یار
Wednesday, 09/07/2014, 12:00
2406 بینراوە
تۆ منت سپارد بەئەهلی سەرابستان
تۆ بۆ ئەوسەری بوون
دەرۆیت و
من و ئەو دەسپێریت
بەمەنفاکانی رۆحت
ئاخ خودایە
ئەوە چی بوو؟
من نغڕۆ بووم لەئۆقیانووسی سۆزت
تۆش دەڵێت:
من ده‌ڕۆم و ئاوڕ له‌که‌س ناده‌مه‌وه
له‌وێ سه‌ر ئه‌خه‌مه سه‌ر سنگی خودا‌و
هاوار ئه‌که‌م نه‌فره‌ت له‌بوون.