رێكخراوى دایك بۆ ناتوندو تیژى و چالاكى مەدەنى - پرۆتێستى توندو تیژى بانگەشەكانى هەڵبژاردن دەكات.
Friday, 26/02/2010, 12:00
رێكخراوى دایك
_ بەرێز سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
_ بەرێز سەرۆكى نەتەوە یەكگرتووەكان بان كیمۆن
_ بەرێز بالوێزخانەى ئەمەریكا و بەریتانیا لە عێراق
_ ریكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى
لەكاتێكدا دەوڵەتى عیراقى فیدراڵ لە مانگى بانگەشەكردنى هەڵبژاردندایە بۆ هەڵبژاردنەكانى 7-3-2010 و وە لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمى كوردستان بەشێوەیەكى گەرم و گورو جدى لە خۆ ئامادەكردندایە بۆ ئەو هەلبژاردنە كە چەند قەوارەى سەربەخۆو هاوپەیمانى بەشداری تیادا دەكەن. گەلى كورد دواى ئەوەى سالانێك بەدەست سیستەمە تۆتالیاریەكانەوە دەینالاند و لەرێگەى لێسەندنەوەى شكۆمەندیەوە مرۆڤبوونى لێدەسەنرایەوە, ئێستا رۆلەكانى دەیەوێت بە خۆشحاڵیەوە لەرێگەى سندووقەكانى دەنگدانەوە نوێنەركانیان هەڵبژێرن و مافەكانیان وەك هەر تاكێكى ترى عێراقى بەدەست بێنن. ئەوەى جێگەى دڵخۆشى و ئومێدى خەڵكیە دابەزینى چەند لیستى جیاوازە كە خۆشحالانە گەمەى سیاسى و گەر م و گوریەكى چاوەروان نەكراوى داوەتە ساحەى سیاسى هەلبژاردن و وە بەم پێیەش زۆرترین نوێنەرى گەل دەرۆنە پەرلەمان. بەلام ئەوەى جێگەى داخەو دەڤەرە بەنا و دیموكراسیە یەكگرتووەكەى هەریمى كوردستان لە م رۆژانەى دوایدا تووندو تیژى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە, ئەوەتا لە شەوانى بانگەشەى هەلبژاردندا لە سلێمانى لایەنگرانى گۆران لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانى یەكێتیەوە فرێندراون و وە تەنانەت كار گەشتوۆتە ئەوەى لە تەقەكردندا حالەتى كوشتنى لێكەوتۆتەوە تەقەكردن لە بارەگاى لقى خورماى یەكگرتووى ئیسلامى. وە لە شارى هەولێر و دهۆ ك كە هێزە ئەمنیەكان بەدەست پارتى دیموكراتى كوردستانەوەیە 7 ئەندامى یەكگرتویان لە شارۆچكەى زاخۆ گرتووە و وە هیزە چەكدارەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەولێرى پایتەختى هەرێم هێرشیان كردۆتە سەر كەژاوەى ئوتومبێلەكانى لیستى یەكگرتوى ئیسلامى و دواجار لە لایەن خاوەن تەكسیەیكەوە لە بەر چاوى هێزە ئەمنیەكانى پارتى دیموكراتیدا تەقەى كردووە بەسەر كەژاوەى ئوتمبێلەكانى یەكگرتووى ئیسلامیدا. ئەمانە بەشێكن لەو توندو تیژیەى كە هێزە چەكدارە ناسایەكانى پارتى و یەكێتى بەرامبەر پرۆسەى دیموكراسی ئەنجامى دەدەن وە چەندەها توندوتیژى كە بەرامبەر نەیارانى پارتى و یەكێتى كراوە. ئەمە لەكاتێكدایە خەڵك ئومێدى بە دیموكراسی زیاتر دەبێت و دەیەوێت لە رێگەى سندووقەكانى دەنگدانەوە نوێنەرەكانى خۆى هەلبَژیرێـت بەلام جارێكى تر حیزبە دەسەلاتدارەكانى كوردستان بە نزیك بوونەوە لەو ئەزموونە تاڵەى كە سالى 2005 دەرهەق بە بارەگاكانى یەكگرتوو كردیان و جارێكى تر ئەزموونێكى ناتەندردوست پێشانى وولاتان بدەن, وە لەلایەكى ترەوە مایەى شەرمە بۆ هەرێمێكى ئارامى وەكو كوردستان خەلكى تیادا بكوژر ێ و بتۆقێنرێ! بەلام لە ناوەراست و باشوورى عیراق كە هیچ حالەتێكى توندو تیژى نەبیستراوەو نەبینراوە. بۆیە بەرپرسى هێزە چەكدارەكان, سەرۆكى هەرێم بەیەكەم بەرپرسى ئەو توندو تیژیانە دەزانین و وە پاراستنى گیانى هاولاتیان لە ئەستۆى سەرۆكى هەرێمە. بۆیە لێرەوە دەمانەوێ هەموو لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكان ئاگاداربكەینەوە كەوەكو رێكخراوى دایك پرۆتێستى هەموو ئەو توندوتیژیانە دەكەین كە لەلایەن هێزە چەكدارەكانى پارتى و یەكێتیەوە بەرێوەدەچێت وە هیوادارین كۆمەلگەى ناوۆخۆیى و نێودەوڵتی لەم رووداوە بێدەنگ نەبن بۆ ئەوەى ئێمەش وەكو هەموو ولاتانى دیموكراسى نیشتمانێك دروست بكەین كە ئازادییەكەى لە ئاسمانەكەى فراوانتر بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست