کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مجاره‌یان خوله‌ سه‌نگاوی موده‌رعه‌ی هێنا

Wednesday, 02/11/2011, 12:00





هه‌ر که‌س له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی شه‌پڕێوی جه‌لالیه‌کان بێت ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌ جه‌لالیه‌کان له‌وکاته‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی به‌ناو ستراتیجیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی 31 ئابدا واژۆکردوه‌ و پشتیان کردۆته‌ جه‌ماوه‌رو کادرو ئه‌ندسامانی خۆیان ته‌نها له‌به‌ر ده‌سکه‌وتی بودجه‌و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان و له‌گه‌ڵ هاودزه‌که‌یاندا واته‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه‌ جاشی نێو ده‌وڵه‌تی ماڵی بارزانیدا و کردنی به‌ دوکه‌رته‌وه‌ی بودجه‌که‌ له‌نێو ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌ره‌ زله‌کانی وه‌کو مه‌سعودو جه‌لال و کوڕو براو خوشکه‌زاو خزمه‌کانیاندا . بۆیه‌ ‌ڕۆژ به‌ڕۆژ جه‌لالیه‌کان به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ ئه‌چن و هه‌ر ڕۆژه‌و باڵ و ڕێکخراوو گروپێکیان لێجیاده‌بێته‌وه‌. به‌ڕاده‌یه‌ك به‌ر پرسه‌ س فس پاڵه‌وانه‌کانیان وایان لێهاتوه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕێكدا به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان په‌نا بۆ ده‌بابه‌و موده‌ره‌عه‌و قورسترین چه‌ك ده‌به‌ن. تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌یمه‌نه‌ی دیکتاتۆریانه‌ی خۆیان بهسه‌پێنن..
کاتی خۆی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانیاندا ئه‌وه‌بو بینیمان به‌فه‌رمانی شێخ جه‌عفه‌ر چه‌ند ده‌بابه‌و موده‌ره‌عه‌و کاتیۆشاشیان دامه‌زراند ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئیفلاسی جه‌لالیه‌کان بو له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی سلێمانیدا.
جه‌لال و جه‌لالیه‌کان به‌بێ شه‌ڕو شۆڕ ئیداره‌ ناکه‌ن شه‌ڕه‌که‌شیان ته‌نها له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و دزینی بودجه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه‌ یان ڕقه‌به‌رایه‌تی شه‌خسی به‌ر پرسه‌ فس فس پاڵه‌وانه‌کانیانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیان ئه‌گه‌ر به‌ژماره‌ که‌میش بن..
جه‌لالیه‌کان هه‌رگیز له‌ نێوخۆی ماڵی کورد داله‌زمانی گفتوگۆ تێناگه‌ن ئه‌وان ته‌نها زمانی زه‌برو زه‌نگ ئه‌زانن به‌ته‌نها کێشه‌کانیان به‌لوله‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیان یه‌ك لایی ئه‌که‌نه‌وه‌ . ئه‌وه‌ش پێشێلکردنی ئه‌و یاسایه‌یه‌ که‌ خۆیان هه‌میشه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن
وه‌ك ئاشکرایه‌ شه‌وی ڕابوردو کوڕه‌کانی خالیدی خوله‌ سور له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی خوله‌ سه‌نگاوی پێك هه‌ڵپڕژاون له‌و پێك هه‌ڵپڕژانه‌دا ئاگرینی شێخ جه‌مال دوگولله‌ی به‌ر که‌وتوه‌.
له‌ولاوه‌ خوله‌ سه‌نگاوی له‌ترساندا سوپاو هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌کی قورسی وه‌ك موده‌ڕه‌عه‌و دۆشکه‌وه‌ داخلی ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی ئه‌کات . چونکه‌ خوله‌ سه‌نگاوی چاك ئه‌زانێت خالیدی خوله‌سور خاوه‌نی عه‌شره‌ته‌ به‌ دۆشکه‌و موده‌ره‌عه‌ نه‌بێت ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت.. ئه‌گه‌رچی له‌م کوردستانه‌دا ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ده‌بوا خوله‌ سه‌نگاویش و خالیدی خوله‌ سوریش بکرێنه‌ زیندانه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان که‌ هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان به‌تاوانه‌کانی خالیدی خوله‌ سورو خوله‌سه‌نگاویش ئاشنایه‌ و پێویست ناکات دوباره‌ بکرێته‌وه‌.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یاسا وه‌ك ده‌ڵێن هه‌یه‌و سه‌روه‌ره‌ ئه‌مانه‌ کێشه‌کانیان بۆ به‌یاسا یه‌ك لایی ناکه‌نه‌وه‌ .؟ بۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر پێكهه‌ڵپڕژانێکی ئه‌مانه‌دا شاری سلێمانی ببێته‌ مۆڵگه‌ی قورسترین چه‌ك
ئایا که‌س له‌م شارهدا له‌ خوله‌ سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر پیاوتر نیه‌.. وائه‌مانه‌ هه‌رکات ئاره‌زویان لێبو خه‌ڵکی سلێمانی ده‌خه‌نه‌ دڵه‌ ڕاوکێوه‌
یان پرسیار ئه‌وه‌یه‌ حوکمه‌ت هه‌یه‌..؟
ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چۆن ده‌بێت که‌سێکی وه‌ك خوله‌ سه‌نگاوی یان شێخ جه‌عفه‌ر داوێن پیس به‌ئاره‌زوی خۆی هێزی چه‌کدار بڕژێنێته‌ ناوشاره‌کانه‌وه‌
ئه‌و له‌شکر کێشی و چه‌ك ڕژاندنه‌ ناو شاره‌کانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات که‌ به‌ناوحوکمه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌می کردار شه‌رته‌ ته‌نها وه‌ك ته‌له‌فیزێۆنێکه‌و کۆنتڕۆڵه‌که‌ی وا به‌ده‌ستی چه‌ند سه‌ر سه‌ری وه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر و خوله‌سه‌نگاوی و ئه‌وانی تریانه‌وه‌یه‌ ..
له‌ڕاستیدا ئه‌مانه‌ نه‌حوکمه‌تیان پێ به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت نه‌سایانی ئه‌وه‌شن پێیان بوترێ حوکمه‌ت
ئه‌مانه‌ ته‌نها وته‌نها کۆمه‌ڵێك مافیان و که‌ڵبه‌یان له‌ خوێن و سه‌رو سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ گیر کردوه‌
ئه‌و خوله‌ سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ره‌ بۆ سوپاو له‌شکر نابه‌نه‌ سه‌ر سنوره‌کان تا نه‌هێڵن ئێران و تورکیای فاشی ڕۆڵه‌ی کورد بکوژن و له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان ئاواره‌یان بکه‌ن و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵیان به‌ ئاگری چه‌که‌کانیان بسوتێن
ئه‌مانه‌ واته‌ جه‌لالی و 31 ئابه‌کان ئیفلاسی سیاسی و مه‌عنه‌وی و خۆیان ده‌مێکه‌ ڕاگه‌یاندوه‌
ده‌مێکه‌ ئه‌وه‌تا هه‌ر به‌چه‌که‌کانی حیزبی به‌عس هه‌ر ڕۆژ ناڕۆژێ هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر سینگی ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌مدیده‌یه‌ و ژیانیان لێتاڵ ئه‌که‌ن ..
هه‌ق وایه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سلێمانی به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان
ئه‌م ته‌سه‌ڕوفاته‌ ناشیاوو چه‌ك ڕژاندنه‌ ناو شاره‌کان له‌و فس س پاڵه‌وانانه‌ی جه‌لالی و بنه‌مه‌ڵه‌ی 31 ئاب قبوڵ نه‌کات ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە