کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی كۆنه‌ به‌عسیيه‌ك له‌ شوێنی شێخ جه‌عفه‌ر ده‌كاته‌ وه‌زيری پيشمه‌رگه‌

Thursday, 16/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (٣) هه‌ولێر
به‌ پێی هه‌واڵێك له‌ زاری شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زيری پێشمه‌رگه‌‌، بە کوردستانپۆست راگەیەندرا، كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌نيازه‌ له‌ شوێنی ئه‌و شيروان عه‌بدولڕه‌حمان، كه‌ كۆنه‌ كارمه‌ندی ڕێگا وبانی سليمانی بووه‌، لە سەردەمی به‌عسدا پەیوەندیی بە ئه‌سوه‌دی فه‌رعی حزبی به‌عس بووه‌، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ مه‌سعود بارزانی پله‌ی فه‌ريقی پێ به‌خشيووه‌ و كردويه‌ته‌ ياريده‌ده‌ری خۆی بۆ كاروباری سه‌ربازیی.
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بووه‌، تەنانەت‌ نه‌يشاردۆته‌وه‌ كه‌ يه‌كيتی زۆرباش ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی به‌عس بووه‌ كه‌ شيروان عه‌بدولره‌حمان كاتی خۆی بۆ سه‌ر گوندی شيعه‌كان كردويه‌تی بۆ رووخاندن و ئه‌وه‌شی باسكردووه،‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر تيكۆشه‌رێكيان بكردايه‌ته‌ شوێنی من ئه‌وا شانازیی بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه،‌ له‌وه‌ته‌ی ناوی فه‌ريق شيروان بۆ پۆستی وه‌زيری پێشمه‌رگه‌ كانديد كراوه‌، زياتر له‌ ٢٠٠ فه‌رمانده‌ و كادر و ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی پارتی برياری وازيهانيان داوه، وتویانە‌ ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ئه‌و تاوانه‌ بكات ، تا ئه‌وه‌ی ليوا نه‌وزاد خۆشناو ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، ده‌بوو ملازم يونس رۆژبه‌يانی هه‌رنه‌بێت كۆنه‌ پيشمه‌رگه ‌بووه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ دياری بكرايه‌ .
ئه‌وه‌شيان باسكردووه‌ له‌ سايه‌ی فه‌ريق شيروان گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵی و دزيی و ديارده‌ی مه‌حسوبیەت و خزم خزمێنه ‌و كوتله‌بازی گه‌شه‌ی كردووه‌، تا ئه‌وه‌ی هه‌رچی پاسه‌وانه‌كانی خۆيه‌تی يه‌كی ده‌مانچه‌ و يه‌ك پله‌ به‌رزيكردونه‌ته‌وه‌، تەنانەت هەردوو دوو چايچيه‌كه‌ی خۆيشی كردووه‌ بە نه‌قيب و ملازمی يه‌كه‌م و سه‌دان كۆنه‌ جاش و خائين و موسته‌شاری كردۆته‌ عه‌ميد و پله‌ی به‌رزتری پێ به‌خشيوون و سه‌دان كه‌سی له‌ ئه‌وروپا نيشته‌جين و له‌لای شيروان ياريده‌ده‌ره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی مووچه‌ی عه‌ميد بۆ خواره‌وه‌يان بۆ كراوه‌ و خانه‌نشينيش كراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە