به مهبهستیی کوشتن ئهم ئێوارهیه یهکێتیی نیشتیمانی ویستی سهباح عهلی قارهمان بفڕێنێ
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
ئێوارەی ئەمڕۆ 19-1-2010 كاتژمێرشەشی ئێوارە بۆ شەش و چارەكی ئێوارە جێبێكی ڕساسی كە سێ كەسی تێدا دەبێت، لە شاری كفری، بەمەبەستی ڕفاندنی نووسەرو ڕۆژنامەنووسی كوردستانپۆست، سەباح عەلی قارەمان، سەباحیش لە گەڵ برادەرێكی خۆیدا دەبێت، لە نزیك ماڵیان برادەرەكەی لێی دادەبڕێت و سەباح دەگاتە سوچی كۆڵانەكەی خۆیان ولە تەنیشتی سەیارەكە دەوەستێت، شۆفێرەكەی بە ناوی (ع.ن) كە پێشمەرگەیەكی خانە نشینكراوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، شۆفێرەكە دەرگاكە دەكاتەوە و هەردوو دەستی بۆ سەباح دێنێت، سەباحیش دەستی بۆ دەبات لەو كاتەدا شۆفێرەكە پەلاماری دەدات، ئەویش لە دەستی ڕادەكێشێت و ڕادەكات و هاوار دەكات ئیختتافكرام و خۆی دەكات بە ماڵی دراوسێكی خۆیانەوە، ئەوانیش دەست بەجێ بە پەلە هەڵدێن.
لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا، كە كوردستانپۆست قسەی لە گەڵ كاك سەباح عەلی قارەماندا كردی،وای گێڕایەوە: ئەو كەسە من دەیناسم، دوانەكەی تریش یەكێكیان بە شێوە بیبینم دەیناسمەوە، شۆفێرەكە كەسێكە چاكی دەناسم بە ناوی(ع.ن) كە پێشمەرگەیەكی خانەشینكراوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە،ئەو دەستی هێناو پەلاماری دەستی دام و یستی بمڕفێنێت و بمبات. لەبەر ئەوەی من ئەوم باش ناسی، ئەگەر لە فڕاندنەكەدا سەركەوتوو بوونایە، ئەوا بێگومان دەیان كوشتم، ئیتر منیش لە دەستی هەڵاتم. دوای(ع.ن) ئەوەندە پەشۆكابوو، زانی كارەكەیان سەری نەگرت، ئەوندە بە توندی هەڵ هات دەنگی مكینەی سەیارەكەی بەرزبووەوە،چونكە لە ڕادیۆ و لە تەلەفیزیوندا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەتەواویی هێرشی توندم كردبووە سەر یەكێتی، بۆیە ئیتر وایان بە باشزانیوە،كە كاتی ئەوە هاتووە دەم كووتم بكەن و بمكوژن. لە كۆتایی قسەكانییدا وتی: ئێستا من لەلای پۆلیسم و داوایان لە سەر تۆمار دەكەم، جارێ دەمەوێت بە شێوەیەكی یاسایی چارەسەری ئەو كێشەیەم بكەم.
داوای لێبوردن دەكەین كە هەڵەی تایپمان له ههوالهکهدا كردووە ئەم هەواڵە ئێستا تەواوە و ڕۆژنامەنووسانی بێسنوریش لە سەر هەواڵەكەی پێشوی ئێمە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، هەمان هەڵەی ئێمەیان بڵاوكردووتەوە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست