تاڵەبانى ئاواى بۆ ئەحمەدى نەژاد نوسیوە
Monday, 11/01/2010, 12:00
تاڵەبانى نامەیەكى پڕ پاڕانەوەو داواكارى بۆ ئاغاى ئەحمەدى نەّژادى سەرۆكى ئێران نوسیوە , ئەو كەسەى ئەو نامەیە ببینێت قێزت دێتەوە كە ئەم پیاوە بە سەرۆكى ووڵاتێك بزانى , قێز لە خۆت دەكەیتەوە ئەم سەرۆكە خەڵەفاوە بە سەرۆكى خۆت بزانى , زۆر جار تاڵەبانى منەتى ئەوە بە سەر گەلانى عێراقدا ئەكات ئەڵێت ئەگەر بە حەزى خۆم بێ خۆم ناپاڵێومەوە ,بەڵام ئەگەر لە لایەن حیزبەكەم و گەلانى عێراقەوە داوام لێ بكرێت واز لەم حەزەى خۆم دەهێنم و خۆم دەپاڵێومەوە لە دەیان بۆنەو چاوپێكەوتندائەمەى ووتوە , بەڵام كە هەندێ ڕەفتارى ئەم سەرۆكە خەڵەفاوە دەبینى و دەبیستى تەواو بۆت دەردەكەوێت كە ئەمەى سەرۆك سەر لەبەر درۆیە ,ڕێكەوتنە ژێر بە ژێرەكانى لەگەڵ شیعەكانى عێراق و ڕازى بوون بە كەم كردنەوەى كورسیەكانى كورد ئەوە دەسەلمێنێ كە درۆ دەكات , ئەمانە بە هەر حاڵ , بەڵام ئەوەى زیاتر واى لێ كردم ئەم بابەتە بنوسم ئەو نامە یەیە كە بۆ وەكو خۆى دەڵێ ئاغاى نەژادى ناردوە , نامەیە كە پڕاو پڕە لە پاڕانەوەو نۆكەرایەتى ئەم پیاوە بۆ ئەو ڕژێمە كورد كوژەى ئێران و ئەو گەورە تیرۆریستە , نامەكەم لاى هەندێ برادەر بینى ,كەتاڵەبانى نوسیویەتى و نازانم چۆن دەست ئەو برادەرانە كەوتوە , تاڵەبانى دواى ئەو هەموو ئیحترامەى كە بۆ ئاغاى نەژادى ناردوە و نۆكەرایەتى خۆى بۆ كۆمارى ئیسلامى كورد كوژ دوبارە كردۆتەوە و داواى لى دەكات كە هەڵبژاردنەكانى عێراق نزیك بۆتەوە و مەقامى جەنابیشتان لە عێراقدا دیارە و سێبەرى كۆمارى ئیسلامى ئێران بەدى دەكرێ بۆیە داواتان لێ دەكەم كە بەبرا شیعەكانمان بڵێن لە عێراق كە یارمەتیم بدەن بۆ دەرچونەو ە , ئەگەر من دەربچمەوە هەر وا بزانە خۆتان لێرەن و چۆن پشت و پەنا بووم بۆ ئێوە هەرواش دەمێنمەوە , دوبارەى دەكەمەوە دەرچونى من واتا دەرچونى ڕۆڵەیەكى كۆمارە بەڕێزەكەتان , هیچ خەمتان نەبێت , هەر ڕۆڵەكەى جارانم , تا ئێرە بەشێكى كەمە لەو نامەیە و ئەوەى زیاتر بە پێویستم زانى بڵاوم كردەوە , جا خوێنەرانى بەڕێز كەسێك خۆى بە سكرتێرى حیزبێكى وەكو یەكێتى بزانێ و خۆشى بە سەرۆك كۆمارى ووڵاتێكى وەكو عێراق بزانێ ئەمەى لێ چاوەڕوان ئەكرێ , ئەگەر تاڵەبانى نەبێت . هیچ سەرۆكێكم نەبینیوە بۆ پلەیەكى هیچ , كورسیەكى بێ مانا ئاوا مل كەچى دوژمنەكانى بێت , سەدام بەو هەموو حاڵە خراپەیەوە هەتا لە سێدارەش درا ئامادە نەبوو ئاوا تەنازول بۆ ئەمریكا بكات , ئەگەر یەك نامەى وەكو ئەمەى تاڵەبانى بۆ ئەمریكا بنوسییایە , چارەنوسى ئەمە نەدەبوو , ئەو سور دەیزانى ئەیكوژن بەڵام نەیكرد , بەڵام تۆ بۆ كورسیەكەت ئاوا خۆت بە نۆكەرو ڕۆڵە دڵسۆزەكەى ئێران دەزانى , كام ئێرانە ئەو ئێرانەى لە دنیادا بێزراوە , بە كوردكوژ ناو بانگى دەركردوە ,ڕۆژ نیە لاشەى چەندین لاوى كورد نەكات بە سێدارەدا , ئەى ئەگەر تۆ ڕۆڵەى ئەو ووڵاتە بویت و ئەوەندە مل كەچیانیت بۆ چەندین ساڵە ئەو ڕژێمە تۆپ بارانى دیهاتەكانى كوردستان دەكا ت بۆ داوات لێ نەكردن لەبەر خاترى ئەو ڕۆڵە دڵسۆزەیان ئەو تۆپ بارانە بوەستێنن , بەڵام تاڵەبانى بۆ كوردو میللەتەكەى نۆكەرایەتى خۆى بەكار نایەنێت تەنها بۆ كاتێكى ئاوا نەبێت , شەرمە تۆ خۆت بە ڕۆڵەى دەوڵەتێك بزانیت ڕۆژ نیە كوڕى كوردى تیا شەهید نەكرێت و لە سێدارە نەدرێت ,كەواتە تاڵەبانى ئەگەر یە ك كەسیش لەم عێراقەدا دەنگى نەداتێ هەر خۆى هەڵدەبژێرێتەوە , چونكە ئەو پشتى بە شیعەكان قایمە , ئەو نۆكەرى ووڵاتێك بێت كە ئێستا حوكمى عێراق دەكات ئیتر كوردى بۆ چیە , دەنگى كوردى هەر ناوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست