کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكى بەپەلە بەرپرسانى كۆیە تووشى لەرزو تابوون !!!

Tuesday, 28/07/2009, 12:00


لەچاوپێكەوتنى ژمارە5ى گۆڤارى كلیل بابەتێك لەسەر شارى كۆیە بڵاو بۆوە بەوناونیشانەى سەرەوە كەگۆڤارى كلیل رێپۆرتاژێك وبەدواداچونێكى لەگەڵ شێخ على حمەسالح بەرپرسى مەڵبەندى 14 ى كۆیە ساز كردبوو ناوبراو شەكرێكى شكاندبوو كەگوایە شارى كۆیە هێڵى سوورە بۆنەوشێروان مستەفا زۆر بەبێ منەتیەوە ئەو قسەى كردبوو ئەم قسەیەى ئەوەى دەگەیاند كە لەرێكخستنەكانیدا زۆر بەهێزەو چەندین قاتى مەڵبەندەكانى تر جەماوەرى زیاترە لەلایەكى ترەوە شارى كۆیە پێى ووتراوە شارى مام جلال بەڵام بۆى دەركەوت كەئەوان بونەتە هێڵى سوور گۆڕان سەركەوتنێكى ئەوتۆى بەدەست هێنا كە هیچ كەسێك بیرى لێنەكردۆتەوە هیچ بەرپرسێك نیە ئێستا لەكۆیە كەخەم داینەگرتبێ چونكە ئەوسەركەوتنەى لیستى گۆڕان كەبەدەست هات هیچ هاوتاى نیە و مێژوو بەشانازیەوە بۆ نەوەى داهاتووى دەگێرێتەوە و باسى بێزارى جەماوەرى ماف خوراو هەرچەندە بەهەموو كۆمیتەكانیشەوە هەموو هەوڵێكى خۆیان خستەگەڕ بەڵام سوودى نەبوو چونكە خەڵك خاوەنى هەستەو چیتر سەرى بۆ درۆو دەلەسەى هیچ كەس نالەقێنێ ئەوەى ئەوان سەرفیانكرد ئەگەر پێشتر بۆمیللەتیان سەرف كردایە بەدڵنیایى یەوە وەك ئێستا نەدەبوون بەڵام ئەوان لەبەر ئەوەى هیچ بەرنامەیەكیان نەبوو لەپاڵ پارەبەخشینەوەشدا گەندەڵیان دەكرد سەرنەكەوتن و خەیاڵیان خاو بوو زۆریشیان هەوڵدا كەساختەى گەورەبكەن لەدەنگداندا بەڵام نەیانتوانى هەرچەندە ساختەكارى لەچەند قوتابخانەیەك هەبوو شایەنى ئەوەنەبوو باسى لێوە بكرێ چونكە دەریا بەدەمى سەگ گڵاو نابێ . لەسەردانەكەیدا جەلال بۆكۆیە هەرەشەى لە شێخ عەلى كردبوو بەوەى كەئەگەر گۆڕان لەهەزار دەنگ زیاتر بێنن ئەوا ریسوات دەكەم ودەرت دەكەم پاش ئەوەى كەناوبراو بۆى دەركەوت وەك پەندەكەى خۆمان پێش تا بەرەبەخۆت دادە سوك بۆى قوچاندووەولێرە دیارنەماوە بەقسەى هەندێك خەڵك گوایە چۆتە دەرەوەى ووڵات چونكە بریارە لەویەك دوو رۆژەدا جەلال بێتە كۆیەو ئیجرائات بكات لەگەڵ بەرپرسەكانى حزبى كۆیە هەرلەئێستاوە هەموویان تووشى لەرز وتابوون خۆیان بۆناگیرێت ئەودەچێتە لاى ئەم ئەم دەچێتە لاى ئەو بەشێوەیەك خەویشیان لێ حەرام بووە ئەوە ئەنجامى گەندەڵیەكەتان تادوێنێ بوو بەسەرپشتى هەژاراندا دەرۆیشتن ئێستاش خۆزگە دەخوازن بتان لاوێننەوە تازە رۆیشتن ئێوە میللەت لێتان نابوورێ هەتا زووە بڕۆن لێرە بابارانى رەحمەت شارەكە بشواتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە