تەنها ته‌که پرسیارێکی ئاسان بۆ پارتی و سەركردەكانیان
Monday, 23/02/2009, 12:00
1969 بینراوە
پێشتر لە چەند وتارێكدا، بە كوردی و بە عەرەبی، ئەو پرسیاره‌ی خواره‌وه‌م خستۆته‌ڕوو، که لێره‌دا جارێکی تر، به ڕوونی و به ڕاشکاوانه‌تر دووبارە كردنەوە و بێ باسكردنی به پێویست ئه‌زانم.
پارتی تەمەنی شەست و قسور ساڵە، 18 ساڵیشە حوكمی به‌شێک له باشوری كوردستان دەكات.
لە نێو پارتیدا تا ئێستا تەنانەت یەك تاقە هزرڤان (مفكر) نە هاتووەتە كایەوە، تا ئێستا یەك دانە موفەكیریان نییە، ئینجا لەوە مەپرسە، که دامودەزگای بیركردنەوە و سەنتەری لێکۆڵینه‌وه و شتی لەم بابەتە، چونكە ئەمانە پاش هەبوونی هزرڤانانی بلیمەت په‌یدا ده‌بێت، بەڵكو تەنانەت یەك دانە ئەستەمە لە نێو ئەم حزبەدا بوونی هه‌بێت.
ئەوەی پێشی دەڵێن سەنتەری لێکۆڵینەوە و هزر، لە نێو ئەم حزبەدا، تەنها بارەگایەكی ڕەق و تەقی نەفامییە وەك بارەگاكانی تری حیزب!
پرسیارەكەی منیش ئەوەیە:
ئەگه‌ر تەنانەت یەك هزرڤان (مفكر) تان هەیە، دەتوانن ناوی یەكێكمان بۆ ئاشکرابکه‌ن و بینووسن؟! ئەگەر نیشتانە ئەی ئەو هەموو ساڵە دوور و درێژانە، بە چی شتێک و به کێ ئێوه سیاسەتی كوردایەتیتان بە ڕێ كردووە؟!
كێ هزر و بیری بۆ دەكردن؟ كێ پلان و ستراتیجیەتتان بۆ دیاری دەكات؟!
باشە چۆن دەبێ حزبێكی تەمەن شەست ساڵ زیاتر، تاقە هزرڤانێكی نەبێ؟!
پێمان دەڵێن ئێوە چۆن بە چ شێوەیەك، كار و باری خەڵك دەگرنە دەست؟!
دیسانەوە ئه‌گه‌ر به ئه‌رک نه‌بێت، دەتوانن ناوی موفەككیرێكتان بڵاو بكەنەوە لە میدیاكانتاندا؟