کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ندو ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فاشل

Sunday, 17/10/2010, 12:00




له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتدا شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕیكه‌وتی 16/10/2010 گه‌نجێكی شاری سلێمانی پیشاندا كه داهێنانێكی نوێی كردووه‌له‌بوارێكی زۆر هه‌ستیارو پێشكه‌وتووودا ئه‌ویش داهێنانی چه‌ند شێوه‌یه‌كی تازه‌ی به‌كارهێنانی ووزه‌بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆتومبیله‌واته‌به‌گه‌ڕخه‌ری ئۆتومبیل وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین كه‌ئۆتۆمبیل تا ئێستا له‌هه‌موو جیهاندا به‌سووته‌مه‌نی شل یا غاز یا كاره‌با ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌و زیاتر پشت ده‌به‌سترێت به‌نه‌وت وبه‌شه‌كانی تری نه‌وت وه‌ك به‌نزین وگازوایل و نایترۆجین وگازه‌كانی تر كه‌ئه‌مانه‌ هه‌موویان ده‌بنه‌پیسبوونی ژینگه‌و كۆششێكی زۆری جیهانی له‌ئارادایه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی تر له‌بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل كه‌كه‌مترین ژینگه‌پیسكه‌ربێت بۆیه‌بیر له‌كاره‌با كرایه‌وه‌و زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبیلی جیهان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌هێنانه‌كایه‌ی ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری كاره‌بایی هه‌رچه‌نده‌تا ئێستا هه‌ر سه‌ره‌تایه‌و وا زۆر نه‌بووه‌له‌جیهاندا كه‌هه‌موو كه‌س به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر جاده‌كان بیبینن بۆ نموونه‌له‌م شاره‌ی ئێمه‌له‌ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م ویستگه‌ی كاره‌بایی له‌سه‌ر جاده‌كان ته‌نها له‌مانگی پێشوودا دانرا واته‌داهێنانه‌كه‌هێشتا نوێیه‌ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆیه‌نووسی بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان ڕوون بێت كه‌ئه‌و داهێنانه‌ی كاكه‌هاوژینی ٢٤ ساڵ له‌كوردستان هیچی كه‌متر نییه‌له‌و داهێنانانه‌ی كه‌له‌م ووڵاتانه‌كراوه‌هه‌رچه‌نده‌ من به‌زیاتریشی ده‌زانم چونكه‌كاكه‌هاوژین له‌دیزاینی ئۆتومبیله‌كه‌یدا ته‌نها پشتی به‌كاره‌با نه‌به‌ستووه‌به‌ڵكو به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ووزه‌به‌ستووه‌كه‌ئه‌توانم بڵێم كه‌تا ئێستا له‌م ووڵاتانه‌دا به‌كارنه‌هێنراوه‌وشتێكی تازه‌یه‌ سه‌رچاوه‌كانیش سۆلاره‌(له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌خانه‌ی خۆری ناو ده‌برا) وجووڵه‌ی هه‌وا و له‌ره‌ی(vibration (ئۆتومبیله‌كه‌ ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌ك سۆلار به‌كارهاتبێت له‌م بواره‌دا به‌ڵام سیانه‌كه‌ی تر تا ئێستا من نه‌مبیستووه‌كه‌به‌كارهاتبێت كه‌ئه‌وانیش هه‌وا وجووڵه‌ی میكانیكی وله‌ره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌‌جا بۆیه‌ئه‌گه‌ر هاوژین له‌كوردستانه‌نه‌گبه‌ته‌كه‌ی مندا نه‌بوایه‌و له‌ژێر ده‌ستی حوكمی بنه‌ماڵه‌كاندا نه‌بووایه‌ئه‌مڕۆ دۆزینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌رتاپای جیهاندا باسده‌كراو له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌پشتگیری لێده‌كراو ژیانی سه‌رتاسه‌ر ده‌گۆڕرا ودوور نه‌بوو نه‌بوایه‌به‌یه‌كێك له‌زاناكانی جیهان كه‌داهێنانێكی تازه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌سه‌یر بوو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌ندێ خه‌ڵك قسه‌یان له‌سه‌ر داهێنانه‌كه‌ی كاكه‌هاوژین ده‌كرد هه‌ر له‌مامۆستاكانی و له‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌من قسه‌ی زۆرم له‌سه‌ریان هه‌بوو به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ئێستا كاتی نه‌بێ ته‌نها قسه‌كانی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و فاشل سۆزانی خاڵه‌شه‌هاب كه‌ده‌كرێت هه‌ندێ سه‌رنجی له‌سه‌ر بنووسم دیاره‌مه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌شتی شه‌خسی نییه‌به‌ڵام من وه‌كو هاووڵاتییه‌ك وێنه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌م بینی كه‌چۆن له‌په‌رله‌مانه‌خه‌وتووه‌كه‌ی پێشوودا وێنه‌ی ده‌كێشاو ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یاسادانان بێت هه‌قی نه‌بوو به‌سه‌ریه‌وه‌به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌جدی كارئه‌كه‌ن ئه‌میش خۆی گڤ كردۆته‌وه‌و ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌و دژایه‌تی كردنیان ئه‌گینا با پێمان بڵێ له‌وه‌ته‌ی په‌رله‌مانی تازه‌به‌كار بووه‌بێجگه‌له‌پشوو و ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وحیزبی خۆیانه‌چ یاسایه‌كیان ده‌ركردووه‌كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاكی كوردا بێت ...بێگومان هیچ . به‌ڵام شتێك خێری خۆیانی تیا بێت به‌٢٤ سه‌عات یاسا ده‌نووسرێت و ده‌چێته‌په‌رله‌مان وخوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مو و دووه‌م وده‌نگدان و فه‌رزكردنی زۆرینه‌و هه‌موو شته‌كانی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه‌بچێته‌بواری كارپێكردنه‌وه‌.
جا قسه‌كه‌لێره‌دا له‌سه‌ر دێڕێكه‌ئه‌م خانمه‌فاشله‌له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ووتی به‌لای منه‌وه‌زۆر سه‌یر بوو هه‌رچه‌نده‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌تازه‌بوو به‌ڵام له‌قسه‌كانیدا دووسێ جار باسی له‌وه‌كرد كه‌یاساو ڕێساكانی كوردستان ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره‌كارانه‌دا و داوای له‌لایه‌نه‌به‌رپرسه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی كرد كه‌هاوكاری ئه‌م جۆره‌گه‌نجانه‌بكه‌ن چونكه‌وه‌كو خۆی ووتی گوناهه‌لێره‌هاوكاری نه‌كرێن ودوایی كه‌كوردستانیان به‌جێهێشت هه‌واڵی سه‌ركه‌وتن وداهێنانه‌كانیان بخوێنینه‌وه‌و سه‌ربه‌رزبین پێیان هه‌ر خۆشی ووتی دوایی ئێمه‌نه‌ڵیین ئه‌م گه‌نجانه‌ئێمه‌لێره‌ڕێگربووین لێیان .
ئه‌م قسانه‌ی كه‌سێكی ئاوا فاشل بێ ئه‌وه‌ی بیری بێت كه‌خۆی چ دوێنێ و چ ئه‌مڕۆ له‌لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌ماندایه‌و خۆی یاساو ڕێسای ئه‌و هه‌رێمه‌ی داناوه‌به‌ڵام چونكه‌له‌وه‌پێش وئێستاش قه‌ت نه‌یانتوانیوه‌به‌شداربن له‌ده‌ركردنی یاساكانداو هه‌میشه‌ده‌ستبه‌رزكه‌ره‌وه‌بوون بۆ بڕیاره‌كانی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانیان وئێستاش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن كارێكی باشی كردووه‌ڕازی نابن كه‌هیچ یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاوژینه‌كان.
ته‌نها دێڕی كۆتاییم بۆ كاكه‌هاوژین ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌وڵ بدات داهێنانه‌كه‌ی به‌زووترین كات له كه‌ناڵه‌‌جیهانییه‌كاندا تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی مافی نه‌خورێت وه‌كو داهێنه‌رێك بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌جا ئه‌گه‌ر بكرێت له‌ڕێی حوكمه‌تی عێراقه‌وه‌ئه‌وه‌باشتره‌چونكه‌ئه‌وان زووتر كارده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ی لای خۆمان پشت به‌ئه‌وانه‌ی لای خۆمان نه‌به‌ستی له‌و كاره‌دا خۆ ئه‌گه‌ر پێویستت به‌هاوكاری بوو ئه‌وا من له‌خزمه‌تدام ده‌توانیت بۆ ئیمه‌یله‌كه‌م بنووسی ئه‌وا من به‌سه‌رچاو هاوكاریت ده‌كه‌م له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا .
تێبینییه‌كی زانستیش بۆ كاكه‌هاوژین هه‌تا ده‌توانی وا بكه‌ی كه‌داهێنانه‌كه‌ت كه‌مترین اعتماد بكاته‌سه‌ر كاره‌با چونكه‌دروستكردنی كاره‌باش ووزه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و خۆی له‌خۆیدا ژینگه‌پیسكه‌ره‌ به‌ناڕاسته‌وخۆ.
جارێكی تر ده‌ستخۆشی له‌كاك هاوژین ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم .ئیمه‌یله‌كه‌م [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە