کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ســیستەمی نوێ !!

Sunday, 28/02/2010, 12:00










ئـای !!چیمان كرد بۆ سەرۆكی سەركردە

هەمووی شــایی و ئاهەنگ و زەماوەندە

هەر كە تۆپــی و لە گۆأ نـرا نامەردە

ووڵات كەوتــە دەم گورگـی دزو جەردە

لە كۆنتأۆڵ دەرچوو چی شــارو گوندە

بوو بە دزین بە تأێلە ,,بە فـەردە

ــــــــــ



هاتــن بوونـە مایـەی بەڵاو ناخۆشــی

ئەو گورگە بوون كە بەرگی مەأیان پۆشی

أۆژ لە دوای أۆژ گــەل و ووڵاتیان دۆشی

زوو ســەپانیان حوكمێكــی قەرە قۆشی

لە سەوزو تــەأ هەباشەو هەڵیان لووشی

بۆیە ئەمــأۆ أەنگ و أوویــان وا زەردە

ـــــــــــــــــــ

چاوەأێ بویــن هەمومــان نوێ بینەوە

بە بەرهەمــی شـــــۆأشی خوێنینەوە

ئیتر بەس بــێ مەینەتی و لێ بینەوە

هێندەی نەبـرد لە یەكتر بەربوینەوە

ناوی خوامان لێ ناو تێ هەڵ چوینەوە

كەو كوژی بۆ یەكتر لەم هەردە و هەردە

ــــــــــــــــــ

بەعس كڵاوێكی نایە سەرمان ئەم هەزار

پەرتەوازە كران تێكــــأا گوند و شار

أێز لێنانی میللەت بوو بە شــەق و دار

ناوێكی نوێ وەك گەندەڵی كەوتــە زار

باوی نەما پێشمەرگەی كۆن . شۆأە سوار

هەڵیان ماڵــی نهێنی پشـــتی پەردە

ــــــــــــــــــ

ووتمان بوینە خاوەن خاك و نیشتیمان

بە سەر چوو أۆی مەینەتی باری ژیـان

كەسێ نامێنێ جا برســـی بێ بۆ نان

ئیتر خۆمان حوكـم ئەكەین بە ویژدان

ویژدان بوو بە مار بۆ گەل و پێوەی دان

حەرام كرا سـەرتاپا خۆشــی و خەندە

ــــــــــــــــــ

هەرچی هات و گیرفانی بوو بە سایلۆ

هەر تێی خنی أەنج و ماڵی من و تۆ

بە چی پأ بێ ئەو سایلۆیە باوكە أۆ

بۆ ووڵاتــی شــأی پأ پینەو پەأۆ

هەرچی ئەڵێن بەڵێنە,, ساختەو درۆ

درۆیان كرد هەزار و ســەد ئەوەندە!!

ــــــــــــــــــ

ئای لەو كەسەی خۆی گەیانــدە دەسەڵات

ئەی با بە أێــوە كــارو بــــاری ووڵات

یەكەم مووچەی كە خستە ناو هەگبەی لات

ئەوجـــا أووی وەرگێــأا لێمان و هەڵات

باوی نەما شۆأە سواری أێ ی خەبات

جا ماڵــەكەی ببینە بۆتە چەنــد قات ؟؟

ئەبێ فێر بین لە مانــاكەی ئەم پەندە

ــــــــــــــــــ

دیموكـــــراتی چەند پیتێكی هەژارە

تەنها كەســـێك ناوی دێنێ ,,هەژارە

پێی وایـــــە بۆ بەرژەوەندی هەژارە

كەچی هەژار چەند مل كەچ و هەژارە

ئەم چەند پیتەش بەس دوژمنی هەژارە

ئای كــە هەژار داماوە و زەرەر مەندە

ـــــــــــــــــ

ئەو ساتەی هاتنە خوارێ لات و برسی

أزگاریان بوو لە ژینـــی پأ مەترسی

هاتن لە ئەحواڵـــی میللەتیان پرسی

لە ژێر سایەی بارێكی سەخت و قورسی

بوونە خاوەن سەد پلەو پایەو كورسی

بەهەشتیش هەر بۆ پیاوی دەوڵەمەندە

ـــــــــــــــــ

هاتن وامان زانـــــی نیەتیان پاكە

بۆ زیاتـــر خزمەت و بۆ كاری چاكە

هاتوون بۆ أووناكــی تیشكی چراكە

تاوە ئارامـــــێ ببەخشن بەم خاكە

وەعـــد و بەڵێن مەوادی ئیستیهلاكە

چی بە میللەت بڵێن لایان پەسەندە

ــــــــــــــــــ

ئـــای لە ئازارو مەینەتی گەنج و لاو

شەأی دەروون ئەكەن بۆ أەنجی فەوتاو

ووڵاتی چۆڵ ئەكا وون بوون لە بەر چاو

ژیانی ســەختی بۆتە بڵقــی سـەر ئاو

أێگە ئەگرێ بۆ جێ و أێ یەكی بێ ناو

هەمووی بوونــە ئاوارەو پەنــا هەندە

ــــــــــــــــــــ

لە كۆنەوە كە ووتــــراوە یەك نابین

نەمان دیوە بە هەڵوێست و یەك أا بین

هەتـــــا ئێمە لەم خاكەدا ئاوا بین

ئەبێ مەشغولی كێشــەی لا بە لا بین

بە هیچ نابین ,فەنا بین, دەسكەلا بین

هەتا ئەمأۆش یەكبوون چەنی بە چەندە؟

ــــــــــــــــــ

ئەوان ووتیان ووڵات ئەكەینە جەننەت

پأی ئەكەین لە تەكنەلۆجیاو سەنعەت

كەسی كورد بێتە خاوەن شان و شەوكەت

بۆ خزمەتی گەل و بۆ خاكـــی دەوڵەت

وامـــان زانــی مەینەتی نابینین قەت

كەچی بوینە دەیان پارچەی لەت و پەت

وەكــو دۆلار كاتـــێ بیكەی بە ووردە !!

ــــــــــــــــــ



ئەوا ئەمــأۆش دڵــــی میللەت شكاوە

لـە بأیــــاری أەوای ناچێــتە دواوە

قبــوڵ ناكا ئەم ســیستەمە شــێواوە

داخوازی گەل پشــت گوێ خا تاكو ماوە

ئەی قوأ بە سەر ئەوەی گەل لێی أەنجاوە

أۆژگار تەمێ ی كا بە زەبری كوشندە !!!

ـــــــــــــــــ

شەرمەزاریـــن لە ناو گەلانــی تردا

هەڵ دەین بە شان و باڵی ماڵی كوردا

كە ئازادی لە لای من هێڵی سوور بێ

كەی أەوایە خۆت بەی بە هێڵی سووردا

لە ژێر سایەی پردی حوكمی باشوردا

ویستمان بأۆین كەچی أووخا ئەو پردە

ـــــــــــــــ

هەركەس گوێمان لێ بگرێ ئەچینە لای

ئەمر بفـەرمو گەورەم ,,ئاغام,,مەولای

لێم مەپرسە سەر بەملای یاخود بەولای

نە مەرجەعــی عیلم وشێخی كەربەلای

نە هێندەش دأنـدەی وەك ئەبوو حەلای

تەفــرەقەی ئێوەیە ئەم ئێش و دەردە

ــــــــــــ

بێ خیلافــن لە موڵك و ماڵ و پارە

خاوەن مافن ئەوان لەم دوو سێ شارە

داوای خەڵكیش باو بژێكە و بێ چارە

دەنگ نەدانت چارە نووســتە نادیارە

ئەشكەنجەیە,تــێ هەڵدانە, ئازارە

قوأ بە ســەرمان بۆ أۆژانی ئایندە

ـــــــــــــ

كوا بودجە بۆ خزمەت و شارەوانی

بۆ جوانی سەیرانگا بۆ أێگاو بانی

بۆ گەشەی ئابوری خەڵك و ژیانی

كێ بوو بۆ ئەم گەلە شادمانی هانی

تا أوو سوور بێ , ئاسودە بێ ویژدان

وا ئەجێندای پأۆژەی ئاوەدانی

لە حوكمێكی شأی زوڵم و ستەم دا

ـــــــــــــــــــــــ

لێمان گەأێــن و بكشێنەوە دواوە

بچنە باوەش ئەوەی ئێوەی هێناوە

كە گەل ئەمأۆ متمانەی لا نەماوە

باشتر وایە كەچۆڵی كەن ئەم ناوە

تـا خراپتر كار لە كار نەترازە

دوو بەرەكی و درۆ و پأو پاگەندە

بەرنامەتانە بێ خێر و بێ فایدە

كێ أوانی تۆوی ئەم كینەو حەقدە ؟

وا ساوای أاپەأینیش بوو بە هەژدە

پێمان ناڵێن چیتان كرد بۆ ئەم كوردە؟؟







هۆڵندە

22-11-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە