چەکی کیمیاوی و G20
Thursday, 10/11/2011, 12:00
وەك ئاشکرایە کە G20 درێژکراوەی G8 و هەنووکە جگە لە (ئەمریکا، ڕوسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، یابان، چین و ئیتالیا) چەند ووڵاتێکی نوێی لە خۆگرتوە، کە ئەمانەش، وەك هێزێکی ئابووری گەورە لە جیهانی ئەوڕۆدا حسابیان بۆ ئەکرێ.. یەکێ لەو ووڵاتەنای کە پێی ناوەتە ئەو لوتکە بازرگانی و گەشە ئابووریەوە، ووڵاتی تورکیایە. لێ نازانین بۆچی تورکیا هەڵبژێردراوە، ئایا بەڕاستی تورکیا خاوەنی ئابووریەکی وایە کە ببێتە ئەندام لەو کۆمەڵەیەدا وەیان ئەمە تەنها ڕێکەوتێکی سیاسیە و هیچی تر؟
لەڕاستیدا تورکیا نەئەو هێزە ئابووریە گەورەیەیە ، وە نە ئەو هێزە سیاسیە گەورەیەیە کە وای لێبێت دەستی لە وێنەکردن و کێشانی هێڵی سیاسی جیهاندا هەبێ. گەر سەیری ئەو داتایانە بکەین کەهەڵسەنگاندن بۆ بارو دۆخی ئابووری دەوڵەتان دەست نیشان ئەکەن ، بکەین. ئەوا تورکیا هەرگیز ئەو توانایەی نیە کەوەك ڕۆڵی گەورە و زلهێزان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ،، تەنها وەك بەراوردێك تورکیا کە نزیکەی دانیشتوانی لەهی فەرەنساوە نزیکە، جیاوازی ئاسمان و ڕێسمان لەنێوان ئاستی ئابووریانەوە بەدی ئەکرێ هەر بۆ نمونە دەستکەوتی مانگانەی هاوڵاتیەکی تورکی گەر $1400.00 لەمانگێکدا، ئەوا هی هەمان هاوڵاتی فەرەنسی نزیکەی$2400.00 لەمانگێکدا، کەواتە جیاوازیەکی قووڵ هەیە، بەهەمان شێوە ، ئاستی هاوردەو هەناردەکردنیش هەر بەو شێوەیەیە ، ئەی کەواتە بەچی پێوەرێکی ئابووری تورکیا خزێندراوەتە ئەو لیستەو ووڵاتێکی وەك (ئیسرائیل و ئیمارات)نەخراون؟؟
ئەگەر چی تورکیا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، لێ ئێستا ناتۆ ئەو پێداویستیەی جارانی نەماوە ، لەکاتێکدا بلۆکی ڕۆژهەڵات بوونی نەماوە. کەواتە بەو شێوەیەی تورکیا سەیر ئەکرێ و ڕۆڵی بەرز ئەنرخێنرێ، ئەوا تەنها کارێکی سیاسیەو دوورە لە ئامانجی ئابووری. بۆیە ئەم کارە سیاسیە وای کرد تورکیا بەئارەزووی خۆی چەکی کیمیاوی و قەدەغەکراو دژ بەگەلەکەمان لە باکوور بەکاربێنێ و جیهانیش بێدەنگی هەڵبژێرن.
بەبڕوای بەندە، هاندانی تورکیا بۆ ئەو کۆبونەوە ئابووریە و گەورەکردنی وێنەی تورکیا لەجیهان؛ (لەوەی کەخۆی هەیەتی)، هەڵەیەکی سیاسی جیهانیەو باجەکەی گەلەکەمان ئەیدات، ئەوەتا بازاڕی کوردستان بۆتە شوێنی ساغکردنەوەی کەلوپەلی خراپ و ئیکسپایەری تورکی و کەچی ئۆردگان ، وەك منەت بەسەر گەلی کوردا بەچەند قات قازانج ئەیفرۆشێ و جگە لەمافیاکان هەردوو بنەماڵەی خاینی بەرزانی و تاڵەبانی کەسی تر ، جگە لەزەر هیچی تریان دەست نەکەوتوە.
لەکاتێکدا وێنەی ئۆردۆگان لەو کۆبونەوەیەدا لەپشت سەرۆکی ئەمریکی و لەتەنیشت هەریەك لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیاو سەرۆکی هیندستان، ئەو ڕەوایەتیە بەبەژن باڵای تورکە فاشتیستەکان ئەدا تا بەئارەزووی خۆیان چەکی کیمیایی دژی کورد بەکاربێنن،، دیارە هەنگاوی دوای ئەم ، پەلکێشکردنی تورکیایە لەڕۆڵ بینین بۆ تێوەگلان لەدژی سوریاو پاشان ئێران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست