کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەلى کوردان ئاگادار بن...

Friday, 24/04/2009, 12:00

2105 بینراوە


گەلى کورد ئاگادار بن



هەنوکە ئێمەى گەلى ئەم پارچەیەى کوردستان لە چاوەڕوانى گۆڕانێکى گەورەداین کە چەندین ساڵە ئاوات و حەسرەت و ئاخى بۆ هەڵدەکێشین وا شکور بۆ خوا خەریکە و نزیک بۆتەوە کە بێتە دى و حوکمى دیکتاتۆریەت و گەندەڵیو دزێتیو دەرەبەگایەتى و هتد... بە تەواوەتى ڕیشەکێش بکرێت و حوکمى شەفافیەت و پاک و بێگەرد و دیموکراتى ڕەگوو ڕێشەى خۆى دا بکوتێت و خۆى بەهێز بکات گەلى کورد بە گشتى هەمیشە گەلێکى زوڵم لێکراوى ژێر دەستى بێگانە بووە انجا بەوەشەوە نەوەستاوە لە لایەن خۆشمانەوە زۆڵمان لە خۆمان کردووە و کۆمەڵێک بە ناو سەرکردە و گەندەڵ و داوێن پیس و نمەک بە حەرام و دزو جەردە حوکم ڕانى کردووە هەمیشەش ئەم سەرکردانە خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش بوون ، بەڕێزان لە ئێستادا کە سەرو بەندى هەڵبژاردنەو وە کۆمەڵێک لیستى جیاو سەربەخۆ دروست بووە وە هاتونەتە مەیدانەوە بە کۆمەڵێک بیرو باوەڕى جیاوە بۆ بەدى هێنانى دیموکراتى و شەفافیەت ئازادى ڕادەربڕین وە لە لایەن گەلیشەوە بە گەرمى پێشوازى لێ کراوە چونکە بەڕاستى خەَک زۆر بێزار بووە لەم بنەماڵە خائینە خۆفرۆشانە ئەمەندەیان بەڵێنى درۆو و ئەمەندەیان دزى و ڕاو ڕوت ساختەچێتى کردووە تەواو لە تواناى خەڵکدا نەماوە ئەمە قبوڵ بکات لە بەر ڕۆشنایى ئەم کردارانە هەردوو بنەماڵەى جەلال و مەسعود هەستاون کۆمەڵێک نەزان و بێشەرەف و کاسە لێس و کۆمەڵێک هیچ و پوچیان کۆکردۆتەوە بۆ بڵاو کردنەوەى پڕوپاگەندە و دروۆ دەلەسەى دروست کراو بۆ تێکدانى بیرو هزرى تاکى کوردى رۆژانە زۆر دەبیستین لەو قسانە بۆ نموونە خۆیان دزن بە خەڵکیش دەڵین دز خۆیان داوێن پیسن بە خەڵکیش دەڵێن داوێن پیس دەستە چەورەکەى خۆیان ئەسون بەسەرى بێگوناحەکانا .

بەڕێزان و کوردانى خاوەن ویژدان ئازادیخوازو دیموکراتى خواز تکایە کەس گوێ لەو قسە هەڵانە نەگرێت کە خەڵکانێکى نەفس نزم دەیکەن بەرامبەر بە وشەى بەڕێز و لیستە بەڕیزەکانى تر چونکە هەمووى دورە لە ڕاستیەوە هەموى بۆ ئەوەیە لەبەر چاوى خەڵکى بخرێن و کارێکى چەواشەکارانەیە هەرچەندە ئێستا گەلەکەم زۆر هوشیار بون ئەو قسانە بە گوێیاندا تێناپەڕێت وە کورد وتەنى دەریاى پاک و بێگەرد بە دەمى ئەم سەگڵاوانە پیس نابێت ئەمە ڕاستیەکەو واقعێکە وا تێ کەوتوین ئەمە وەرزى گۆڕانە ئەمە زەمەنى پێشکەوتنە کاتى ئەوەیە گەلە داماوەکەم مافى خۆى وەرگرێت بۆ هەموى بچێتە قوڕگى ئەم نەهەنگانەوە هەردو بنەماڵەى خائین لە جیاتى ئەوەى ئەم جۆرە کارانە دەکەن پڕو پاگەندەى درۆ هەڵدەبەستن بڕۆن دەست بە کڵاوى خۆتانەوە بگرن باشترە چونکە وا لافاوەکە بەڕێویەو هەموتان هەڵ ئەکەنێ بەڕاستى ئەو کارانەتان جێگاى گاڵتە پێکردنە دڵنیاش بن مافى ئەم گەلە لە قوڕگتانەوە دەهێنرێتە دەرەوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)