کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەناو حزبی شیوعیدا چ باسە؟

Saturday, 06/02/2010, 12:00


پاش ئەوەى لە هەڵبژاردنەكەى 25/7 حزبی شیوعی كوردستان پشتی دای لە عەرز و شكستێكی ئابڕوبەرانە بوو بە میوانی ، ئیدی لە ناو سەركردایەتیدا دەبێتە هەرا و ناڕەزایی دەربڕین بە گیانی یەكتری و یەكسەر كەمال شاكری سكرتێر سەرى خۆی هەڵدەگرێت و هەڵدێت بۆ دەرەوەى وڵات چونكە عەلی روسی ئەندامی مەكتەبی سیاسی لێی توڕە دەبێت و دەڵێت سكرتێری بەو شێوەیە نابێت كە تۆ دەیكەیت و لە ناو مەقەردا هەر خەریكی نوكتەو قسەى زلی ، چونكە هیچ كەسێك لەكوردستان تەنانەت ئەندامان لە قاعیدە ناتناسێت بۆیە تۆ هۆكارى سەرەكیت لە دۆڕاندنمان.
عەلی روسی داواى ئەوەش دەكات كە پێویستە بە زووترین كات گۆِرانكاری ریشەیی لە تەواوى مەحەلییەكانی حزبدا بكرێت ، بەڵام بەقسەی ناكەن و ئیهمالی دەكەن ، ناچار ئەویش توڕە دەبێت و دەچێتەوە ماڵەوە دادەنیشێت و لە كارى حزبی دەست هەڵدەگرێت ، لەو كاتەوە تا هەنووكە نەچووەتەوە بۆ دەوامی حزبی و سەردانی هیچ بارەگایەكی نەكردووە. (بۆ راستی ئەم هەواڵە ئەوەبوو هەفتەیەك پاش هەڵبژاردنەكە لەماڵپەڕى هاوڵاتی بڵاو بووەوە).
هەروەها پاش ئەوەى سكرتێر هەڵدێت هیچ مەكتەب سیاسی و تەنانەت ئەندامێكی سەركردایەتی نازانێت سەفەرى كام وڵاتی كردووە ، ئەوەبوو سەركردایەتی حەیدەر فەیلی دەكەن بە سكرتێری حزب بە وەكالەت و لە ناو خۆیاندا دەڵێن ئەگەر هەر كەس پرسیاری كەمال شاكری كرد و وتی لە كوێیە بڵێن بە مەبەستی چارەسەرى نەخۆشی رۆشتووە بۆ دەرەوەى وڵات، كە ئەو قسەیەش ئەسڵ و ئەساسی نییە.
هەروەها سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بوونەتە دوو بەرەوە بەروە لاى پارتی و تاڵەبانی، ئەوانەى كە نزیكن لەپارتییەوە بوونەتە دوو بەرەوە بەرەیەكیان سەر بە نێچیرڤان و ئەوی تریان سەر بە مەسعود، لاى یەكێتیش هەموویان دۆست و ئەحبابی جەلال تاڵەبانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە