کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


"سواربوونی دەبابە عەیبێک و دابەزین هەزار".... ئابنامەی رەشۆڵ بۆ رۆژی ٣١ی ئاب

Saturday, 31/08/2013, 12:00

2630 بینراوە






ساتیرە شیعر
پێشینان پاش رۆژی ئاب دەڵێن "سواربوونی دەبابە عەیبێک و دابەزین هەزار"


- ١-
هەموو ساڵێ لە مانگی ئابا
خەڵکی کوردستان عەرەقە دەکەنەوە سەرتاپا
هه‌ندێک لە گەرمانا...
هه‌ندێک لە شەرمانا...

-٢-
بەچرپە، لە سەرکردەیەکی کوردیان پرسی:
- ئەرێ خۆشترین رۆژی ژیانت کەیە؟
ووتی: رۆژی ٣١ ئابە..
وتیان ئەی ناخۆشترین رۆژ؟
ووتی هەر٣١ی ئابە!
- ئاخر چۆن؟
وتی: ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە..
ئەو رۆژە لای من دەسکەوتێکی تائریخیە
بەڵام جێی داخەکە ئەوەیە
لەگەڵ ئەو میلەتە بێ فایدەیە..
ئێمە حەزدەکەین ئەم گەلە پێی بزانێ
وەک دەسکەوتی نەتەویی لە رۆژی ئاب بڕوانێ
لەو پێناوە..
بە بەردەوام هەوڵمان داوە
پارەیەکی زۆریشمان بەهەدەرداوە..
بەڵام گەلێک بە داخەوە..
هەتا ئێستا، خۆمان نەبێ
بڕوامان بەکەرێکیش پێ نەکراوە!!

-٣-
لە دوای بەعس،
تۆپەڵێک کۆنە شۆرشگێری یەکێتی
فایلی بەعسێتیان کەشف بوو
دوێخانەکەی بارزانی رایگەیاندو وتی:
- بەشانازیەوە، هیچ ئەندامێکی ئێمەی تیا نەبوو
گەلیش وتی: "ماڵت ئاوا سەرۆک بارزانی..
ئەرکی بەدواداچونت لە کۆڵ کردینەوە
قۆناغێکت بە دوو شەقاوان بڕی
وەختێ هەمووئەندامانی ‌‌‌پارتی
لە ٣١ی ئابا،
بە بێ فەرق و بێ جیاوازی..
فایلێکی مەزنیان کردەوەو
بوون بە بەعسی.."

-٤-
سیمای ڕۆژی ئاب دیارە لە دوور..
ڕویەکی زەرد، خاڵێکی رەش و جامانەیەکی سوور..
٣١ی ئاب سەرێکی بە بەڵایە!
هەولێرێکی بێ قەڵایە!
لۆیە هەموو پێمان وایە..
بەعس ڕۆیشت
لەلایەن پارتیەوە بەوەکالەت
لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ
اربیل داگیر کرایە!

-٥-
سەرۆک گوتی:
٣١ی ئاب (برینێکەو با نەکولێتەوە)..
ئێمەش وتمان: ئەو برینەیە وا بە پشتەملی جەنابتەوە؟
گوتی: دە لێگەرێن بەڵکو بەیەکجاری سارێژ بێتەوە!
گوتمان: چۆنە هەروا ماوەتەوە؟
گوتی:
ئاخرهەموو ساڵێ لە مانگی ئابا دەکولێتەوە..
خوێنی نوێی شەرمەزاری لێ دەچۆڕێتەوە..

-٦-
٣١ی ئاب لێوان لێوە لە سەمەرە..
ئێستا نەک هەر خەڵکی کوردستان،
خەڵکی عێراقیش فێربووە
لەم رۆژە دا..
پەنجەی خیانەت بۆ سەرۆکمان رادەکێشن..
بۆیە ئێمەش وەکو گەلێکی بەوەفا
واجیبە لەسەرمان لە رۆژی ٣١ی ئابا
بەتێکڕای دەنگ هاوار بکەین و
بڵێین:
"هەرلە قینی حکومەتی عەرەبی و عێراقی..
لەم ڕۆژە دا
ئێمەی خەڵکی کوردیستان بەگشتی..
پیرۆزباییەکی گەرم دەکەین
لە سەرۆک بارزانی.."
نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو گەل دەخوازێت
کە لە دەستورا بنوسرێت:
" پێوستە وەکو کەسێکی بەوەفا..
سەرۆک ساڵانە لە هەیڤا ئابا
چەپکێ گوڵ بەرێت بۆ سەرمەزاری
سەیدالرئیس و پێی بڵێت:
یا مرحبا.."

-٧-
ئەمڕۆ کە یادی ٣١ی ئاب بوو
سەرۆک خێرا لەخەو رابوو..
دڵوپێک فرمێسک لە چاوانییا قەتیس مابوو
چونکێکم قەد وانەبینرا بوو!
دارودەستە، بەترسەوە
پێیان وابوو فرمێسکی پەشیمانیە!
کە دواندیان، ووتی:
نا، وانیە!
- ئەی هی چیە؟
سەرۆک گوتی:
تازە رۆیی لە دەستم چوو ئەو ڕۆژانە..
لەمن رۆیی "سیدالرئیس" کوڕی رۆژگاری تەنگانە
ئەگەر ئەو قائیدە ئێستا مابا،
چی دەربەست بووم، کێ دەیوێرا؟
ئەو گەلێک موراعاتی دەکردم
بە یەک چەقەنە سەدان دەبابەی بەسایەقەوە بۆ دەناردم..

-٨-
هەموو ساڵێ کە یادی ٣١ی ئاب دێتەوە..
سەرۆک و میدیاکەی پاساوی تازەونوێ
بۆ ئەو کارەساتە دێننەوە..
ئەوەی جێگای سەرسورمانە!
هیچ بیانویەک لەم بیانوانە
لەوەی پێشووتر ناچێ..
ساڵێک ئەڵێن "٣١ی ئاب رۆژی سەرکەوتن بوو.."
جارێک دەڵێن "وا نییەوقەت رووی نەداوە.."
جارێک وتیان "کێ دەبابەی لە هەولێرا دیوە؟"
ساڵێک ئەڵێن "دەسکەوتێکی تاریخی یە"
سەرۆک گوتی "ئەو رۆژە تاوانەو خەتای منی تیادا نییە.."
جارێ دەڵێن "دەستمان خۆش بێت.."
ساڵێک وتیان "ئەوەی باسی بکا بێ ئەخلاقە.."
ساڵێکی تر "هەڵەیەک بوو، دووبارەنابێتەوە.."
ساڵێک بەخۆی گوتی "من لەو رۆژە بێ گوناهم.."
جارێک وتیان "کۆنە برینەو بانەکولێتەوە.."
جارێکیش وتیان "بەجاش کردنی رژێمی بەعس بوو.."
پاریش وتیان "نا نا، هەڵەیەکی ئیستراتیجی بوو"
چۆن چۆن، چی بوو؟ " ئەمەیان لە هەمووی هەزەلی تربوو"
لەم هەموو پێچووپەناو خۆدزینەوەیە..
مەبەستی سەرۆک ئەوەیە.
کە هەرچەن دەکا دڵی نایا..
بۆ یەک جاریش،
وەکو کەسێکی بوێر، ڕووبەڕوو..
پێمان بڵێ: بەمەعنای کەلیمە"خیاااانەت" بووووو..


رەشۆڵ
[email protected]





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)