مەیدانى سەراى ئازادى
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
لەم مەیدانە پر نورەوە
لەم شارە بێ سنورەوە
لە سەراى مێژو سورەوە
لە هەر بروخێى دورەوە
لە مامۆستا جوانەكانى دەست و پێ بەفرینەوە
لە گەنج و لاوانى جوانى مێژوو دوبارە بونەوە
لە پیاوانى بە ئەزموون وپێشمەرگەى دێرینەوە
لە رۆشنبیرى جەشنى شێرى دایم چاو لە نێچیرەوە
لە دایكانى بە حیشمەت و هەمووكات بزوێنەرەوە
من سەداى دەنگێك دەبیستم كە بیست سالە خنكێنراوە
بۆنو بەرامەى ئازادى ڕوى لە كوچەو كۆڵان ناوە
خەڵكینە سەرابى درۆ واسەرى لە گۆِر ناوە
پەرلەمانتارانى شۆرش زۆریان بۆ ڕژێم هێناوە
گەر هەولێریش بێدەنگبێ بەو ستەمەى كەتاساوە
بەیارمەتى خوا دبینین قەڵاى ستەم چۆن ڕوخاوە
شا شەمشەمەكوێرەى مێژوو بۆ زبڵدان فڕِێنراوە
تاریكستان و جەنگەڵى بیست ساڵەى لەبن هێناوە
بەو مانگ و سپێدەى سەرى لە كەل دەرهێناوە
كۆت و بەندى بیرى گەنجان بەیەكجار هەرەسى هێناوە
بەرامبەر بزەى پیرۆزى لە لەق بونى ئەزمونەوە
ئەزموونى حەشاركەى دزو مشە خۆرو نەگریسەوە
ئێمە ئەزمونێكمان دەوێت خێربێت بۆگەل بەلاوان و بە پیرەوە
بە هەژارو بە نەدارو بە گشت دامازرۆى ژینەوە
ئەزمونێكمان لابیرۆزە سەداو سیماى هێزى گەلبێ
بە ئەو باڵا دەستى وڵات هەر بەئەویش سەرنوگوم بێ
هەر هەڵەیەكى رۆژانە نەگاتە شەو تیماربكرێ
سنورەكانى پۆڵا ڕێژ بێگانەى لێ بەدەر بكرێ
بیروهۆشى قیادەكان خێرى گشتى بۆگەل تیابێ
دەست لەسەردەستى وڵاتان نەبا دەستى لە ژێردابێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست