به‌به‌ڵگه‌وه هوشیار زێباری قه‌ڵاتێکی دێرینی کوردان ته‌خت ده‌کات ...
Monday, 06/04/2009, 12:00
1482 بینراوە
پێشتر باسى دزینى نوسینى بزمارى قەناتى سەنحاریبم لە بەستۆرە و وێران كردنى قەڵاى عەوێنەى دەشتى هەولێرم لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە نوسى و لە كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە ئێستاش باسی ناپاکێکی تری کورد ده‌که‌م که به‌ناو کورده و له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان وه‌ک وه‌زیره عه‌ره‌بێک قسه بۆ میدیاکان ده‌کات . هۆشیار زێبارى قەڵاتێكى مێژویی کوردانی وێران کردوه‌و ده‌یه‌وێت بۆخۆی قه‌سرێکی فه‌رعونی بنیات بنێت . ئه‌م قه‌لاته له ناوچەى زێبار و دینارتە یه و ناوى قەلاتەکە (قەڵاى میر ئاڤدەل)ە لە دێ ى (باشقالی) دینارته‌یه که لەسالی 2007 ڕوخێندراوە دیارە هۆشیار خۆى بە خاوەنى ناوچەى زێبار و دینارتە دەزانێ چونكە لە ئاغاكانى زێبارە لە ناوچەى ئاكرێ دیارە هەر عەقڵیەتى ئاغایەتى و عەشایەرى لە مێشكى دا ماوە. هۆشیار ویستویەتى قەسرێك لەسەر گردێكى بەرز و جوان بۆخۆى ئاوابكات كە قەڵاتێكى زۆر كۆنى لەسەر بوە و قەڵاتەكەى بەشۆفڵ تەخت كردوە بەهۆى چەكدارەكانى خۆیەوە لە زێباریەكان كە باوەڕیان بە كوردایەتى و كورد و كوردستانیان نەبوە جا چۆن باوەڕیان بە مێژوو و قەڵات و ئاسەوارەكانى كوردیان دەبێت بەڵام لەمە سەیرتر ئەوەیە كە هیچ دائیرەیەكى شوێنەواران و هیچ ڕۆژنامەیەك باسى ئەم تاوانە گەورەیان نەكردوە و خۆیان بێ دەنگ كرد چونكە هۆشیار كاربەدەستێكى گەورەیە.
29-3-2009