دیموكراسیزمى جق و نق ، یاخود دیموكراسیزمى بە كۆیلەكردن!؟
Thursday, 21/11/2013, 12:00
سیستەمى سیاسى لەژێر هەر ناوێكدا بێت ، ئادگارەكانى ئەو كۆمەڵگایەى پێوە دەلكێت كە تیایدا پراكتیزە دەكرێت، كەلتوورو پاشخانى هزى كۆمەڵگا ، هاوكات پێگەى چینایەتى و شێوازى بیركردنەوەو ئاستى رۆشنبیرى توێژى دەسەڵاتداریش ، بە هەمان شێوە مۆركى خۆیان بەسەر سیستەمەكەوە جێدەهێڵن ، بۆیە كە باس لەهەر سیستەمێكى سیاسى بكرێت ، سەرەتا دەبێت ئەو كۆمەڵگاو توێژە دەسەڵاتدارە وێنا بكرین ، كە كاریگەییان بەسەر سیستەمەكەوە هەیە ، ئەگینا ناوى سیستەمەكە هەر چەند بریقەدار بێت ، لە بوارى پراكتیزەكردندا ، ناتوانرێت پِڕەنسیپەكانى وەگێردێنە سەر كردار ، یاخود بەو شێوەیە وەردەگێڕدرێن كە دەسەڵاتداران تێبیدەگەن !
لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستتدا ، كەمن ئەو سیستەمانەى لافى دیموكراتیزەبوون لێنەدەن، لەكاتێكدا ، زۆبەى ئەو سیستەمانە پێكهاتەیەكى هزرى توتالیتارى و خێڵەكییانەیان هەیە ، جا ئەگەر لە رۆژگارى ئەمڕۆماندا ، بەهۆى ئەو شۆڕشە بەرفراوانەى لە بوارى گەیاندنەوە هاتۆتەئارا ، خودى سیستەمى دیموكراتى دووچارى قەیران بووبێت ، ئەوا خودى دیموكراسی لەو وڵاتە دواكەوتوانە دووچارى كارەسات هاتوە ، كرۆكى دكتاتۆریەت و دەسەڵاتى خێڵەكى ، بە كۆمەڵێك دروشمى بریقەدارى دیموكراسیەوە داپۆشراوە ، دیموكراسیزم لاى ئەوان تەنها بواردانە بۆ كۆمەڵێك گفتوگۆوى بێ بنەما ، كەزیاتر لەگەڕەلاوژێى و دەودەوانى دەچێت ، وەك بارزانى لەدانیشتنێكى پەرلەماندا پێناسەى دیموكراسیزمى كردو گوتى : دیموكراسیەت خۆشە ، ئەو رەخنە دەگرى َ و ئەو وەڵامى دەداتەوە !
ئەگەر لە روانگەى دەسەڵاتەوە لە كوردستان سەیرى دیموكراسى بكەین ، ئەوا باشترین نمونەى دیموكراسى پێشكەشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەكەن و خەڵك دەبێت سوود لە ئەوان وەربگرێت و لاسایى ئەوان بكاتەوە! كەچى لە رووى پراكتیكەوە ، دوو روانگە، ئەگەرچى لە رووخساردا جیاواز ، بەڵام لە پراتیزەكردندا لەیەك چوو، بۆ دەسەڵات هەیە ، روانگەى حزبێكى بەناو سسوسیال دیموكرات (یەكێتى نیشتمانى كوردستان) ،حزبێكى ترى بەناو دیموكرات (پارتى دیموكراتى كوردستان)، یەكێتى واتێدەگات كە ئەوان هۆكارى سەرەكین بۆ گەشەسەندنى دیموكراسیەت ، كەچى لەوەتەى دروست بوونە ، تەنها یەك كەس سكرتێرى ئەو حزبەیە ، ئەویش ت تەنها ناوەكەى لە سكتێر دەچێت ، ئەگینا خاوەن كۆیلەیەكى مۆدێرنەو یەك دنیا بەناو رۆشنبیرى بى رۆشنبیرى دواى كەوتوون ،كە نزیكەى پەنجا ساڵە كۆیلایەتیەكى مۆدیرن قبووڵ دەكەن ، تەنانەت دواى نەخۆش كەوتن و مردنیشى سكرتێرەكەشیان ،كەس زاتى ئەوە ناكات باس لە پِكردنەوەى جێگاكەى بكات ، خۆشى ئەو حزبە سوسیال دیموكراتە لەوەدایە ، بەهەزاران گەنجى كوردسانى دژى پارتى دیموكراتى كوردتسان گۆش كردو بەكوشتدا ، كەچى لە دوا ساتەكانى ژیانیدا ، لەرێگاى پەرلەمانەوە ، خۆیان بە شێوەیەكى زور هەڵپەرست و بەرژەوەندى خوزارانە، دژى ئیرادەى زۆرینەى خەڵكى كوردستان ، بە شێوەیەكى نایاسایى ماوەى سەرۆكى هەرێمى كوردستانیان درێژكردەوە ، ئەو سەرۆكەى كە هەرگیز پێویستى بەكورسى نیەو كورسى سەرۆكایەتى پێویستى بەئەوە ! بەزۆر ئەو كەسەیان كردەوە سەرۆكى هەرێم ، كە ئەو تەنها پێشمەرگەیەكەو هیچى ترى ناوێت ، نەكورسى نەدەسەڵات ، بەڵام ئەوە حزبە سویال دیموكراتەكەى كوردستانە دەڵیت هەر دەبێت تا دنیا دنیایە ئەو سەرۆك بێت ! ، خۆشترین نوكتەى ئەو ستایلە دیموكراتیە ئەوەیە ، كەوا لە ئێستاوە ریگا بۆ كوِەكەى سەرۆكى كاریزماى حزبەكە خۆش دەكەن كە جێگاى باوكى بگرێتەوە ، لەبەر ئەوەى كوڕى كاریزما ، دەبێت كاریزما بێت ،ئەو بانگەشەى بۆ دیموكراسیەت دەكرێت لە لایەن ئەو حزبە سوسیال دیموكراتەوە، لەهیچ شوێنێكى دنیا شتى وا رووى نەداوە ، لەدادگاى فیدراڵى عیراق تانە لە لیستى دەنگدەران دەداو كەچى خۆى كار بە بڕیارەكەى دادگا ناكات ! لەهەڵبژارندا دەدۆڕێنێت ، كەچى دەسەڵات لەدەست نادات !بەراستى ئەو شێوازە دیموكراسیەى بەكێتى ، زیاتر لەمەتەڵ دەچێت ، نەوەك سیتایلێكى سیاسى!
روانگەى ترى باڵى سەرەكى دەسەڵات بۆ دیموكراسى ، كە روانكەى پاتى دیموكراتى كوردستانە ، كێشەكەى نەخنتێك لەكێشەى هاوپەیمانە ستراتیژییەكەى ئاسانترە، چونكە ئەو بە تەنها دیموكراتەو و سوسیالەكەى لەگەڵدا نییە ، بۆیە بارى ئەو سووكترە ، هەر كاتێك دەستبەدارى ئەو زاراوەیە پڕ بەڵایەى دیموكراسیەت بێت ، كێشەكانى هەموو چارەسەر دەبن ، لە روانگەی ئەو حزبەدا ، دیموكراسى رێك واتاى بە كۆیلەكردن دەگەیەنێت ، بە كۆیلەكردن بۆ حزب ، بە كۆیلەكردن بۆ بنەماڵەیەك ، كە ئەندامەكانى هێشتا لەهێلكە نەتروكاون ، پۆستێكى سیاسى گەورە وەردەگرن ! لەو ستایلە دیموكراسیەدا ، تەنها یەك كەس بۆى هەیە ببێتە سەرۆكى هەرێم ، جێهێشتنى پۆستى سەۆكایەتى هەرێم بۆ بەڕێزییان هێڵى سوورە ، هەرچەندە ، وەك دەڵین كورسى پێویستى بە ئەوەو ئەو پێویستى بەكورسى نییە! تەنها یەك كەسیشیان هەیە بۆ سەرۆكى حكومەت ، ئەو حزبە كەسى لەو بەتواناترى تێدانییەو خاوەنى بڕوانامەى دكتۆرایە ، بۆیە ماوە دانان بۆ سەرۆكایەتییەكەى ئەویش هێڵى سوورە ، لەهەموو هەڵبژاردنەكان ،دەنگى زۆر بێن یاخود كەم ، ببەنەوە ، یاخود بدۆِرێنن ، هەر دەبێت بەڕێزییان سەۆكى حكومەت بێت! بەهێزترین خاڵى ئەو دیموكراسیزمە ، پێشبینى كردنەكەیەتى ، ئەگەر گوتیان چل كورسى دەهێنین ، هەدەبێت بیهێن ، ئەگەر بە دوو كورسى كەمتریش راگەیشتن ، گلەیى دەكەن كە نەیانتوانیوە وەكو هەلبژاردنەكانى تر كارامابن لە سندووق پڕكردنەوەدا ! دیموكراسى لەناو ئەو حزبەدا ، ئەگەر بكرێت ناوى حزبى لى بنێین ، رێك دیالیكتیكى خاوەن كۆیلەو كۆیلەكەى هیگلە ، بەڵام هێندەى جیاوازەوە ، لێرەدا، بە پێچەوانەى كۆیلەكانى هیگل ، كۆیلەكان هەرگیز كارناكەن لەسەر ئەوەى مرۆڤایەتیەكەى خۆیان ئازاد بكەنەوە !
لەو شیێوازە دیموكراتییەى دەسەڵاتى زەمەن بەسەر چووى هەرێمدا ، لەناوەۆِكدا هیچ شتێكى لە دیموكراسى ناچێت ،دەسەڵاتێك پڕاوپڕ لەهێزو بیركردنەوەى خێلەكى ، بەهەردوو ستایلە كۆن و نوێكەى ،كەچى لە رووكەشدا ، هەموو شتێك لە دیموكراسى دەچێت ، بەلام لە دیموكراسیەتەكەى جق و نق !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست