کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شــاســـواری خەونەکانــم

Wednesday, 31/07/2013, 12:00

1672 بینراوە


(1)

ئه‌ی نزیكتر
له‌هه‌ناسه‌م و
داگیركه‌ری،
دڵی میهره‌بانم
حه‌ز ده‌كه‌م
له‌یه‌كه‌م ژوان
چاوت داخه‌یت و
دڵمت پێشكه‌ش بكه‌م.

(2)

گه‌ر تۆ هی "من" بی
به‌ سه‌ختی مه‌زانه‌
ئه‌ستێره‌كان بێنمه‌ خوار و
بۆ مه‌زنی تۆ...
بیانكه‌م
به‌ملوانكه‌یه‌كی مرواری و
له‌ڕۆژی هاوسه‌رگیریمان
پێشكه‌شت بكه‌م.

(3)

گه‌ره‌كمه‌،
بتكه‌م به‌ باوكێكی دڵسۆزو
مناڵه‌كه‌م...
له‌سه‌ر سینه‌ت بخه‌وێ و
په‌نجه‌كانت..
بۆنی قژم بگرێ
ده‌زانم كه‌ لێتان ده‌ڕوانم
له‌هه‌نار مه‌ست تر ده‌بم
كاتێك به‌ ده‌نگی تۆ
گوێبیستی ناوم ده‌بم.

(4)

ته‌واوی شه‌وه‌كان
هه‌ر تۆ..
شاسواری خه‌ونه‌كانم بووی
له‌سه‌ر پێخه‌فێكی پۆپه‌ شین
وه‌ك مانگ...
له‌ژووره‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وتی
هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی و دووری
به‌ شنه‌ "با"ی سۆزو ئه‌وین
ون ده‌بوون و
له‌گڵێنه‌ی چاوه‌كانم
ده‌م خه‌واندی
به‌پێلوی چاو دامده‌پۆشی
هه‌رچی خۆزگه‌ و
هیوا هه‌بوو،
له‌دڵماندا سه‌وز ده‌بوو.

(5)

كه‌ ئێواره‌ دێ،
له‌باڵنده‌كان ده‌ڕوانم
كاتێك به‌ره ‌و
لانه‌كانیان كه‌نار ده‌كه‌ن
چه‌ند خۆشبه‌ختانه‌ ده‌خوێنن
چاوه‌ڕوانم تۆش ده‌ركه‌وی
ده‌ریای شینی چاوه‌كانم
به‌سه‌ر كه‌شتی میهره‌بانیت
له‌كه‌ناره‌ له‌نگه‌ر بگری.

(6)

ده‌زانم دێی و
هیچ كات لێم جیانابیته‌وه‌
تۆ..
ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ویست و مه‌زنی
گومان ده‌كه‌م
له‌نێو دڵی ده‌ریا
جێت بێته‌وه‌.

(7)

تۆ...
له‌ماسی ده‌چی
بۆیه‌ دڵنیام..
له‌دڵی ده‌ریا جیانابیته‌وه‌.
(8)

ده‌زانی...
له‌وه‌ته‌ی خۆشم ده‌وێی
هه‌موو به‌یانیه‌ك..
له‌درزی په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه‌
له‌ئاوێنه‌ خۆی ده‌بێنێ و
شه‌كه‌ت ده‌بێ
له‌ته‌نیایی ژووره‌كه‌مه‌
نه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌بات و
نه‌ په‌یامێكی تۆ...
له‌سه‌ر شوشه‌ی ئاوێنه‌كه‌م
جێ ده‌هێڵێت!.


(9)

كه‌ زه‌رده‌ی خۆر ئاوا ده‌بێ و
تۆ ده‌رناكه‌وی
چاوم پڕ ده‌بێ
له‌ئه‌سرین و
دڵنیا ده‌بم
گه‌ر تۆ نه‌بی
ده‌ریای شینی چاوه‌كانم
به ‌دڵی ده‌ریا را نایێته‌وه‌.

(10)

ئه‌ی شه‌پۆلی ئه‌وینی
دڵی ده‌ریا
هەموو چرکەیەك،
چاوەرێم کردی
چرکەكانم کرد بە کات
کەچی کات هیچی بۆ باس نەکردی!.



کەنەدا
دەریـا ڕەوانـدزی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)