پەنا بۆ هەموو شتێك لە پێناو پۆست
Saturday, 13/12/2014, 12:00
هەردوو پارتە بڕیارەدەستەكەى هەرێمى كوردستان لەماوەى ئەم 23 ساڵەى تەمەنى هەرێمى نیمچە سەربەخۆی كوردستاندا بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان چ كارتێكى دروست و نادروست ماوە دەستیان بۆ نەبردبێت؟ لەو ماوەى ئەم چارەكە سەدەیەى ڕابردودا بینیمان هەموو خواستە نەتەوەیى و نیشتمانیەكان دەكران بە قوربانى دەسكەوتى حیزبى، ئایا تا ئێستا هەمان رۆحییەت ئامادەیى نیە لاى تاكى حیزبى ئێمە؟ ئایا حیزبەكانى ئێمە بە گەورە و بچوكیانەوە خۆیان ئامادەكردووە بۆ بەجێهێڵانى پۆست و كورسى ؟ ئایا ئامادەى دەساودەسكرنى دەسەڵاتن؟؟ ئەگەر ئەم 23 ساڵەى ڕابردوو بكەین بە پێوەر ئەوا هیچ ئاسۆیەكى ڕون بەدى ناكەین.
ئەوەش كە لەماوەى ئەم شەش مانگەى ڕابردوو لە پارێزگاى سلێمانى بینیمان هەمان سیناریۆ ى ئەو ساڵانەى ڕابردوى نیشان داینەوە، كەتەنها بۆ دەسكەوتنى پۆستى پارێزگار، هەردوو حیزب(گۆڕان و یەكێتى) ئەو ماوە زۆرە پێكهێنانى ئەنجومەنى پارێزگا و دەستنیشانكردنى پارێزگار یان دواخست، ئەویش كام ڕێكەوتن ؟ ئەو ڕێكەوتنەى كە هێندە وردكراوەتەوە تا لێوارى ناحیە و گوندەكانیش شۆڕبۆتەوە! نەك تەنها ئەوەش تەنانەت هەموو ئیدارە و پۆستەكانى زۆنى سەوزى جارانى بۆكراوەتە حاشیە.
لێرەدا جێگاى خۆیەتى بپرسین ئەگەر دەستخستى پۆست و یان دەستهەڵنەگرتن لە پۆست و كورسى لاى حیزبى ئێمە هێندە گرنگ و بەبایەخە، تۆ بڵێیت ئاخۆ لەكاتى دەست نەخستى پۆست و بەزۆر لابردن لەسەر كورسى كاردانەوەمان چى بێت؟؟؟ كێن ئەوانەى كورسى و پۆست دەكەن بەقوربانى هەموو پیرۆزیەكانى گەل؟ ئەى كێن ئەوانەى هەموو پیرۆزى و خواستە نەتەوەیى و نیشتمانیەكانمان دەكەن بە قوربانى پۆست و بیرى تەسكى حیزبایەتى ؟؟؟
ڕاستە هەموو حیزبێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات دروست دەبێت، بەڵام دەبێت وەك چۆن ڕازى دەبێت بەو ڕێگایەى كە دێتە سەر دەسەڵات، دەبێت ڕازى ببێت بەهەمان ڕێگەش كورسى دەسەڵات چۆڵ بكات، حیزبەكانى ئێمە بۆ هەنگاوى یەكەم هیچ لاریەكیان نییە، بەڵام بۆ بەشى دووەمى پرسەكە ئەو كلتورە لە مەبدەئوو زهنى سەركردە و تاكى حیزبى ئێمەدا بونى نییە.
من دەستخۆشى لە لیستى خزمەت دەكەم كە بۆ وەرگرتنى سینى زێرى دەسەڵات خۆى یەكلایى نەكردەوە بۆ لایەك لە بەرژەوەندى لایەكیتر، ئەوانەى كە ئێستە لەسەر ئەو هەڵوێستەیان ڕەخنەیان لێدەگرن، ئەگەر ئەو لیستە ئەوكات خۆى یەكلایى بكردایەتەوە بۆ هەركام لەو دوولایەنە و خوانەخواستە هەر دەرهاویشتەیەكى نەخوازراوى لێبكەوتایەتەوە ئینجا زیاتر دەكەوتنە بەر ڕەخنەى ئەو كەسانە و ئەوكات تاوانباریان دەكردن بە خۆفرۆش،دەیاوت سلێمانیان فرۆشت بۆ دەسكەوتنى پۆست و هەمووتاوانەكەشیان دەخستە ئەستۆى ئەوان .
دەزانن چۆن شتى نەخوازراو روى دەدا چونكە ڕابردوویەكى زۆر نزیك شاهیدە ،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست