كوردستانپۆست لە سلێمانى و هەولێر لەلاین ئاسایشەوە قەدەغەكرێ
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1948 بینراوە
پهیامنێری کوردستانپۆست:
دوابەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵى دەستلەكاركێشانەوەى پێنج ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى، ئەمرۆ سەرلەبەیانى بە پەلە لە سەرجەم كۆفى نێتەكانى ناوشارى سلێمانى و هەولێر كردنەوەى ماڵپەڕى كوردستانپۆست قەدەغە كراو سەرپێچیكارى بێ لێپرسینەوە دەخرێتە بەندینخانەكانى سلێمانى و هەولێر.
لە بەیاننامەیەكدا كە بەپەلە پەخش كرا بەسەر كۆفى نێتەكانى شارى سلێمانى و هەولێر تێیدا هاتووە كردنەوەى كوردستانپۆست بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیەو ئەو كارمەندانەى لە كۆفى نێتەكان كار دەكەن دەبێت ببنە چاودێر و بزانن كێ كوردستانپۆست دەكاتەوە و بەپەلە ئاگادارى ئاسایش بكەنەوە، هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە كە دەبێت سەرجەم ئەو كارمەندانەى لە كۆفى نێتەكان كاردەكەن ڕێپێدراوبن لەلان ئاساییشەوە بە پێچەوانەوە توشى سزادەبن.
لە هەوڵداین تا لە داهاتویەكى نزیكدا بەیاننامەكەى ئاسایش لە كوردستانپۆست بڵاوبكەینەوە.