کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وه‌لامیک بۆ نوسینه‌که‌ی باوکی ریژین په‌شیو جۆن ده‌چیته‌ سه‌ر گۆری سه‌رده‌شت عوسمان

Friday, 27/04/2012, 12:00




زۆر به‌داخه‌وه‌م که‌ من و تۆ هه‌ردوکمان ده‌مانه‌ویت به‌زۆر قاره‌مانی ئوستۆره‌ی دروست بکه‌ین چونکه‌ پیویستمان پێه‌تی
برام نیمانه‌ به‌زۆر ئه‌و په‌یکه‌ره‌ بۆ دروست بکه‌ین،من ته‌مه‌نم زۆر نیه‌ نازانم پێشتر گه‌ر هه‌مان بوبیت،ئه‌وه‌ به‌ته‌مه‌نه‌کان ده‌زانن.من دلنیام که‌ تۆ باوکی ریژه‌ن نیت ئه‌و ناوه‌ت به‌کار هیناوه‌ به‌لام که‌ ریگه‌ به‌ خۆت ده‌ده‌یت بۆچونی خۆت بلاو ببیته‌وه‌ با بۆچونی خه‌لکی دیکه‌ش له‌سه‌ر نوسینی تۆ بلاو بیته‌وه‌،بۆ خۆت نوسیوته‌ که‌ شاعیر په‌شیو بۆ هه‌ر کویه‌ک بروات به‌ ملیم حسابی بۆ ده‌کات ،ئه‌ی که‌ وایه‌ ئیتر داوای بۆ لی ده‌که‌یت سه‌ردانی گۆری سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بکاتن؟
ئه‌و ساڵ پار له‌و جیگه‌ دوره‌وه‌ یه‌ک ووشه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر ده‌یان سه‌رده‌شت که‌ شه‌هید بوون ئیستا له‌ م وولاته‌وه‌ له‌ژیر چه‌تری ده‌سه‌لاته‌وه‌ جۆن هه‌له‌ی وا ده‌کات،من زگم ده‌سوتی به‌ خۆت به‌خه‌لک به‌خۆم که‌ به‌دوی خه‌یالی شاعیرانه‌ که‌وتوینه‌ ،ده‌مانه‌ویت پیرۆزیه‌ک دروست بکه‌ین،به‌لام که‌نه‌مان بیت به‌زۆر دروست نابی،چ بکه‌ین ئه‌وه‌ قه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌سته‌ دلنیابه‌ ،که‌ په‌شیو یه‌که‌ له‌ و شاعرانه‌ی خاوه‌نی جوانترین شعری نابوت کردنی ده‌سه‌لاته‌ به‌لام ئایا بۆ خۆشی هه‌ر وه‌کوو شیعره‌کانیه‌تی؟؟/ ، مه‌سعود به‌رزانی،دانی نا به‌ ره‌وا بونی خۆپیساندان کاک په‌شیو زاری نه‌کرده‌وه‌،هه‌رچه‌نده‌،گوناهیکی گه‌وره‌یه‌ ئیمه‌ زۆر له‌ هیچ ئینسانیک بکه‌ین چونکه‌ شاعریش ئینسانه‌و خاوه‌نی دوو دڵه‌ یه‌کیان هی سیعر گۆتن ئه‌وی تر هی خۆ پاراستنو راگرتنی ئه‌و بالانسه‌،له‌نیوانی شیعرو حه‌قیقه‌تدا، ئه‌وه‌ هه‌ر شاعر وه‌ها نیه‌ ئه‌مرۆ ئۆپۆزیسیۆنیش،دوو دڵه‌ یه‌کیان ته‌ماعی سامانیکی زیاتر ئه‌وی تر فه‌رهه‌م کردنی ژیانیکی باسترو دادپه‌روانه‌تر بۆ کۆمه‌لگا له‌م نیوانه‌دا چه‌قیان به‌ستوه‌،به‌راگه‌یاندن ستیک ده‌لینو ،له‌دانیستنه‌ موجامه‌کهله‌ ئامیزه‌کانیاندا شتیکی تر ده‌لین.ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری ئه‌و کۆمه‌لگا تا سه‌ر هیسک،چه‌ق به‌ستوه‌یه‌ که‌ دوو دڵیو دوو رووی بۆته‌ شیرپه‌نجه‌ی که‌لچه‌ریان.نه‌شاعر،نه‌ رۆشنبیر،نه‌ئۆپۆزیسیۆن ،هیجیان به‌جدی نایه‌نه‌ویت ده‌س به‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ تایبه‌ته‌کانیان بن بۆیه‌ تکا ده‌که‌م داوا له‌ شاعریکی کورد مه‌که‌ که‌ سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رده‌شتیک بکات که‌ رۆژانه‌ سه‌دان سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لاته‌وه‌ ،ده‌رونیان ده‌کوژریت،سوکایه‌تیان پی ده‌کریت،ئه‌وه‌ کی بوو گه‌نجیکی هه‌ولیری خسته‌ سه‌رچۆکو پیلاوی پی ماچ کرد؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە