دانا بۆ هه‌ر که‌س به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر یۆنانی یه که‌می بێنێت له ڕاکردنه‌که‌دا.
وادیار بوو کردگار وه‌ڵامی نوێژه‌کانی دانه‌وه که سپیریدۆن لویسی که ته‌مه‌نی بیست وچوارساڵ بوو به دوو سه‌عات و په‌نجاو هه‌شت ده‌قیقه‌و په‌نجا چرکه که یه‌که‌می ڕاکردنه‌که‌ی هێنا. له‌م ڕاکردنه‌ی ئه‌سینا دا بۆ هه‌ر ڕاکه‌رێک دوو ئه‌سپ سوار دانرابوون بۆ یارمه‌تی دان ئه‌گه‌ر په‌کیان که‌وت هه‌ڵیانگرن و بیانبه‌ن بۆ تیمارخانه.
له‌م یاریی یانه‌دا یه‌کیه‌تی ڕاکهرهکانی بۆستن له‌ئه‌مریکا به‌شداری کرد وسه‌رۆکی گرۆپه‌که که ناوی جۆن گره‌یام بوو ئه‌وه‌نده به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بوو قه‌راری دا که ڕاکردنێکی وا له بۆستن پێک بهێنی له ساڵی داهاتوودا و له ساڵی 1897 دا ته‌نها پانزه ڕاکه‌ر به‌شدارییانکرد لهوبهروارهوه ماراتۆنی بۆستن به‌رده‌وامه هه‌تا ئێستا هه‌موو ساڵێک ده‌کرێ.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ڕاکردنی ماراتۆن له کێبه‌رکێی جیهانی دا له ساڵی 1896 دا له یاریه‌کانی ئۆله‌مپی جیهانی دا و هه‌تا ماوه‌ی دوانزه ساڵ ته‌نها بیست‌و پێنج میل بوو هه‌تا له پاریس له‌یاریه‌کانی ئۆله‌مپی ساڵی 1904 دا ماوه نه‌گۆڕا، به‌ڵام له ساڵی 1908 له له‌نده‌ن له یاریه‌کانی ئۆله‌مپی دا ڕاکردنه‌که له قه‌ڵای ویندزهرهوه له ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن به نزیکه‌ی بیست و شه‌ش میل ده‌ستی پی کرد، که قه‌ڵایه‌کی مێژووی و کۆشکی خێزانه‌کانی پادشایه‌تی به‌ریتانیایه، له ویندزهرهوه هه‌تا یاریگای یاریه‌کانی ئۆله‌مپی ماڵی سپی که ناوچه‌یه‌که له رۆژئاوای له له‌نده‌ن.
(وایت سیتی/ شاری سپی ناوچه‌یه‌که له ڕۆژئاوی ژماره 12 ی له‌نده‌ن، که‌ئه‌وکاته جێگای سه‌ره‌کی یاریه‌کانی ساڵی 1908 ی ئۆله‌مپی له‌نده‌ن بوو، که ئێستا مه‌ڵبه‌ندو دامووده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی له‌نده‌نی لێ یه)
ماوه‌که 26 میل و 385 یارد بوو. له وکاته‌وه ماوه‌که بوو به ماوه‌ی هه‌میشه‌یی ڕاکردنه‌که، وه‌ک زانیارانی ته‌ندورستی باس ده‌که‌ن، گه‌ر ماوه‌که که‌متر بوایه یا ته‌نها 20 میل بوایه، ڕاکردنه‌که وا به گرنگ دا نه‌ده‌نرا، چوونکه دوای ماوه‌ی بیست میل یا دووسه‌عات لاشه‌ی مرۆڤ ماده‌ی کاربۆهایدرات که گلایکۆجینی تیایه ته‌واو ده‌بێت و لاشه ی وه‌رزشه‌وان ناچار ده‌بێت چه‌وری له‌ش به‌کاربهێنێت و بیکا به کاربۆهایدرات بۆ دروستکردنی وزه بۆ ته‌واوکردنی ڕاکردن، گلایکۆجین که سوته‌مه‌نی پێویسته و خواردنه بۆ ماسولکه‌کان، له‌و کاته‌دا که گلایکۆجین نامینێت که زانراوه به‌و کاته‌ی که وه‌رزشه‌وانی ڕاکردن له دیوار ده‌دا، واته دیواری به‌رگری وله‌وانه‌یه نه‌توانێ ڕاکردنه‌که ته‌واوی کاو په‌کی که‌وێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پاش ئه‌و ماوه‌ی 20 میله توانا‌و خۆڕاگرتنی وه‌رزشه‌وان چاودێری ده‌کرێ و پێ ده‌زانرێ که به‌توانایه، چوونکه وه‌رزشه‌وان که‌بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانیه‌تی یه‌که‌می هه‌وڵ ده‌دا له پراوه کردنی ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ی دا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌ی که هه‌فته‌ی یه‌ک جار له ڕاکردنه‌کانی که هه‌فته‌ی چه‌ندجارێکه له‌وانه‌یه ڕاکردنی ده‌گاته ده‌وری بیست میل یا زیاتر، به‌و شێوه توانای خۆڕاگرتنی لاشه‌ی ئاماده‌ده‌کات بۆ ڕۆژی گرنگی کێ به‌رکێ (مسابه‌قه) جاله‌به‌ر ئه‌وه‌یه نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن له شاره‌کانی بۆستن و له‌نده‌ن و نیویۆرک به‌رلین و پاریس دێنه سه‌رجاده بۆ سه‌یرکردنی ڕاکه‌رانی ماراپۆن.
به‌شی داهاتوو، به‌شی دووه‌م : یاریه‌کانی ئهولهمپی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست