کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال.. جاسوسێكى ئێران دەكاتە جێگرى حكومەت..جاسوسێكی بەعسیش دێنێتەوە ناو مەكتەبى سیاسی

Saturday, 14/03/2009, 12:00


تاڵەبانى وەك پیشەى هەمیشەیى و لەمەوبەرى خۆى هەمیشە وەك گۆچانى چەماوە لەبەردەم هەموو كەسێكى غەیرە یەكێتیدا لەعەرەب و فارس و تورك و ئیسلامى و هەمویاندا دەچەمێتەوەو بەلایەوە نەنگی نیە كە ماچى روومەتى هەریەكەیان بكات، بەڵام لەبەردەم ئەندامان و كادیرانى ناو یەكێتى وەك پیاوێكى دیكتاتۆر گۆچان وەشێن بۆرتى هەركەسێكى بوێت دەیشكێنێت بەبێ ئەوەى گوێى بداتێ كـێیەو چییە!!و چ قوربانیەكى لەپێناو یەكێتیدا داوە.

لێرەدا دەمەوێت وەك دیكۆمێنت یادەوەریەكى تاڵ بهێنمەوە بیرتان ئەى فەخامەتى سەرۆك:.

بیرت دێت ئەو كاتەى كەساڵى 2004 دەستەیەك سەركردەوە كادیرانى ناو (ى.ن.ك) یاداشتنامەیەكیان ئیمزا كردوو دایانە مەعالیتان چیت لێهات؟ هەر زوو توشى هستریا هاتیت و دنیات دابەیەكداو كەوتیتە سەرو گوێلاكى ئەو برادەرانە. یەكێك لەوانە ئەو یاداشتەیان ئیمزا كرد. (عیماد ئەحمەد) بوو ئەو كاتە جەنابتان، چونكە بەنەیارى خۆتان ئەزانى كەوتنە لێخوێندن و لەبەردەم لێپرسراوى CIA هەموو عێراقدا وتتان: (عیماد) جاسوسى ئێرانەو ئیتلاعاتە. كەچى دواى 5 ساڵ ئەمڕۆ هاتیت و كردتە جێگرى سەرۆكى حكومەتى كوردستان.. سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لەم چەند رۆژانەى دوایدا ئاماژەى بۆ ئەوە كرد هەر لەگەڵ ئیعلانكردنى دانانى (عیماد) لەلایەن ئەمریكیەكانەوە ناڕەزایى دراوە بەتاڵەبانى و پێیان وتووە ئێوە 5 ساڵ لەمەبەر خۆتان پێتان وتین (عیماد ئەحمەد) جاسوسى ئێرانە!! پێمان سەیرە نیگەرانین كە ئەمڕۆ خۆتان پاڵاوتوتانە بۆ پۆستى جێگرى سەرۆكى حكومەت.

ئەمە یەكێكە لە هەزاران لە ئیزدیواجیەت و گەمە ژەهراویەكانى تاڵەبانى كە ئاكامەكانى یەكێتى دەبات بەرەو دوو ڕیانى هەڵوەشاندن و پارچەپارچە بوون ئەگەرچى هەموو چاودێرانى سیاسى باش دەزانن ئێستا (ى.ن.ك) بۆتە كۆمپانیایەكى مۆڵكردنى سەروەت وسامانى بنەماڵەى تاڵەبانى و خودى تاڵەبانیش بێمنەتە لەچارەنوسى یەكێتى.

لەلایەكى تریشەوە دواى ئەوەى چوار ئەندامەكەى یەكێتى دەستیان لەكار كێشایەوە چیدى نەیانتوانى لەئاست ئەو بێ سەرەو بەرییەوە نەبوبێ شەفافیەت و بێ متمانەیى ناو یەكێتى، درێژە بەخەباتكردنی بدەن لەناو یەكێتیدا جارێكى تر تاڵەبانى جاسوسێكى ترى عێراق و بەعسى هێنایەوە ناو كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى كە ئەویش (سەعدى پیرە)ى فایلدارەو داوێن پیسە، كە كەس نیە نەزانێت ئەو پیاوە چەندە گەندەڵ و پۆخڵەواتە.

كەواتە ماوەتە بڵێین: لێت پیرۆزبێت تاڵەبانى ئەوەى حەیاى بەخۆى بێت جێتدەهێڵێت و لەناو یەكێتى دێتە دەرەوە. چاوەڕێدەكەین لەچەند هەفتەى داهاتووشداچەندین ئەندامى سەركردایەتى و كادیرى پێشكەوتووى ئەم حزبە باى باییت لێبكەن و تۆش بێباكانە بگەڕێ چەند جاسوسێكى ترى دەوڵەتانى ئیقلیم بدۆزەرەوەو لەجێگاى ئەو هەڵۆیانە بیانكەرە پاسەوانى كۆمپانیاكەت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە