کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له چله ی خۆما ووتارم هه یه..

Saturday, 12/06/2010, 12:00


پێشکه شه به گیانی شه هیدی قه ڵه م شه هید سه رده شت
هێشتا له وێ ....
له سیاسه تی جامانه کان
وورگنه کان...، خڕیله کان ...
له ناو ئا غای بنه ماڵه بێفه ڕه کان
به ر ده وامه پیلانی به د
بۆ شکانی نوکی خامه ئاڵتونی یه کان
هۆ ئه وانه ی نا گه ن به نوکی خامه که م
ناگه ن به ڕسته ی نوسراوم له سایت و ڕۆژ نامه کان
هۆ ئه وانه ی بوون به حاکم ...
بۆ ئه م گه له خێر نه دیووه
بوون به سۆزانی به ر ده ر گای ئه و دیوو سنوور
بوون به گه وادی به ر مه لهای ئه م دیوو سنوور
به رامبه ری نووسینه کان ...
به رامبه ری قه ڵه مه کان
به رامبه ری گۆ ڕان خوازان ....

وا چل ڕۆژی به بێ ده نگی
چل شه وی ڕه ش ...
له ڕۆژنامه و سایته کان دابڕاوم
چل ووتارو قسه و باسم ...
ته واو نه بوو ...
بۆ هاوڕێیانی ناو زانکۆو
بۆ په ڕاوی ڕۆژنامه کان
بۆ کچۆ ڵه ی سه رۆ که که ی له مه ڕ خۆ مان !!!!

چل ڕۆژ به سه ر فه سڵی خه زانی من ئه ڕواو
ده مم هێشتا وا قه تماغه ی خوێن نه یگرتووه
باڵام سور سور هه ر به و زامه ی وا پێمه وه
قه ڵه م و نوسینه کانیشم وا به سنگی میلله ته وه
ئه و ده ستانه ی قه ڵه م هێزوو باوه ڕی بوو
وا شین گێڕانی خۆی ئه کا ...!
له ئا پۆ ڕه ی شا رو لادێ
له گه ڵ پرسه ی قه ڵه مه کان

یه ک به یه کتان بۆ ئه م یاده ئه نوسمه وه
لێ نا گه ڕێم جۆگه ی ئاوی قه ڵه مه کان
به ئاسانی ووشک که نه وه
هه تا وه کو سه رده شتیکی هاوڕێم مابێ
من له گه ڵیان ئه شق و میلۆدی نوێ دێنم و
به خوێنی خۆم ئه یهۆنمه وه

من تاکه چاوێکی ووردبووم
سنوورم هه ڵته کاندبوو
گله ی و گازنده ی منیش
ته نیا ئه شقی کچۆ ڵه که ی سه رۆکم بووم
یان ئاشقی ده رخستنی ڕاستی یه کانی هه رێمم بووم
ئه و ئه شقه ی من بوو به گڕو کڵپه ی ئه وین
وا له ناخی ئه م گه له دا شۆڕ بۆ ته وه
ئه ڵقه ی په نجه م ..،
دیاری ده ستی بنه ماڵه ی خه زوره که م
فیشه کێ بو و... بوو به هاوڕێی ووتاره که م
له ئا هه نگی نیشانه که م
کێ وه کو من ئه م سنوره ی به زاندووه
کێ وه کو من ئه شقی کچی سه رۆ ک بووه
کراسێکی پڕ به ووشه ی فریشته ی
بۆ ئه وینه نه دیووه که م
پڕ به به ری بۆ دوریووه...!
ده با ئه ویش ئه م ئه شقه ی کوێر نه کا ته وه
کراسێکی بووکێنی جوان ، پووله که دار
نه رم نه رم به ئاوریشمی نه وتی خاوی
ووڵاته که م.....
هه ڵگرێته وه ، به ڕێی بکات
بۆ به ر ماڵی سه رۆکه که م
بیکات به دیاری سه رده شت و
با له چله ی ئه م پرسه یه م
کچی سه رۆک ڕه شپۆش نه بێ و
با ڕاستی کان هه ر به ڕه شی نه مێننه وه

ئه م ده ڤه ره ی پڕ له ئه شق و له نو سینه
پڕ له زامی ناو خۆ بوونه
ئه م ئه شقانه ..، ئه م زا مانه
بوون به هه وێن ، بوون به ژیان
بۆ هه موو مان
بۆ ڕاستی کان
چل ڕۆژ به سه ر فه سڵی خه زانی من ئه ڕواو
ده مم هێشتا وا قه تماغه ی خوێن نه یگرتووه
باڵام سور سور هه ر به و زا مه ی وا پێمه وه
قه ڵه م و نوسینه کا نیشم وا به سنگی میلله ته وه




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە