کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و بازرگانانه‌ی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، خه‌ڵکی ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ ئاسۆى حاجى محمد بامۆكى به‌ نمونه‌

Saturday, 04/08/2012, 12:00


تیشك نێت ئە‌و كۆمپانیایەى ‌ كە‌ تایبەتە ‌بە‌خزمە‌تگوزارى‌ ئەنتە‌رنێت و تە‌لە‌فۆن بە‌ سیستەمى‌ وایماكس كە خاوەنەكەى ئاسۆى حاجى محمد بامۆكى خاوەنى كۆمپانیاى هەڵەبجە.
ماوەیە‌كە‌ ئەم كۆپانیایە هەستاوە بە گرانكردنى نرخ لەسەر بەشداربووەكانى جارێك بە گرانكردنى فلاشەكانى واتە بە جۆرێك لە (55) هەزارەوە بۆ (72) هەزار دواتر بۆ (120) هەزارو هەتا دواى كە ئێستا فلاشەكە لەناو بازاردا دەست ناكەوێت.
تیشك نێت هەر بەمەشەوە نەوەستا هەستا بە گرانكردنى نرخى باڵانسى پڕكردنەوەى هێڵەكە (كارت) بۆ سێ شێوەى كارتەكە بە بڕى خستنەسەرى (4000) دینار بۆ هەر جۆرێكى كارتەكان واتە كارتێكى (25) هەزارى (29000) وە كارتى (35000) بە (39000)ەوە ... هتد.
هەر بەمەشەوە نەوەستا دەستى كرد بە دیارى كردنى سنوردار كردنى سیستەمى دابەزاندن (داونلۆد) كە پێشتر ئەمە نەبو بۆ كارتێكى (25000) هەزارى كە ئێستا بە (29000) هەزارە (6 گێگا) یە وە كارتى (39000)ى (8گێگا) یە كە پێشتر ئەمە نەبوو، بەڵام ئەوەى من بەلامەوە مەبەستمە ئەمەوێ هەڵوەستەى لەسەر بكەم ئەوەیە كە تیشك نێت ئەم كارانە بۆ دەكات؟
ئایا لە بەر ئەوەیە كە خواست لە سەر هێڵەكەى زیادى كردووە ؟؟؟ یاخود توشى قەیرانى داراى بووە؟ یاخود بە پێچەوانەى هەندى سەرمایە دارى ترەوە لەبرى دەركردنى زەكات و سەرفیترە لە داهاتەكەى بە بۆنەى مانگى پیرۆزى ڕەمەزانەوە ئەم كارانە دەكات و دواى مانگى ڕەمەزان ئاساى دەبێتەوە؟
یاخود دەردى (قەرەمیر) وتى لەبێدەنگى خەلكیدایە (بەشداربووەكان)ى ئەم كارانە دەكات ئایا هەر بێدەنگى خەڵكى نییە دیكتاتۆرەكان دروست دەكات.

من لێرەدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم بە بەشدار بووەكانى (تیشك نێت) ناڕەزاى دەر نەبڕین و كەمپینێك ڕانەگەیەنرا دژ بەم كارە نا ئینسانى و نا بازرگانیانەى (تیشك نێت) گشتى دوا پلەى لەدەست دانى موڕاڵی بازرگانییە.
وە دڵنیاشم ئەگەر وا بڕوات لە بەرامبەر بێدەنگى بەشدار بووەكانى نرخەكانى بۆ سێ قات و چوار قات بەرز دەبێتەوە.
هەروەك فیلمەكەى N R T (قەرەمیر) هەستا بە دانانى باج لەسەر خەڵكى خەڵكى بێدەنگ بوون و ڕازى بوون وە دواتر باجەكەى كرد بە دووقات خەڵكى ڕازى ببو ناڕەزایان دەرنەبرى دواتر (قەرەمیر) زانى هەر خەڵك بێدەنگە دەستى كرد بەداركارى خەڵكەكە لە گەڵ كۆ كردنەوەى باجەكەدا باجەكەشى بۆ كردن بە سێ قات تا دواجار خەڵكەكەش هاتن بۆ لاى (قەرەمیر) نارەزایان دەربرى وتیان بە جەنابى (قەرەمیر) تەنها ئەو داوا كاریەمان هەیە كە ئەو خەڵكەى داتناون بۆ فەلاقە كردنمان (2) كەسن كەمن ئێمە تاخیر دەبین بۆ فەلاقە كردن تا سەرەمان دێت بیكە بە (6) كەس بۆ ئەوەى زوو نەجاتمان بێت.
من دڵنیام ئەگەر ئاوا بەژداربووەكانى (تیشك نێت) بێدەنگ بن لە داهاتوودا هەر ئەوە دەلێن با دوكانەكانى فرۆشتنى كارت هەبێت كارتمان دەست كەوێت بەسە بەهەرچەندەبێت.
وە دلنیاشم ئەم كارانەى (تیشك نێت) لە كاتێكدایە بە بیانووى ئەوەى لە گرێبەستى بەژدار بووەكانیدا ئەمانەى باس كردووە
1. كۆمپانیا بۆى هەیە نرخى خزمەت گوزاریەكانى بگۆڕێت بە پێى بەرزوو نزمى بازار و دراوى نیشتیمانى ... بەڵام من لێرە ئەمەوێت ئەوە بڵێم خو بازار هەمان ئەو بازارەیە كە تیشك نێت هاتە نێو بازارەوە واتە هەمان ئەو ڕۆژەیە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار كە بەژداربوو فۆرمى گرێبەستەكەى پڕكردووەتەوە , یان تەنها ئەوەیە كە خواست لەسەر هێڵەكان زیادى كردووە و بەس
2. یان لە كاتى كاركردن لە هێڵكاندا چەندین جار هێڵكان دادەخەن و دواتر قەرەبوى بەشدار بووەكان ناكەنەوە بە بیانووى ئەوەى لە گرێبەستەكەدا باسكراوە كە ئەمە گوایە لە تواناى كومپانیا بەدەرە ,, بە ڵام خۆ قەرەبو كردنەوە لە دەستەلاتى كۆمپانیایە بۆ نمونە ئەوەندەى من سەرنجم دابێت وا بۆ نزیكەى 4 مانگە لە هەر مانگێكدا 5 ڕۆژ لە بەیانى كاتژمێر 9:30 بە دواوە بە تەقریبى بۆ 2:00 بۆ 3:00 هێڵ نامێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە