کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌وه‌یخڕ پاشاوه‌ بۆ عه‌وامی مه‌مله‌که‌ت

Friday, 21/01/2011, 12:00


ئه‌وڕۆژه‌ وه‌یخڕ پاشا که‌هاته‌ کۆشکه‌وه‌ وه‌کوڕۆژانی پێشو نه‌بو زۆر بێتاقه‌ت دیار بوهه‌رکه‌هاته‌ ژوره‌وه‌
له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی بروات ڕێک به‌ره‌و ئه‌و په‌نجوره‌ گه‌وره‌یه‌ ڕۆیشت که‌له‌ ناوکۆشکه‌وه‌ئه‌ی ڕوانی به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌یکۆشکدا وه‌زۆر شپرزه‌یی پێوه‌دیاربوجارجاره‌ به‌رپه‌نجه‌ره‌که‌ی جێده‌هێڵاو به‌ره‌ولای ته‌خته‌که‌ی ده‌ڕۆیشتو سه‌یرێکی ده‌کردو ده‌ستیکی ئه‌دابه‌ شانی ته‌خته‌که‌یداو ئارامی ئه‌وه‌ی تیانه‌بو له‌سه‌ری دانیشیت و به‌په‌له‌ له‌ته‌خته‌که‌ی دوره‌که‌وته‌وه‌و به‌ناو
هۆڵه‌که‌دا ده‌هاتو ده‌چو وه‌ به‌رده‌وام له‌هاتو چۆکانیدا له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه‌به‌ره‌و گۆڕه‌پانی کۆشک ده‌یڕوانی
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایان سه‌قامدوس خۆی کردبه‌ ژورداو سڵاوی له‌پاشاکردو پرسی ، خێره‌وا پاشای گه‌وره‌و مه‌زنمان وا ناره‌حه‌ت دیاره‌ ، وه‌یخڕ چۆن ناره‌حه‌تو بێتاقت نه‌بم ئه‌م شه‌و تابه‌یانی من نه‌متوانیوه‌
بخه‌وم ها چون ، باشه‌ئه‌بێت بزانم گه‌وره‌مان بۆنه‌خه‌وتوه‌ ئایا گه‌وره‌مان له‌بیری میله‌تدا بووه‌ ، ببوره‌گه‌ره‌م ئه‌وه‌من ناماقوڵیم کرد چونکه‌ نه‌ده‌بواوابڵێم چونکه‌ وه‌یخڕ پاشامان به‌رده‌وام هه‌ر
له‌خه‌یاڵی میله‌تدایه‌ و بیرده‌کاته‌وه‌ چۆن هه‌وڵی زیاتر بدات مێله‌ت به‌ئاسوده‌یی بژین وه‌له‌سایه‌ی
گه‌وره‌یی پاشامانه‌وه‌ میله‌ت له‌وپه‌ڕی خۆشیدایه‌ ئیتر نازانم بۆ گه‌وره‌مان ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وتووه‌ ، وه‌یخر
له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌یدائه‌نیشێو سه‌یری ده‌می سه‌قاندوس ئه‌کات و گوێی بۆشل کردوه‌تاقسه‌کانی ته‌وا بکات، سه‌قاندوس به‌رده‌وامه‌ ، گه‌وره‌م بنێرم به‌دوای حه‌کیم باشیدا تابێتو بزانێت پاشامان بۆ ئه‌مشه‌وبۆنه‌ خه‌وتووه‌ ، وه‌یخر پاشا ، نه‌خێر مه‌نێره‌ به‌دوای حه‌کیمدا خۆمن نه‌خۆشنیم هه‌ی گه‌وجه‌ من ئه‌مشه‌و له‌ترسا نه‌خه‌وتوم ، بۆچی گه‌وره‌م له‌ترسی چی خۆ مه‌مله‌که‌ت له‌سایه‌ی جه‌نابتاندا خه‌ڵکی هه‌موده‌س به‌دوعان بۆتان وه‌له‌خواداواکارن کوڕوکوڕه‌زاو وه‌چه‌کانیشیان هه‌ر گه‌وره‌یان بنو ئه‌وانیش هه‌میشه‌ هه‌رخزمه‌تکارتان بن گه‌وره‌م ، وانیه‌ حه‌یوان وانیه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ پاشاکه‌ی ئه‌ولا هه‌روه‌کومن وابوکه‌چی مێله‌ته‌که‌ی شاربه‌ده‌ریان کرد ئیتر منیش بۆیه‌ ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وتوم له‌ترسا ئه‌ڵێم نه‌وه‌کائه‌مانیش وابکه‌نه‌ ، نانا گه‌وره‌م وابیر مه‌که‌ره‌وه‌ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و پاشایه‌ نین میله‌ت حه‌دی چیه‌ کاری وابکات له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ماندا ، وه‌یخر وانیه‌ وانیه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ به‌م ڕۆژگاره‌ ئه‌مانه‌ی ئێمه‌ش ئه‌ڵێیت کاریانیه‌و بێنانو ئاون هه‌رهاوار هاواریانه‌و وه‌ک زه‌رده‌واڵه‌ وروژاون من له‌مانه‌ چۆن نه‌ترسم ، قوربان ئه‌وه‌ی ده‌م کاته‌وه‌ زمانی ئه‌بڕین ئه‌وش زۆر بزێوی کردو زانیمان ئه‌وه‌ له‌ناوی ئه‌به‌ین هه‌روه‌ک له‌مه‌وپێش کردومانه‌ ڕێگه‌یان ناده‌ین سه‌رکه‌شی له‌ بریاره‌کانی پاشای گه‌وره‌ماندابکه‌ن ، وه‌یخر حه‌ی حه‌ی به‌خوا که‌ریت وائه‌زانیت وه‌کجاری جارانه‌ ئێستا خه‌لک چاویان کراوته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێمه‌ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ئه‌یه‌ن بۆ له‌ناوبردنم ‌ ، گه‌وره‌م به‌خوا وابزانم ئێوه‌ شته‌که‌ گه‌وره‌ئه‌که‌ن وانیه‌ئه‌وانه‌ هه‌رچیان له‌گه‌ڵبکه‌ی به‌یانی بیریا ئه‌چێته‌وه‌ئێ ئه‌وانه‌ تۆیان کردووه‌ به‌پاشای خۆیان خۆجه‌نابتان به‌زۆرنه‌بون به‌پاشا ، وه‌یخڕ ده‌یخوا ڕوڕه‌شتکا که‌ی ئه‌وان کردویانم به‌پاشای خۆیان حه‌یوان وه‌ڵا ئه‌وه‌قه‌له‌که‌بو ئه‌گه‌ر قه‌له‌که‌نه‌بوایه‌ من ئێستا ئه‌بوایه‌ هه‌ر مه‌یته‌ربومایه‌ ئای میله‌ت نه‌وه‌ڵا قه‌ل، سه‌قه‌ندوس ئێباشه‌گه‌وره‌م جه‌نابتان بفه‌رمه‌ن ئێمه‌ چیبکه‌ین خۆئه‌گه‌رجه‌نابتان بیرنه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ئێمه‌ قه‌ت ناتوانین بیر بکه‌ینه‌وه‌ تۆ بفه‌رمو ئێمه‌ جێنه‌جێی بکه‌ین ، وه‌یخڕ بۆ حه‌یوانانه‌ هه‌رئه‌بێت من بیربکه‌مه‌وه ، ئاخرقوربان هه‌روابووه‌ جه‌نابتان دایمه‌ له‌باتی میله‌ت بیرتان کردۆته‌وه‌
که‌ی قبوڵ کراوه‌ میله‌ت بیر کاته‌وه‌ ، وه‌یخر توره‌ئه‌بیتو ئه‌ڵیت به‌سه‌ ئیتر به‌قه‌ده‌ر که‌رێک ئه‌قڵتان
نیه‌ بڕۆ به‌خێرایی ئه‌سه‌گه‌م بۆبانکه‌ ، قوربان کامسه‌گیان ، ئه‌وسه‌گه‌ی پڕوپاگه‌نده‌مان بۆئه‌کات
باخێرابێت بزانم خه‌ڵکی چیان ئه‌ویت ، باشه‌گه‌وره‌م ،،، ئائه‌وه‌ خۆیهات گه‌وره‌م ، سه‌رۆکی پڕوپاگه‌نده‌ سڵاوله‌پاشای گه‌وره‌و دادپه‌روه‌رمان ، وه‌یخر نه‌سڵاو به‌خێرنه‌یه‌یت چاو هه‌رئه‌ڵێیت سه‌گی خه‌واڵویت چۆن یانی نازانی چی ڕویداوه‌ ها ده‌ی پێم بڵی ئه‌م خه‌ڵکانه‌ بۆوائه‌که‌ن ها پێم ناڵێیت ، سه‌رۆکی پڕوپاگه‌نده‌ ئه‌مه‌چیه‌ قوربان ‌ ئه‌م هه‌مو ناڕه‌حه‌تیه‌ی جه‌نابتان بۆئه‌ئه‌مه‌یه‌ وه‌ڵاوتم ئاخۆ چی
ڕویداوه‌ ،،، قوربان گوێ بگره‌ ئه‌وانه‌ بزانه‌ برسیانه‌ بۆیه‌وه‌ک سه‌گ به‌ربونه‌ته‌ سه‌رجاده‌کانو پێمان ئه‌وه‌ڕن ئه‌گه‌ر دوو پارچه‌نانیان بده‌ینێ ئه‌وابێده‌نگ ئه‌بن ، وه‌یخر ئه‌ی سه‌گباب ئه‌گه‌رئه‌زانیت وایه‌ بۆنانتان نه‌داونه‌تی تاپێمان نه‌وه‌ڕن ها یا ئه‌تانه‌وێت له‌برسا په‌لامارمان به‌نو هه‌مومان بخۆن ، ئاخر جه‌نابی پاشای گه‌وره‌ ئه‌وه‌بریاری جه‌نابتان بو که‌برسیان بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی ملکه‌چمان بن ئێ خۆکێش قودره‌تی هه‌یه‌ له‌فه‌رمانی پاشامان ده‌رچێت ، دوای ئه‌وه‌قوربان بیرت چو ئه‌وساڵه‌ مه‌سولی چراکان نه‌وته‌که‌ی کۆشکی دابه‌ مانگرتوه‌کان تاماڵه‌کانیان ڕوناکبێته‌وه‌ له‌کاره‌که‌ی ده‌رتکردو زیندانیشت کرد له‌بیرته‌گه‌وره‌م ، وابو ئاخر ئه‌و بێئه‌قله‌ به‌بی پرسی من ئه‌وکاره‌ی گردبو پێی نه‌وتبوم ، سه‌قاندوس به‌ڵام گه‌وره‌م جه‌نابتان خۆتان پێتان وتبو باشار ڕوناکبێت ، وه‌یخڕ ئی وابو خۆمن نه‌م وتبو باماڵه‌کان ڕوناکبن به‌وحه‌یوانه‌ بابخوات به‌خواباش بوده‌رم کرد ، سه‌قاندوس ئێستاباله‌وه‌بگه‌ڕێین گه‌وره‌م ئه‌م خه‌ڵکه‌ چون بێده‌نگ بکه‌ین ، وه‌یخڕ باشه‌ پێم بڵین ئه‌مانه‌داوای چی ئه‌که‌ن ، سه‌قاندوس جاگه‌وره‌م
داوای چی ناکه‌ن وه‌ڵاداوای هه‌موشته‌که‌ن ، وه‌یخڕ یانی هه‌موشتی وه‌ک چی سه‌قاندوس ها ، سه‌قاندوس گوێبگره‌گه‌وره‌م وه‌ڵاهی که‌سمان ناوێرین پێت بڵێین به‌ڵێنم به‌ری که‌هێچم لێناکه‌یت تاهه‌مو شته‌کانت
پێبڵیم ، وه‌یخڕ بیڵی ئه‌گه‌رنه‌یڵێیت ئێستابه‌ سه‌گه‌کان ئه‌ڵێم هه‌رلێره‌دا که‌وڵت که‌ن ، سه‌قاندوس
باشه‌گوه‌ره‌م ،،گوێبگره‌ بابزانیت خه‌ڵکی داوای چیئه‌کات یه‌که‌م ئه‌ڵێن ئه‌بێت ئازادبین ، وه‌یخڕ یانی
چی ئازادی یانی ئازادبکرێن ها خۆئه‌وان زیندانی نین من تێناگه‌م سه‌قاندوس تێم گه‌یه‌نه‌ ، گه‌وره‌م
ئه‌وه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌قسه‌کردنا ئازادبن یانی ئه‌گه‌ر پاشامان بریارێکی ده‌رکردو ئه‌وان به‌دڵیان نه‌بو ئه‌وا بتوانن بێترس بڵین باپاشاله‌وبریاره‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌ بریارێک نه‌دات که‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تدانه‌بێت ، وه‌یخڕ حه‌ی حه‌ی به‌خواجوانه‌ ئه‌م حه‌یوانانه‌ یانی من به‌که‌ر ئه‌زانن یانی من باشنیم بۆمیله‌ت ها پێم بڵین ، سه‌قاندوس ناگوه‌ره‌م ئێمه‌ناڵێین پاشاو گه‌وره‌مان باش نیه‌ ئه‌وه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکیه‌ پاشامان به‌ عادل نازانن ئه‌ڵین ده‌سته‌وپێوه‌ندی پاشا دنیایان بۆخۆیان تاڵان کردووه‌و وڵات بۆته‌وێرانه‌و ئه‌ڵێن ئاومان نیه‌ و کشتوکاڵی وڵات هه‌موی وشکی کردووه ئه‌گه‌رپاشا ناتوانیت مه‌مله‌که‌ت به‌رێت به‌ڕێوه‌ باواز بێنێت له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تاپاشایه‌کی تر هه‌ڵبژێرین که‌ بتوانێت باشتر خزمه‌تی مێله‌ت بکا ، یانی ئه‌یانه‌وێت هه‌مدیسانه‌وه‌ قه‌له‌که‌ هه‌ڵبه‌ن جاخۆ ئه‌وه‌ قه‌له‌که‌ هه‌ربه‌سه‌ر سه‌ری منه‌وه‌ ئه‌نیشیته‌وه‌ ، سه‌قاندوس ناگه‌وره‌م ئه‌وه‌ زه‌مانێک بو ئێستا نایانه‌وێت پاشا به‌قه‌ل ببیت به‌پاشا ، وه‌یخر ئه‌ی چون چۆنی ئه‌یانه‌ویت من ببمه‌وه‌به‌پاشایان ‌‌، سه‌قاندوس گه‌وره‌م
ئه‌یانه‌وت ئه‌نجومه‌ن دروستکه‌ن وئه‌نجومه‌ن وڵات به‌ریت به‌ڕێوه‌یانی به‌هه‌ڵبژاردن میله‌ت که‌سی خۆیان دیاری ئه‌که‌ن بۆخزمه‌ت کردنیان ، وه‌یخڕ ئه‌ی پاشا ئیتر ئه‌بیت چی بکات ها سه‌قاندوس یانی
ئیتر پاشانابیت قه‌رار ده‌رکات ، سه‌قاندوس باگه‌وره‌م پاشاش ئه‌توانێت ئه‌گه‌ر شتیک بۆمیله‌ت سود
مه‌ندبو بیخاته‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌دواجار ئه‌وان بریارئه‌ده‌ن باشه‌یان خراپ ، وه‌یخڕ یانی که‌واته‌ منش وه‌ک وه‌زیری ته‌رتورم لێ یه‌ت به‌خوا جوانه‌ وه‌ڵاقه‌ت شتی واناکه‌م بابۆخۆیان هه‌ر هاوارکه‌ت تاڕۆحیان ده‌ره‌چیت ئه‌مه‌ هه‌موی خه‌تای ئێوه‌یه‌ ئه‌مانه‌ وا هاربون بڕۆن بیان گرن سجنیان که‌ن لێیان به‌ن بیان ترسێنن ، سه‌قاندوس گه‌وره‌م ئه‌مانه‌مان هه‌موکردووه‌ ئه‌وان ڕۆژبه‌ڕۆژ توڕه‌تر
ئه‌بن وابڕوات ئه‌و هێرسه‌که‌نه‌ سه‌رکۆشکو هه‌موان تیائه‌چین گه‌وره‌م له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌نه‌توڕه‌بن هه‌موشمان بکوژن جاباتازووه‌ خۆمان ڕزگارکه‌ین ، وه‌یخڕ جاچۆن له‌ده‌ست ئه‌مانه‌ تازه‌ ڕزگارمان ئه‌بێت ، سه‌قاندوس گه‌وره‌م بریارێک ده‌رکه‌ که‌پاشامان ئاماده‌یه‌ واز له‌ پاشایه‌تی بهێنیت وه‌ میله‌ت
بۆخۆیان له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نه‌وه‌وڵات به‌رن به‌ڕێوه ، وه‌یخڕ ئه‌یباشه‌ سه‌قاندوس ئه‌م هه‌مو کۆشکوته‌لا
رانه‌ی که‌هه‌مه‌ چیلێبکه‌م ، سه‌قاندوس گه‌وره‌م ئه‌وانه‌ هه‌موی مڵکی میله‌تن بیرت دێت که‌قه‌له‌که‌یان هه‌ڵدا جه‌نابتان چیتان له‌به‌ردابو وه‌خاوه‌نی چی بون دوای ئه‌وه‌ خواگه‌وره‌یه‌ بائێستا ئیمه‌ میله‌ت له‌
خۆمان ڕازی که‌ین به‌شکم ئه‌وسا ئه‌وانێش به‌زه‌ییان پێماندابێته‌و له‌مردن ڕزگارمان بێت ، وه‌یخڕ یانی
سه‌قاندوس تۆئه‌ڵێیت ئه‌گه‌رواز نه‌هێنین توڕه‌تر ئه‌بنو یه‌نه‌سه‌رکۆشکو هه‌مومان ئه‌کوژن ، سه‌قاندوس دڵنیابه‌گه‌وره‌م ئه‌هابزانه‌ خه‌لکی ئه‌وبه‌ر چیان کرد له‌پاشاکه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌روازی له‌ده‌سه‌ڵا ته‌که‌ی نه‌هینا ، وه‌یخڕ به‌وقسانه‌ی سه‌قاندوس ته‌واو ترس سه‌رتاپای ژیانی دائه‌گرێت بۆیه‌به‌ره‌و لای په‌نجه‌ره‌که‌ ئه‌ڕواو له‌وێوه‌ سه‌یرێکی ده‌ره‌وه‌ی کۆشک ئه‌کاتو په‌نجه‌ی له‌لوتی وه‌رئه‌داو تۆزێک بیرئه‌
کاته‌وه‌ ئه‌ڕواته‌وه‌ سه‌رکورسیه‌که‌ی بۆکه‌مێک پاڵئه‌داته‌وه‌وبه‌رده وام بیره‌کاته‌وه‌وله‌پڕهه‌ڵه‌سیته‌سه‌رپیو
ئه‌ڵیت گوێبگرن قه‌رار له‌وه‌یخڕڕ پاشاوه‌ بۆ عه‌وامی مه‌مله‌که‌ت بریارمان دا که‌وا خۆمو هه‌موده‌سته‌و
خزمه‌تکاره‌کانم واز له‌کاروباری مه‌مله‌که‌ت بهێنین وه‌ڕێگابدرێت به‌میله‌ت ئیتر بۆخۆیان به‌ ئازادی مه‌مله‌که‌ت به‌رن به‌ڕیوه‌
ئیمزا وه‌یخڕ پاشا
ئه‌وه‌نه‌ی ئه‌وه‌نه‌ی ساڵی ئه‌وه‌نه‌

20 / 1 / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە