کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ٢ ڕاپۆرتی كوردستانپۆستدا، ده‌ست به‌ليكۆڵينه‌وه‌ ده‌كا

Monday, 29/11/2010, 12:00


له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ سايتی كوردستانپۆست، دوو راپۆرت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵيه‌كانی دوو ده‌زگای سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوكرايه‌وه‌، يه‌كه‌ميان له‌سه‌ر به‌رتيل وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵيه‌كانی موقه‌ده‌م ديداری به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێرو، دووه‌ميشيان له‌سه‌ر گه‌نده‌ليه‌كان و (...دیارده‌یه‌کی نه‌خوازراوه‌..سانسۆری کوردستانپۆست)نيهاد له‌تيف قۆجه‌يی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر!.
سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتی به‌رتيل و دياری و پاره‌ وه‌رگرتنه‌كانی موقه‌ده‌م ديدار به‌ريوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر، زياتر له‌ ٢٠ كارمه‌ندی پله‌ جۆراو جۆری ناو ئه‌وبه‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌ بۆ ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگ كراون و، ڕاوسه‌رنج و تيبينيه‌كانيان وه‌رگيراوه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك زۆربه‌يان يه‌كی ده‌يان به‌ڵگه‌يان داوه‌ته‌ لێژنه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی له‌و سايته‌ به‌ڕيزه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ بووه‌ جيگای سه‌رنجی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ليژنه‌كه‌و، ئه‌وانيش ڕاپۆرتی خۆيان به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌كاتی وه‌رگرتنی ئيفاده‌ی موقه‌ده‌م ديدار له‌به‌رده‌م ليژنه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌و به‌ بڕياری پاراستن دانراوه‌و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پشتيوانی كردووه‌!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ موقه‌ده‌مه‌ به‌رتيل خۆره‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌، نه‌وزاد هادی و پاراستن هه‌زاران كاری نابه‌جي و ناياسايان پێكردووه‌، گه‌ر سزابدرێت ئه‌وا هه‌موو نهينيه‌كان ده‌دركينيت!
سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتی دووه‌م كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ديارده‌ی نێربازی نيهاد له‌تيف قۆجه‌يی قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر،لێژنه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌سه‌رپه‌رشتی حاكم تاريق گه‌ردی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ديوان و چه‌ند ئه‌ندامێكی ديكه‌ پێكهينراوه‌و، ئه‌وانيش بۆ ديارده‌ی گه‌نده‌ليه‌كان و به‌ ساخته‌كاری و ناوی وه‌همی وه‌رگرتنی دوكان و شوينی پيشه‌سازی و دوكانه‌كانی له‌نگه‌و ميزه‌كانی ته‌يراواو شوينی مه‌خزه‌نه‌كان، ڕايی هه‌ريه‌كه‌ له‌ نه‌قيب فه‌خره‌دين ئه‌فسه‌ری شاره‌وانی و پاشای چاوديری شاره‌وانی وه‌رگيراوه‌و، دانيان به‌ تاوانه‌كه‌يانداناوه‌و، كه‌ به‌ پشتيوانی نيهاد ئه‌و دزي و گه‌نده‌ليانه‌يان ئه‌نجامداوه‌، سه‌باره‌ت به‌ ديارده‌ی(...دیارده‌یه‌کی نه‌خوازراوه‌..سانسۆری کوردستانپۆست)كه‌ نيهاد له‌تيف قۆجه‌ ڕاي زۆرێك له‌ كارمه‌ندانی قائيمقاميت و هۆتيل شيراتۆن و چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك شێره‌ حه‌ليميان وه‌رگرتوه‌، كه‌ ناسراوی نيو ديارده‌ی(...دیارده‌یه‌کی نه‌خوازراوه‌..سانسۆری کوردستانپۆست)و زۆربه‌يان دانيان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ قائيمقام به‌ شێوه‌يه‌كی سنوردار ئه‌و ديارده‌يه‌ی له‌ خۆگرتووه‌و، ناوی ٢١ گه‌نجيان دركاندووه‌ كه‌ به‌هۆی خوليای(...دیارده‌یه‌کی نه‌خوازراوه‌..سانسۆری کوردستانپۆست)قائيمقامه‌وه‌ زه‌ويان وه‌رگرتووه‌ كه‌ هيچيان ته‌مه‌نيان له‌ ١٨ ساڵ تينه‌په‌ڕيوه‌و،نه‌قيب فه‌خره‌دين دزه‌ گه‌وره‌كه‌ و پاشا دوای ئه‌وه‌ی وه‌زعيان خراپ بووه‌و، ئاگاداری نيهاديان كردووه‌، گه‌ر نه‌يانپارێزيت، ئه‌وا هه‌موو گه‌نده‌لی و ساخته‌كاری و كاربه‌دڕه‌وشتيه‌كانی ئاشكراده‌كه‌ن!
به‌ڵام دويني شه‌و دلشاد بارزانی له‌ ئه‌ڵمانياوه‌ ئاگاداری كه‌ريم شه‌نگاری كردووه‌، نابێت به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك ئيجرائه‌ت له‌گه‌ڵ نيهادو ستافه‌كه‌ی بكريت، چونكه‌ ده‌بيته‌ گه‌وره‌ترين كاره‌سات و، هه‌موو پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌ولير عه‌يبدار ده‌بێ، ئه‌وه‌ی دركاندووه‌، كه‌ چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا كه‌ميك ئه‌و كيشه‌يه‌ كپ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌واسا ده‌توانن لايببه‌ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە