کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌رێمه‌وه‌، كاری‌ سیخوڕی‌ بۆ توركیا ده‌كرێت

Saturday, 13/02/2010, 12:00


موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان، ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌باشووری‌ كوردستان، دوو فڕۆكه‌ی‌ سیخوڕیی‌ ئه‌مریكا، كاری‌ سیخوڕی‌ بۆ توركیا ده‌كه‌ن، هاوكات جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كورد شه‌ڕی‌ كورد بكات، تراژیدیای‌ مه‌زن به‌سه‌ر كورددا دێت.
موراد قه‌ره‌یلان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌ژماره‌كانی‌ داهاتووی‌ هاوڵاتی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، وتی‌"له‌باشووره‌وه‌، دوو فڕۆكه‌ی‌ سیخوڕیی‌ ئه‌مریكا بۆ توركیا كاری‌ سیخوڕی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك ناسوڕێنه‌وه‌، ئه‌و كه‌شفه‌ی‌ ده‌یكه‌ن، ده‌یده‌نه‌ ناوه‌ندی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا له‌موسڵ‌و ئه‌وانیش له‌وێوه‌ ده‌یده‌ن به‌ئه‌نقه‌ره‌".
ناوبراو، پێیوایه‌ پارته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئێستای‌ توركیا، بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌مریكاو حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ باكووری‌ كورستان ته‌نگاو بكات.
ده‌رباره‌ی‌ پیلانی‌ هاوبه‌شی‌ توركیا‌و ئه‌مریكا‌و عێراق دژی‌ په‌كه‌كه‌، ئه‌گه‌ری‌ به‌شداری‌ كورد تێیدا، قه‌ره‌یلان وتی‌"له‌و بڕوایه‌دا نیم به‌شداربن، چونكه‌ به‌شداریكردن، مرۆڤی‌ بێ عه‌قڵ‌و شێتی‌ ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پاكتاو بكه‌ن، سه‌د له‌سه‌د باشووری‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش پاكتاو ده‌كه‌ن".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە