پ. ک. ک.وەڵامی هێمنی موکوریانیشی داوەتەوە
Monday, 20/01/2014, 12:00
2339 بینراوە
ماوەیەک لەوەی پێش لەسەر رووپەڕی کوردستانپۆست، بابەتێکی سرنجڕاکێشی بەڕێز د.فایق گوڵپێ وەبەر چاو کەوت. منێش بە پیی توانای خۆم لە تێهەڵکێشی وتاری بەڕێزیان لاوێنی دڵم واڵادەکەم ودەچمە هەوارگەی رۆڵەکانی قەندیل ولاوێن لاوێن رازی دەروونم دەکەمە حەیارانی سەرکەوتن.
ژیانی دوو شاعیری ناوداری کورد کاریگەری هەرە مەزنیان لەسەر ژیانی من داناوە.یەکێک لەوان، مەولەوی تاوەگۆزی،و
ئەوی دیکەیان، هێمنی موکوریانی، یە.ئەودوو نەمرانە لەسەراسەری ژیانیاندا توشی هەزاران چەرمەسەری رۆژگارو دەست کورتیوهێشو ئازارهاتن.کەسایەتی مێژوویی وئەدەبی وخزمەت بە زمانی کوردی ئەو دوو بەڕێزانە کاتێک بخرێتە بەر تیشکی زانست وزمانناسی دەردەکەوێ چەندیان بۆ دەوڵەمەند کردنی ناسنامەی کورد حەول داوە.سەرەڕای تفتو تاڵی ئەو ژیانەیان جێگا پێیان لە شێعرو ئەدەبیاتی کوردیدا بزر نابێ و جێگرەوەیان بە زەحمەت دێتە دی. لە بەختی بەدیش گەڕێ کە بە شێوەی گونجاو پایە بەرزی ئەدیبیمان نە کۆمەڵگا نە دەسڵاتی کورد ونە لایەنێکی حیزبە کوردیەکان بە خاوەنیان دەگرن!
هەر دەم کە ژیانی رۆژانەی ئەو دوو فەیلەسوفە دەخوێنیەوە بۆت دەردەکەوێ کە هێزو توانایان لە کام ئاستدا ئەوینیان بۆ وێژەی زمانی کوردی نیشانداوە.زمانی نەرمو نیانی هەورامی چوارچێوەی هەنراوەکانی مەولەوی تاوەگۆزی لەسەردەمی خۆیدا لە کۆمەڵگای ئەو کاتدا ئەوەمان بۆدیاری دێنێ کە ئێنەی کورد جودا نین لەو نەتەوانەی کە شانازی بە هەڵبەستو وێژەو شاعیرانی خۆیان دەکەن. تاکی وشیاری کورد هەر کات کە هۆنراوەی تەڕوتازەی / ناڵەی جودایی / هێمن دەخوێنێتوە هەست بەو ئازارە مێژووییانە دەکا لە لە چەرخی سەردەمدا یەخەی کوردی گرتووە وبەری نادا. بەڵام داخی گرانم نە خاڵۆ مەولەوی ونە هێمنی کوردپەروەر نەگەیاندرانە ئەو ئاستەی کە دەبوایە لێی بن؟!
چەرخی ژیان و هەستی ناسکی مەولەوی دووبابەت بون کە هەر کام بە شێوەیەک سەراسەری تەمەنی مەولەویان وەکو دێو جامە تەنیبوووتا رۆژی کۆچی دوایی هیچ خێرو بێرێکی لە تەمەنی خۆی نەدیجگە لە ئێشو تاڵاوی رۆژگار. هێمنی نیشتمان پەروەر دوو جار توشی نەهامەتی ژاراوی ژیان بۆوە!یەکجار لە لایان دوژمن وداگیرکاری کورد، جارێکی دیکەش لە لایان کوردی خۆ ماڵی! کە لەسەر ناوی شۆڕشگێڕی ودێمۆکڕات خوازی بەسەریان هێنا. لەم کورتە باسەدا زیاتر مەبەستی من هێمنی پایەبەرزە کە چۆن کاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی وڵات لە شاری مهاباد کورد خەریکی خۆ بەڕێوەبەری بوو. سەردەمی سیاسی ئەو گەنجە خۆش سیمایە لە سەردەمی سیاسی پێشەوای نەمر تێک ئاڵا بون هەر بۆیە شەهید پێشەوا نازناوی شاعیری / میللی / بۆ دیاری کرد. هۆیەکەش ئاشکراو روون بوون .ئەوین بەرانبەر بە وڵات و خۆشەویستی بۆ نەیەوەی کورد.
ڕەوڕەوەی سیاسەتی چەپەڵی دژ بە کورد زۆر زوو هاتەگەڕ وهەتا چاوتروکانێک کۆماری کورد بە فیتی نێونەتەوەیی (بەتایبەت رووسەکان) وکەموکورتی خۆمان دارما وئەوەی کە نەدەبوایە بقەومێ قەوما؟لێرەڕا ژیانی شاعیر وئاوارەیی هێمن دەستی پێ کرد.کە لە پێشەکی دیوانەکانیدا بەوردی باسی کردوە.خاڵی هەری سرنجڕاکێش لە وتەکانی هێمندا دوای کۆمار ئەوەیە:کە دەڵێ دەکرا رێبازێکی دیکە بگرایەبەر کە بەو شێوەیەتوشی تڕاژیدیا نبیەن.(تاریک وروون،، دیوانی هێمن). ماوەیەکی خایاند کە تەختی بەختی بنە ماڵەی پەهلەوی وەلەرزین کەوتووهاواریان کێچی هەڵێناو بنەبڕ بون.هەمیسان هێمن وگەڕانەوە بۆ مهاباد وگوندی لاچین بەڵام:
هێمنی ئاشق گەڕایەوە شارە خنجیلانەکەی مهاباد ودوو بارە دەستی بە نوسینی پەروەردەکردنی زمانی کوردی کرد.بەڵی سیاسەتی هەڵەو سەرکردەی گوێ نەبیس هێمنی قسە خۆش و ئەوینەوانی کورد، هێمنی پێشەواو کۆمار، هێمنی شاعیری میللی ،هێشتا تاڵای ناڵەی جودایی ودەربەدەری رۆحی ئازار دەدا، دووبارە لاپەڕەیەکی کەکراوی سناریویەکی دیکەی بۆ تۆمار کرد.پاشی کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕات ئاتۆ وەچەنگ خێرنەخوازان کەوت وچاو چنۆکەکانی شەوگەڕ لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا لە شاعیری میللی ڕا کردیانە / جاشی میللی! / .(نازناوی شاعیری میللی کە شەهید پێشەوا پێی دابوو لێیانئەستاندەوە!؟) ئەوەی کە مرۆو دڵی پێی دێشێ هەلویستی شەهید قاسملویە ، کەسایەتیەکە زمانزان ، دیپلۆمات وئاکادیمی بەم شێوەیە بۆ هێمن بدوێ!!لەوانەش بترازێ کەسێکی وەک مەلا عەوڵا حەیاکی (حەسەن زادە) لەوەش زیاتر هەنگاو باوێ وپێناسەی ، چاشە پیرەو سەرقافڵەی جاشانی بەسەردا سەپێنێ! هەموو کەسیش دەیزانی کە هێمن هیچ کامیان نییە.
ماوەیەک لەوەی پێش بەرێز د، فایق گوڵپی ، لەژێر سەردێڕی،پ، ک، ک، جوابی شاعیرانی باشور دەداتەوە بابەتی نوسیبوو. منیش لەسەر تێهەڵکێشی ئەو بابەتە ئیسپاتی دەکەم کە .پ. ک. ک.،جوابی هێمنیشی داوەتەوە.بەرانبەر بە هەڵویستی شۆڕشگێڕانەو کوردخوازانەی وی خاوەن دەرکەوتووە. هێمن لە یەکێک لە شێعرەکانیدا باس لە هۆنراوەی بەناوبانگی / وەفایی سابڵاغی،، شیرین تەشی دەڕێسێ / دەکا. من بۆ خۆم بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە پییان وایە ،، وەفایی،، شاعیرێکی عیرفانی بووە بە هەڵە دەزانم .من، وەفایی بە شاعیرێکی ،، ئاشق ،، پێناسە دەکەم .ووادەزانم کەم خۆش وێژ هەبوە وەکی وەفایی باسی ئە و ینو باسی ئەوینداری لە بەرابەر دڵدارەکەیدا بکا. شیعری خۆش لاوێنی وەفایی پیری دونیادیدە دەلاوێنێتەوەو دەتباتە هەڕەتی لاوەتی.
ئەوە لە ئەوینی وەفایی ، جا بڕوانە سەر ئەوینی ،هێمن کە جیاوازی عەرزو ئاسمانە،هێمن لە جوابی وەفاییدا ئاوا دەڵێ:
من تەشی رێسێکی وەک شیرنی وەفاییم بۆ چییە
کێژی ئازاو چاو کراوەو فێرە زانینم دەوێ.
مانیفیستۆی ئەو تاکە دێرە لە هۆنراوەیەکدا پەیامی خەبات و بەرخۆدانی فەیلەسوفێکی وێنەی / رێبەر ئاپۆ / و سەربەرزەکانی چیاکانی قەندیل مێزەر دەکەم . هەر لە شیرینی وەفایی وهەر لە شیرین سەکینەکان ،، فیدانەکان ،،زیلانەکان،، ڤیانەکان ،، سەماکان،،و......کە چۆک یان بە درندەترین دوژمنی کورد داهێناوەو بە هەموو دونیا دەڵێن : کە ئێمە چیدی تەشی ناڕێسینو رایەڵ وپۆی ژیانێکی ئازاد دەهۆنینەوە. هەر وەها لە هۆنراوەیە کی دیکەدا زۆر وەستایانە ئاماژە بە ئەوینی دوو کەسی وەک مەجنون ولەیلی (لەیلا) دەکا.ئەوین لە نێوان دوو کەسدا واتای ژیانە. بەڵام سرنج بدەنە ئەوینێکی مەزنتر کە هێمن بۆ نەوەکانی داهاتوو باسی لێوە دەکاکە رزگاری خاک و نەتەوەی هێمنە.دەڵێ:
بڕۆ مەجنون بەلەیلای خۆت مەنازە
کە ناو بانگی پتر دەکرد ئەوی من
مەجنونی عەڕەب و لەیلای عەڕەب ئاشقی یەکن و بونەتە ناوبانگ. ئەوینی هێمن ئەوینی چل میلیون جووتیارە ئەوینی ،لەیلا قاسم و لەیلازاناو زیلان پەپوولەوگولتانەکانە کە لەناو زیندانەکانی فاشیستاندا تەشی ڕستنیان وەلا نا رێگوزەرێکی نوێیان لە خەباتو تێکۆشانی کورد هاویشتە روو پەڕی مێژوومان .پرسیار ئەوەیە کێ خاوەدار دەرکەوتوە لە هەڵویستی هێمن وهێمنەکان .؟
رێگوزەری پ، ک، ک،ئەو رێڕەویە کە ژن توانی خۆی تێدا بەدی بکا. ئەو حەڕەکەتەش بە کردەوە سەلماندوویەتی کە لە هەمووشاعیرو وڵات پارێزی کورد خاوەن دەرکەوتووە. خوێنەری خۆشەویستم بە تایبەت ئەوانەی کە گەنجن رێئالیتەی ژیانی سیاسی خۆیان هەروا هاسان چاو لێ مەکەن. کێشەکەمان بە هەستو سۆز چارەسەر نابێ.دوو بارەی دەکەمەوە:
من تەشی رێسێکی وەی شیرنی وەفایی بۆ چییە
کیژی ئازاو چاو کراوەو فێرە زانینم دەوێ.
جەعفەر کەریمی ٢٠ /١ /٢٠١٤
-