کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگه‌یاندنه‌کانی نه‌رویج شه‌راکه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ گه‌ل کۆمپانیاکه‌یان ئاشکراکرد..

Tuesday, 22/09/2009, 12:00


راگه‌یاندنه‌کانی نه‌رویج له‌ راپۆرته‌ شیکاری و دۆکۆمێنتارییه‌کانیان ئه‌وه‌یان ئاشکراکرد که‌ کۆمپانیای DNO شه‌راکه‌تی له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ناو کوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ رێگای ده‌ڵالی بنه‌ماڵه‌ ئاشتی هه‌ورامی بووه‌.
ده‌نگوباسه‌کان وای راده‌گه‌یه‌نن که‌ ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه‌ بۆرسه‌ی  ئۆسلۆ  پاش ئه‌و ئاشکرابوونی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ کاره‌کانی بۆماوه‌یه‌ک بوه‌ستێنێت ، به‌مه‌ش زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ به‌ر ئابوری ئه‌و ولاته‌ ده‌که‌وێت و کۆمپانیای ناوبرایش تووشی ئیفلاس بوون و زه‌ره‌ری ملیاره‌ها کرۆنی نه‌رویجی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێم کاره‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی به‌ فه‌رمانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی ناوه‌ندی راگرت تا یه‌کلابوونه‌وه‌ی کێشه‌که‌.
ئاشکرابوونی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود خستۆته‌ باریکی نائاسیی و هیچ دوور نییه‌ دادگا وه‌ک به‌شیک له‌ تاوانکاران بانگهێشتیان بکات ، چونکه‌  ئیشتا پاش ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ر و کاره‌ساته‌ که‌ له‌شاردنه‌وه‌ی پشکی بنه‌ماڵه‌ هاته‌ کایه‌وه‌ ، ئیدی ده‌بێ دادگا قسه‌ی تێدا بکات و پرسه‌که‌ یه‌کلا بکاته‌وه‌ ، که‌ پیمانوایه‌ ناوده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌تایبه‌تی مه‌سعودی دز و ته‌زویرچی و کۆمپانیاکه‌ ده‌بنه‌ دۆڕاوی سه‌ره‌کی له‌ بریاری کۆتاییدا.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌شیان ئاشکراکرد که‌ روونکردنه‌وه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ راستییه‌کی تیانییه‌ و ئه‌وان داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هیچ گه‌نده‌ڵییه‌ک له‌و مامه‌ڵه‌دا نییه‌.. ده‌نووسن و ده‌لێن: دیاره‌ حکومه‌تی هه‌رێم نازانێت بۆرسه‌ی ئۆسلۆ و لێژنه‌ی لیکۆلینه‌وه‌ ده‌یه‌ها دۆکۆمێنتی و نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ نێوان ئاشتی هه‌ورامی و کۆمپانیاکه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ که‌ ته‌ئکید له‌ بوونی ئه‌و شه‌راکه‌ته‌ ده‌کاته‌وه‌.
جێگای باسه‌ راگه‌یاندنه‌کان، هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت وه‌ک حکومه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریکا له‌ پشت ئاشکراکردنی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌وه‌‌ ده‌زانن.
جێگای باسه‌ ئه‌و هه‌ڵڵایه‌ راگه‌یاندنه‌ ده‌کرێت رۆژانه‌ ده‌یه‌ها راپۆرتی شیکاری و دۆکۆمێنتاری بڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌چی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تاڵانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیچ ناڵین و ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌زیحه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌خه‌ڵکی کوردستان بشارنه‌وه‌.
خوێنه‌ری به‌رێز به‌ ده‌یان راپۆرت و هه‌واڵ و وتارمان بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌تێکڕا باس له‌ تاڵانچێتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌ رووی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کان و یه‌کیکی وه‌ک کۆیله‌ ئاشتی هه‌ورامیان داناوه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێک که‌ تێکڕای وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌ جانتاکه‌یدایه‌ ، سه‌روکاری ئه‌و هه‌موو دزییه‌ و شه‌راکه‌ته‌یان بۆ ده‌کات. حکومه‌تێک هه‌تا ئێستا په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی پێشووی نه‌یزانیوه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ چی ده‌کات، ده‌بێ چ حکومه‌تێک بێت ؟!!، بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان و راگه‌یاندنه‌ ئازاده‌کانه له‌سه‌ریانه‌ چیدیکه‌ ئه‌وه‌ قه‌بوڵ نه‌که‌ن و به‌رائه‌تی خۆیان له‌و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ رابگه‌یه‌نن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:
http://www.reuters.com/article/rbssEnergyNews/idUSLL9806020090921 http://online.wsj.com/article/BT-CO-20090921-712262.html
 

http://pub.tv2.no/nettavisen/na24/article2712767.ece

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە