حاشا كردن لە خۆو حاشاكردن لە بەرانبەر
Monday, 27/09/2010, 12:00
لە زانستى ماركسیزم لینیزم دا حاشاكردن لە خۆ پێى دەگوترێ كۆسمۆپۆلیتیك واتا حاشاكردن لە نەتەوەو لە نیشتیمانى خۆت و گەلانى ژێردەستە . حاشاكردن لە بەرانبەر وەكو گەل و خاكى ژێردەستەو تواندنەوەیان لە بۆتەى گەل و خاكى سەردەستەش دا پێى دەگوترێ شۆشیال شۆڤینیزم واتا چەپو سۆسیالیستو كۆمۆنیستى ڕەگەزپەرستى كوێرى نەتەوەى سەردەستە كە بەناوى یەكڕەنگى و یەكدەنگى چینى كرێكارانەوە دەخوازێت ئازادى خوازانى گەل و خاكى ژێردەستە فریوبدات و بەلاڕێیدا ببات و چەواشە بكات بە تایبەتیش فەرهەنگ یان زمانى داسەپاوى خۆى لە هەر ڕاگەیاندنێكدا بەكاردەهێنێ چەپ و سۆسیالیست و كۆمۆنیستى نەتەوەى تورك و فارس و عەرەب هەر لەسەرەتاى دروست بوونیانەوە لە دژى گەلى كوردى ژێردەستە بە تایبەتى و گەلانى ترى ژێردەستەش بەگشتى ئەو بیردۆزەیەو زانستەیەى خۆیان وەك ژەهرى كوشندە بەكارهێناوە ڕەگەزپەرستانى نەتەوەیى و مەزهەبى و ئایینى فارس و تورك و عەرەب هەمان بابەت و هاوشێوە بوون و هەمان بیردۆزەو زانستە ژەهراویەشیان لەناو ناخى ئیسلامى سیاسى حاشاكەر لە خۆو گەل و خاكى ژێردەستەدا چاندوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى كوردستاندا ئیسلامى سیاسى ڕەگ و ڕیشەیەكى وەهاى نى یە كە كاریگەرى لەسەر فریودان و گەوج كردنى گەلى كورد هێندە هەبێت و بیكاتە گابەردى هەرە زل لەبەردەم وشیارى نەتەوەیى و نیشتیمانى كوردستاندا بەڵام لە باكورو باشورى كوردستاندا ڕەگ و ڕیشەیان باش داكوتاو وردە وردە بەهۆى وشیار بوونەوەى كورد ئیسلامى سیاسى لە پاشەكشێ و هەڵوەشان دایەو پارچە چارچە بوونەكانیان هەروەكو چەپ و سۆسیالیست و كۆمۆنیست هاوشێوە دژە كوردو كوردستانیەكان بەرەو نەمان و توانەوە دەچن .
لینین زوو دەركى بەو مارە خاڵدارانەى دژە كرێكاران و گەلانى ژێردەست كرد وەك لە نامیلكەكانى خۆى دا زۆر باش باسو پێناسەیانى كردوە وەكو نەخۆشى چەپڕەوى منداڵان لە كۆمۆنیزم داو مافى چارەنووسى گەلان حاشاكردن لە گەلان و كەمەنەتەوەكان و پێك هاتەكانى تر لە راستى دا ئەوانە دوژمنى سەرسەختى هەموو بیردۆزو زانستە مرۆڤ دۆستەكان و ئایینەكانن لە كوردستاندا لە عێراق و ئێران و توركیاو سوریادا گەلانى ژێردەستە نیوە تواوەیى بوون لە بۆتەى گەلانى سەردەستەى عەرەب و فارس و تورك داو نیوە ماوەكەیان پەیوەستە بەگەلى قارەمان و خۆڕاگرى كوردەوە هەربۆیەشە هەزاران لە ئازادى خوازانى گەلانى ژێردەستە هاوكارو پشتیوان و بەشدارى جوڵانەوەى ئازادى خوازانەى كوردستان بوون چونكە مافە نەتەوەاتیەكانیان یان بوون و مانیان پەیوەستە بەبوون و مانى كوردو كوردستانەوە گەلانى ژێر دەستەى باشورى كوردستان و عێراق پارت و رێكخراوەى رامیارییان هەیە بەڵام هەروەكو پارت و رێكخراوە ڕأمیاریەكانى كورد پێكهاتەیى خێڵایەتى و خۆخۆرى و گەل و وڵات خۆرین و دابەش بوون بەسەر دەسەڵاتى عێراقى و باشوورى كوردستانداو یەكێتى ڕیزەكانیان وەكو كورد لەبەر یەكهەڵوەشاوەو لە نێوان دوو بەرداش دان ئەم لام تات و ئەولام تات
ئەى بابە جیقم دەرهات
ئەو دەسەڵاتە كە بەرەو 20ساڵ دەچێت لە باشورى كوردستاندا خۆى سەپاندوە گەلانى وەكو گەلى كورد هاڕیوە دزین و بە تاڵان بردنى سامانى كوردستان گەندەڵى نى یە و ناپاكى هەرەگەورەى نەتەوەیى و نیشتیمانى و ئایینى و مرۆڤایەتیە كە ئەوە بیردۆزەو زانست و داب و نەریت و كارو كردەوەى هەر دەسەڵاتێكى ملهوڕى داگیركەرانەیە و خەساندن و ڕەتاندن و خنكاندنى گەلان و مافە ڕەواكانیانە كە دەسەڵاتى كەمایەتیەكى چەتەگەرێتى خێڵایەتیە و هیچى تر نى یە .
لە ڕۆژهەڵات و باكورو باشوورى كوردستاندا كە ئەو بەناو دوو جۆرە كوردەیە كە هەر یەكجۆرن بوونە هاوكارو پشتیوانى تەواوى رەگەزپەرستانى كوێرى دەمارگیرى نەتەوە سەردەستەكان بە تایبەتیش لە چوارچێوەى كلكایەتى و پاشكۆیەتى و یان سیخوڕو گەلەجاشایەتى رامیاری بۆیان و كە بەهەزاران كوردیان فریو داوە بە هۆى لادەرى و بادەرى و گۆڕاوى و دۆڕاوى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان و كۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستانەوە بووە كە پەكەكە زوو بایدایەوە و خۆى گرتەوەو خۆى رێك خستەوەو زانى كەچ سەهوو هەڵەیەكى زۆر كوشندەى كردوە لە باكورى كوردستانداو هەرلەبەر ئەوەش بووە بە ملێۆنان كورد بوونەتە هاوكارو پشتیوان و بەشدارى فریو خواردوانەى پارتى دادوگەشە پێدانى ئیسلامى توركانى عوسمانیەكانى نەتەوەپەرستى كوێرى دەمارگیرى دوژمنى سەر سەختى گەلانى ژێر دەستەى خۆحەشاردەرو ساختەكارو فریودەرى وەكو فەتحوڵڵا گولەنیەكان و ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گویل و نەجمەدین ئاربەكان كە تەواو هاوشێوەو یەكدەنگ و یەكڕەنگى كەمالیستەكانن و دوژمنى زۆرزۆر كوشندە و توێنەرەوەى گەلانن لە كەمالیستەكانیش دڕندەترو ترسناكرتن كە رەشەكوژكردنى ژن و پیاو كچ و كوڕو منداڵانى كوردى بە پێوانەیى توركانەیان ڕەواو حەڵاڵ كردوەو هەرزمانى ئاگرو ئاسن و توانەوەى توركانەیان رێبازى چەقبەستوو نەگۆِرە لە دژى گەلان كەواتە ئەو دەسەڵاتەیەش دەسەڵاتى چارەسەرى بە ئاشتیانەى كێشەى گەلان نى یە هەتا لەگەڵیدا بكرێت لە زەلكاوى عوسمانیەت و كەمالیزمى توركانەیاندا خنكاون لە رۆژهەڵاتى كوردستاندا پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پەژاك) بەشى زۆرى ئەو بۆشایى یە قوڵە رامیاریەى كۆمەڵەو دیموكراتى پڕكردەوە بەڵام باشوورى كوردستان وێرانەیەكى تەواوە كۆمەڵەكان و پەكەكە سەرەتاى كاركردنیان بە بیردۆزەوەو زانستى هاوچەرخانەى كرێكارو جوتیارو رەنجدەرو رۆشنبیرى شۆرشگێڕى كورد دەست پێكرد كەكاك ئارام و كاك فوادى مستەفا سوڵتانى نەمان كۆمەڵەكان بەرەو لادان سەریان هەڵگرتو كەس نەبوو جێگایان بگرێتەوەو چەمكى چەواشەكارى و چەتەگەرێتى و شۆرشگێڕێتى تێكەڵاو بوو چەمكى چەواشەكارى یان لە فریو خواردن بۆ شۆشیال شۆڤینزمى تازەى فارسەوە دەست پێكرد كە مەنسورى حیكمەت و ئیرەجى ئازەرین و حەمیدى تەقوایى بوون كە ئەوانە حیزبى كۆمۆنیستى ئێران و عێراق و توركیاو سوریان پێ رەواو پیرۆز بوو بەڵام كوردستان نا زۆر درەنگ حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى كوردستان لە باشوورى كوردستاندا پێك كە ساڵێكە و دەكرێ بڵێین دەستە یان ڕێكخراوەیەكى رامیارى زۆر بچوكن و ناوەڕۆكیان هەرناوەڕۆكەكەى پێشویانە شۆشیال شۆڤینزم بیردۆزەى زانستى ستالیزنم بوو ماركسیزم و لینینیزم نەبوو لەگەڵ نەمانى لینیندا جوڵانەوەى كرێكاران و گەلانى ژێردەستەیى ئازادى و یەكسانى خوازانە نەمان وەك ناوەڕۆكى كرداریانەى راستەقینەیى وە سەرانى كۆمەڵەكان هەرزەكارانى تەمەن و رامیارى بوون و بێ ئەزموون و نەشارەزا بوون و هەرزوو پێكهاتەیى كۆمەڵگاى كوردستانیان لە بیر چۆوە كە زیاتر پێكهاتەیى دەرەبەگى و جوتیارى و كرێكارو ڕەنجدەرى كشتوكاڵى و بازو فرۆشى رۆژانە بوو كە دەڵێین كورد واتا چینە ژێردەستەكان كە لەسەدا نەوەدى گەل پێك دێنن وە پەكەكە كە نەتوایەوەو لە كەوتنەكانى هەر ڕاست بۆوەو گەشەى كردو زۆریش بەهێز بوو لەمانەوەو لە كارزانى و شارەزایى و بە ئەزمونى سەرۆكەكەى ئاپۆوە بوو كەتوانى لە تاراوگە نشینى یەوە جوڵانەوەكەى بگوازێتەوە بۆ ناو ناوەندى كوردستانەوە و گەل و خاكى كوردستانیش زیندو بكاتەوە و بیبوژێنێتەوە پەكەكە رۆژ لە دواى ڕۆژ لە باكورو ڕۆژهەڵات و رۆژئاواى كوردستان و دەرەوە لەگەشەكردندایە بەڵام لە ڕووى جەماوەرییەوە لە باشورى كوردستاندا هەر لاوازە ئەوەش بە هۆى مێژووى خراپى شەڕى خۆخۆرانەو كوردو كوردستان خۆرانەوە لەگەڵ پارتى و یەكێتى دا بووە كە هەرگیز ئەو جۆرە شەڕانە هیچ چەشنە پاساوێكیان بۆ نییە وەكو شەڕى ڕەوا چونكە شەڕى هەرە گەورەى زۆڵە كوردانەى دژە نەتەوەیى و نیشتیمانى و ئاینى و مرۆڤایەتیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست