ئاشكرابوونی چۆنیتی رفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد - ئیسرائێل، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئیرانییه‌وه
Saturday, 16/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانیسهرچاوهیهكی زۆر وورد و به‌ئاگا له ده‌زگای زانیاری ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشكراكرد، که له هه‌فته‌ی رابردوو رۆژی 8 / 6 /2012 ، له لایه‌ن ئیتڵاعاتی ئیرانی كه نوسینگه‌كه‌یان له گرده‌كه‌ی سه‌رچناره (نووسینگه‌ی 3 هه‌می ئیتیڵاعات)، په‌یوه‌ندییان به ده‌زگای زانیارییه‌وه کردووه، که به‌زوترین كات مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری كورد- ئیسرائیل له هه‌ولێره‌وه گه‌یشتۆته سلێمانی، ده‌بێت هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌ستگیری بكه‌ن و بۆمانی بنێرن!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی باسكردووه، وه‌ستا حه‌سه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به نهینی به جلی مه‌ده‌نی ناردۆته ئه‌و شوینه‌ی، كه مه‌ولود ئافه‌ندی لێبووه.
دوای یه‌ك کاتژمێر واته له ده‌ی به‌یانیدا، ئاسایشی سلیمانی مه‌ولود ئافه‌ند ده‌ستگیرده‌که‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه گرده‌كه‌ی سه‌رچنار و ته‌سلیم به ده‌زگای ئیتلاعاتی ئیرانی ده‌که‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ده‌زگای ئیتیلاعات ئه‌وه‌ی زانیوه، چۆن له هه‌ولیره‌وه ئاگاداری ئیتلاعاتی ئیرانی كراوه، كه مه‌ولود ئافه‌ند له‌هه‌ولێر به‌ره‌و سلێمانی ده‌رچووه، ئه‌وه‌شیان زانیوه، كه ئیرانییه‌كان ئه‌وه‌یان به به‌ڵگه له‌لابووه، مه‌ولود ئافه‌ند به‌فیتی ده‌زگای پاراستن، به‌تایبه‌تی نه‌زهه‌ت حالی كه‌سی دووه‌م پاراستن گۆڤاری كورد- ئیسرائیلیان بۆ مه‌ولود ئافه‌ند ده‌ركردووه، كه داود باغستانی خاوه‌ن ئیمتیازی بووه و یه‌كێكه له پیاوه نزیكه‌كانی پاراستن به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی و نووسینگه‌كه‌ی له‌عه‌ینكاوه‌ی نزیك هه‌ولێره.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی باسكرد، پاش ده‌ستگیركردنی مه‌ولود ئافه‌ند، وه‌ستا حه‌سه‌ن گوتویه‌تی: ئێمه رێککه‌وتننامه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، بۆیه ناچاربووین مه‌ولود فه‌ندی بگرین، چاوی ده‌ربێت با ئه‌ویش له یه‌كێك له خیابانه‌كان هه‌ڵبواسرێت، چونکه ئیرانیه‌كان ده‌مێكه به دواوه‌ین.
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای زانیاری ئه‌وه‌یان دركاند، که ئیستا مه‌ولود گه‌یه‌ندراوه‌ته شاری سنه‌ی ئیران و له‌ژیر ئه‌شكه‌نجه و لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
جێگای باسه دوای چه‌ند رۆژ به سه‌ر بێسه‌ر و شوێنکردنی مه‌ولود ئافه‌نددا، له رۆژی 11ی مانگادا له‌لایه‌ن داود باغستانییه‌وه، له رێگای ئیمه‌یلێکه‌وه که له تورکیاوه ناردبووی، کوردستانپۆستی له‌و رووداوه ئاگادار کرده‌وه، داوای کرد تا وه‌ک هه‌واڵێک بڵاوی بکه‌ینه‌وه، ئێمه نه‌مانتوانی یه‌کسه‌ر هه‌واڵه‌که بڵاوبکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو داوامان له په‌یامنێره‌کانمان کرد، که به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بکه‌ن و ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، چه‌ند ده‌زگایه‌کی راگه‌یاند، سایت و رۆژنامه به کورتی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام که‌سێک به‌ناوی شێرزاد عومەر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای ئیسرائیل- کورد، دیاربوو هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ره‌وه رایانسپاردبوو، تا رێگا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بگیرێت، روونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ زۆربه‌ی سایت و رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کان نارد و سه‌رزه‌نشتی کردن، تا راستییه‌کان نه‌شێوێنرێت. دیاره مه‌به‌ست له‌و روونکردنه‌وه‌یه وه‌ک به نووسینه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه بوو تا رێگا به بڵاوکردنه‌وه و راستی رفاندنی مه‌ولود فه‌ندی بگیرێت، ده‌نا له حاڵه‌تی وادا ده‌بوو مه‌ولود ئافه‌ند خۆی بهاتایه‌ته سه‌ر خه‌ت و ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه، نه‌ک یه‌کێکی دیکه.
ده‌قی نامه‌که‌ی نامه‌که‌ی داود باغستانی________________________________________
From:
[email protected]To:
[email protected]Subject: wn bun
Date: Mon, 11 Jun 2012 17:24:42 +0300
agehdar bo mdya kurd chan
be naw xom dezgey esral kurd
le roj8-6-2012 katjmr 10 beyan sernuser govar sral kurd heval(mewlud afnd) beserdank taybet we bo şar slman heta sta b seruşuyne . wnbun heval mulud tenha bun rfandn ldt lelayen dezga sxuryekan yekt tlaatewe boye dawakarn le dam dezga eminyekan be zutrn gat arenus heval muludman bo aşkra bken egna pena debeyne ber dadgay nwdewlet mangrtn sertaser .
dawd baxstan
serok dezgay sral kurd
turkya
___________________________________
ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای ئیسرائیل کوردتکایە بەڕێزان راستییەکان مەشێوێنن
بۆ سەرجەم میدیاکان
ئێمە وەک دەزگای ئیسرائیل کورد رایدەگەیەنین کە بەڕێز(مەولود ئافەند) سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد نەرفێنراوە و ھیچ ژیانیشی لە مەترسی دانییە چونکە رۆژی شەمە٩/٦/٢٠١٢ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندی پێمانەوە کردووە کە بەڕێزیان لە گەشتێکی تایبەتە و دوای چەند رۆژی تر دەگەڕێتەوە و ئەگەرچی ئەو سەفەرەی بێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختەی ئێمە بووە، ئەوەی لای بەڕێز(داود باغستانی) سەرۆکی پێشووی دەزگاکەمان بڵاوکراوەتەوە بۆچوونی شەخسی خۆیەتی و ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونکە ناوبراو ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندی بە دەزگاکەمانەوە نەماوە و ئێستا لە وڵاتی تورکیا خەریکی ژیان و گوزەرانی خۆیەتی، داواکاریشین لە ھەموو لایەک بە تایبەت میدیاکان پێش رووداوەکان نەکەون و تایبەتمەندی پیشەکەی خۆیان بیپارێزن.
شێرزاد عومەر
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای ئیسرائیل کورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست