کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆمسیۆنى بەلایەن دەبێ بێ لایەنبێ وەئەگەرنا دەبێ باجی بەلایەنى بدات

Saturday, 05/10/2013, 12:00

1675 بینراوە




گەورەترین دەسەڵات لەهەموو دونیا بۆ تاوتوێ و تێكە و لێكەى پرۆسە دیموكراسیەكان لە (هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجومەنەكانى سەرۆكایەتى و شارەوانى و پارێزگاكان) ئەوا كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە بەو شەڕەفە ڕادەسپێردرێ بۆ ئەوەى لەكەش و هەوایەكى هێمن و ئارام پرۆسەكە بەڕێوە ببات كە هەموو لایەك بە گەشبینیەوە چاوی تێدەبڕن و دەڕواننە ئەو پرۆسانەی ئەوان لە ئەستۆی دەگرن كە بەپاك و بێگەرد و بێخەوش و دوور لە ساختەكاری و هەواداری بۆ لایەنێك و پشتكردن و پێچەوانە خستنەوەى هاوكێشە و ئەنجامەكان دژ بەبەرژەوەندی بۆلایەنێكى دیكەى نەیار بەبێ جیاوازى هەمووان بەیەك چاو تەماشا بكەن و هەر لەو ڕوانگەوە ئەو هەقە بەخۆیان نەدەن لەژێر هیچ پاساو و گوشار و فشارێكى لابەلادا پیرۆزی پیشەكەیان لەدەست بدەن و ئەنجامەكان بەلاڕێ ببەن، دەنگ لەلایەك ببڕن و بدزن و بیدەنە لایەنێكى تر لەكاتێكدا سووڕ بزانن ئەو حزبەى ئەم و ئەو كە سۆز و عاتیفەیان بۆ هەیە یاخود ئەندام و هەواداری ئەو حزبەن، كەچی بەرژەوەندی گشتى لەبەرچاو ناگرن و كورتبین و تەسكبینى بیرۆكەى خزم و دۆست و حزباتى كاریان تێ ناكات و ئامادەنین سازش لەسەر چارەنووسی دەنگدەران بكەن و ئەنجامەكان چۆنن هەر بەو ڕەنگ و بۆیەی ڕادەگەیەنن و لەهەر هەڕەشە و پاڵەپەستۆیەكیشدا ئەگەر زۆریان بۆبێنن بەنامەى لەكارخستن و هەڕەشەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە، هەمدیس بێباكانە پشت لەو پۆستە دەكەن و دەست بەرداری پیشەكەیان دەبن و دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان پێشكەش دەكەن، ئەوەش شەڕەفێكى گەورەیە لەتۆماری مێژوودا بەئاوى زێڕ ئەو سەرفرازیە دەنووسرێتەوە.

هەڵبەتە شتێكى حاشا هەڵنەگرە بەدەگمەن هەڵدەكەوێ ئەو كەسەى پۆستێكى كارگێری لەو كۆمسیۆنە پێ دەدرێ جا بەپێی ڕێكەوتنى لایەنەكانبێ و لەسۆنگەى ئەو ڕوولێنانەوەبی بۆ كارێكى ئاوا مەزن كەسێكى دەست نیشانكراو دوور و نزیك بێ لایەنبێ و سۆزى بۆ لایەنێ نەبزوێ، بۆیە كەم تا زۆر كەسەكان ئینتیما و سۆز و لایەنگریان بۆ گروپ و ڕێكخراو و حزبێك هەیە، بەڵام كاتێ سوێند بەپیرۆزیەكان دەخۆن لەپیادەكردنى پرۆسەكاندا وەك بێلایەنێ ڕەفتار و مامەڵە بكەن، هەر ساختەكارییەك و ڕێخۆشیەك بۆ لایەك لەسەر حیسابی لایەكى دیكە ئەو كارەساتە قێزەون و دژوارەیە لەڕووى یاساییەوە ئەوانەن وەكو داشی دامە گەمە دەكەن بەچارەنووسی هاوڵاتیان لەپێناو دەستگرتن و سەرخستن و بردنەوەى لایەنێك لەكاتێكدا ئەو لایەنە لەپرۆسەكەدا شایەنى ئەو بردنەوەیە نییە و ئەمان ڕەوایی پێ دەدەن.

ئەوەى لەم ماوەیەدا بیستمان لەلایەن شەش حزبەوە دژ بەكۆمسیۆنى باڵا سكاڵا تۆمار كراوە لەهەمبەر دەستكاریكردنى دەنگەكانیان، حزب هەیە بەپێی ڕاگەیەندراوى خۆیان و كۆكردنەوەى دەنگەكانیان لەتەواوى وێستگەكان لەڕێی بریكار و تەواوى نوێنەری لایەنەكان لەو ئان و ساتەى بەپێش چاویانەوە دەنگەكان بەربژێر دەكرێن و لەلایەن بەرسی وێستگەكانەوە دەنگ بەدەنگ جیادەكەنەوە ئەوە لەكەم و كورتى چەند دەنگێك بەهەڵە ئیتر هەموو تەموو مژەكان دەڕەونەوە و هەموو حزبەكان لەخۆیان دەگەن و دەزانن لەم وێستگەیەدا چەند و لەوانى تر چەند دەنگیان بەدەست هێناوە و كۆی دەنگەكانیان چەندە، لێرەدا بردن و دیارنەمانى بیست هەزار و سی هەزار دەنگ ساختەكارییەكى زەق و ئاشكرایە بۆ بێ لایەن نەبوونى كۆمسیۆن لەو پرۆسەیەدا، دیسان جێی سەر سوڕمانە حزب هەبێ بێ پەروا ئەوە ئاشكرا بكات كە ئەوان توانیویانە لەماوەى سێ ڕۆژدا سی هەزار دەنگی خۆیان بگەڕێننەوە، جا ئەوەى جێی هەڵوێستەكردنبێ چۆن كۆمسیۆن هەست بەشەرمەزاری ناكات ئەگەر دەرفەتى بۆ تەزویركاری داوە و ئەو هەقە بەخۆی دەدات، یەك دەقە زووتر درەنگە تا دەستبەرداری پۆستەكەیان ببن و لێچینەوەی یاساییان بەرامبەر بكرێ بۆ ئەوەى ببنە پەند بۆ ئەوانەى دوای ئەمان ئەم ئەركەیان پێ دەسپێردرێ، وەئەگەرنا هەقە بەبەڵگەوە ئامادەباشیان تێدا هەبێت بۆ وەڵامدانەوەى تەواوى سكاڵاكان و بوێرانە ڕووبەڕووى تەواوى ئەو كەس و لایەنانە ببنەوە و بۆیان بسەلمێنن كە ئەوان بێ تاوانن و ئەوەى بۆیان هەڵبەستراوە لە واقیعەوە دوورە و ئیدى ئەوان مافی خۆیانە سكاڵایان لەهەمبەر تۆمار بكرێ و دەبێ قەرەبووى ئەو ناوزڕاندنەیان بدەنەوە.

كۆمسیۆن چارەنووسی میللەتێك دیاری دەكات، زۆر جار هەر لەو ڕێیەوەیە بەهۆی كارئاسانى و ڕێخۆشی ساختەكاری ئەندامانى كۆمسیۆن حوكمى دیكتاتۆریان لەوڵاتێك بەرهەم هێناوە، یاخود حوكمەتێكى ئیفلیج و كەم توانا و بێ بەرهەمی پڕ لە گەندەڵیان هێناوەتە سەر حوكم و باجەكەیش لێرەدا تەنها و تەنها خەڵكە عەیام و ڕەش و ڕووتەكە دەیچێژن، ئومێد دەكەم ئەم هەرێمە دڵگیرەمان نموونەیەكى زیندووی دیموكراسی ڕاستەقینەبێ نەك دیموكراسیەك لەژێر چەتری تەزویر و ساختەكاری بەڕێوە بچێت، ئەوەیش ئەركى سەرشانى هەموو لایەنەكانە بەهەستى بەرپرسێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان بكەن.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)