شەڕى دەزگا سیخوڕییەكان لەكوردستان
Tuesday, 25/05/2010, 12:00
كاتێك كەمنداڵ بووم هەمیشە باوكم ئەوەى ئەوتەوە كەقسە مەكەن چونكە دیوارەكانیش گوێیان هەیەو قسە دەكەنەوە,باشە ئەمە ماناى ئەوەیە كەباوكى من كەسێكى ترسنۆكە و ناوێرێت قسە بكات یان ئەزمونى ژیان وایلێكردبوو كەوا بیر بكاتەوە .بۆیە تاگەورە بووم هەمیشە ئەو قسەیەم لەمێشكى خۆمدا لێك دەدایەوە بۆئەوەى بزانم تاچەند ڕاستە,هەربۆیە ئەمە بووە خولیام تابچمە بنج و بناوانى ئەو مەسەلەیەوە.لێرەوە دەمەوێت بچمە ناو بابەتەكەوە.ئەمەى كەدەیڵێم وتەى كادرێكى پێشكەوتووى پارتی دیموكراتى كوردستانە.(كاتێك كەحكومەتى شایى ئێران نەوتى لەیەكێتى سۆڤیت گرتەوەو ناردى بۆ وڵاتە ڕۆژئاواییەكان لەوەڵامى ئەمە حكومەتى سۆڤیەتى بەڵێنى دا بە(قازى محمد)كەوا پاڵپشتى بكات لەدامەزراندنى كۆمارى مهاباد.ئەوەبوو لەماوەیەكى كەمدا كۆمارى مهاباد دامەزراو پاش یانزە مانگ ڕوخا.نهێنى ڕوخانى ئەم كۆمارە كەم كەس دەیزانى,دواتر دەركەوت كەوا جەنراڵ مستەفا بارزانى سیخوڕى بووەو ئەوانیش فەرمانیان پێكردوە كەوا بڕوات ببێت بەسوپا سالارى ئەو كۆمارە كوردییە.دوای ئەوەى كە حكومەتى شاى ئێران نەوتەكەى ناردەوە,دەسەڵاتدارانى سۆڤیەتى دەستیان لەو كۆمارە هەڵگرت و فەرمانیان كرد كەوا مەلا مستەفا باوكى ڕۆحى نەتەوەى كورد بەخۆى و 500 پێشمەرگەكەى بگەڕێنەوە كوردستان دواتر ئەو كۆمارە زەبەلاح وگەورەیە بەفویەك لەناو چوو.باشە كەى جێگاى باوەڕ كردنە كۆمارێك بتوانێت لەماوەى یازدە مانگدا ئەو هەمو دەستكەوتە گرنگە بەدەست بێنێت لەڕوى دیبلۆماسى و سەربازى,كەچى بەرگەى شەوو ڕۆژێك نەگرێت؟.پاشان ئەمە بووە سەرەتایى خیانەتى نەتەوەى.دواى ئەمەش كەهاتەوە بۆكوردستان لەسەردەمى حكومەتى قاسمدا پاش ماوەیەك كەزانى حكومەتى سۆڤیەت كارى پێنەماوە چونكە حكومەتى شوعیەت لەعێرقدا حكوم دەكات.هەستا بووە پیاوى دەزگاى سیخوڕى مۆسادى ئیسرائیلى و ئەمریكى. وە ئیسرائیل لەڕێگەى حكومەتى ئوردنیەوە چەك وتەقەمەنى بۆدەنارد بۆشەڕكردن لە دژى حكومەتى شوعیەت.كەهەریەك لەئیسرائیل وئوردن بەرژەوەندى خۆیان هەبوو.ئیسرائیل بۆدژایەتیكردنى شوعیەت و شاى ئوردنیش بۆ تۆڵەسەندنەوى ئامۆزاكەى كەبەدەستى عبدالكریم قاسم كوژرابوو.دواى ئەمە كەحكومەتى شوعیەت ڕوخاو دواجار ڕێكەوتننامەى 11ى ئازارى 1970ى لێكەوتەوە كەئەمە گەورەترین دەستكەوت بوو بۆكورد,باوكى ڕۆحى نەتەوەى كورد ئەمجارە بەفیتى حكومەتى شاى ئێران كەوتە شەڕكردن دژى حكومەتى عێراق.ئەوەبوو بەدواى ئەم شەڕە ڕێكەوتننامەى جەزائیر بەدوایدا هات و ئەو جوڵانەوەیەى كەهەمیشە بەجوڵانەوەیەكى نەتەوەى ناودەبرێت هەرەسى هێنا.بۆسەلماندنى ڕاستى قسەكانم بڕۆن كتێبى نهێنیەكانى مۆساد بخوێننەوە كەچۆن بۆڕفاندنى فڕۆكەى مێك21 بنەماڵەى فڕۆكەوانەكە لەڕێگەى چیاوە دەنێرنە توركیا.لەگەڵ ئەمانەشدا دەزگاى پاراستنى پارتى هەر پێشمەرگەیەكى دیموكراتى ئێرانى بگرتایە یان گوللەبارانى دەكرد یان تەسلیمى ئێرانى دەكرەوە.پاش ئاش بەتاڵ دوبارە شۆڕشى نوێى گەلەكەمان بەسەركردایەتى یەكێتى نیشتمانى و شۆڕشى گوڵان بەسەرۆكایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان هەڵگیرسا,ئەوەى جێگەى پێكەنینە ئەوەیە لەبنەڕەدا شەڕى دەزگا سیخوڕییە زەبەلاحەكان بوو كەبەم هێزانە دەیانكرد.یەكێتى نیشتمانى هەلەسەرەتاى هاتنەوەى سەركردەكانى بۆشاخ بەڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى عێراق بۆ تۆڵە سەندنەوە لەپارتى چەكیان لەحكومەتى عێراق وەرگرت ,ئەوەبوو كارەساتى هەكارى لێكەوتەوە.دواى ئەمە بەپێ ڕێككەوتن لەگەڵ هەمان حكومەتدا كەوتنە ڕاوە شیوعى بۆئەوەى خۆى تاكە هێزى ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆى بێت. لەولاشەوە برادەرانى پارتى درێغیان نەكرد ئەوەى لەدەستین هات كردیان تەنانەت ئەگەر هاوكارى دوژمنیش بوایە.ئەم خیانەت كردنە بەردەوام بوو تاوەكو 31ی ئاب كاتێك برادەرانى پارتى حكومەتى عێراقیان هێنایە ناو كوردستانەوەو ئاڵاى پیرۆزى كوردستانیان نایە ژێر پێ و ئاڵاى عێراقیان لەجێگەى دانا.دواى ئەمەش بۆ وەڵامدانەى ئەم كارە برادەرانى یەكێتى سوپاى پاسدارانیان هێنایە ناو كوردستانەوەوە.دواى ئەمە هەردولا ڕێكەوتن لەدژى پەكەكە لەگەڵ حكومەتى توركیا.ئەوەبوو بەهاوكارى هێزى هەواى و زەمینى لەهەردوو قۆڵەوە هێرشێكى گەورەیان كرد تاواى لێهات خەڵكێكى زۆریان دابەكوشت وهیچ ئەنجامێكى نەبوو شەڕەكە.ئەم شەڕى براكوژییە وا لێهات وەكوسەگى هار هەرجارەى پەلامارى حیزبێكیان دەدا.جارێ بزوتنەوەى ئیسلامى جارێ كۆمەڵ و ..........,كەشەڕییان كۆتاى پێهێنا دەرگاییان بۆدەزگا سیخورییەكانى ئێران و توركیا خستە سەر پشت.جارێكیان لەژمارەییەكى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاو بوەوە پێشمەركەیەكى دیموكراتى ئێران وتى ئەو ماڵانەى كەبۆ ئیتڵاعاتى ئێران كاردەكەن لەسلێمانیدا هەموویتان بۆدەستنیشان دەكەم.باشە من دەبرسم لەئێوەى دەم سپى و ڕابەرى خۆفرۆشى كورد ئەگەر لەئێراندا مالێك خەریكى كارى سیخورى بێت سزاكەى چیە جگە لەهەڵواسین وئیعدام؟.لەكۆتاى ئەم بابەتەدا تكا دەكەم ئەوەندەى خەریكى خۆفرۆشتن بوونە ئەوەندەش بۆكوردایەتى بیكەن چونكە ئەم گەلە زۆر ئازارى دییوە .بەسە خۆفرۆشى.كورد دەڵێت هەزار ساڵ بیكەى بێگانە پەرستى ئاخرییەكەى دەیهێنى نوشوستى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست