رێكخراوە ناحكومیەكان تەنها لە سلێمانى وهەولێر ودهۆك نین , گەرمیانیش هەیە
Sunday, 02/10/2011, 12:00
ماوەیەكە لە راگەیاندنەكان باسى رێكخراوە ناحكومیەكان دەكەن كە هەمیشە سەرى زبان وبنى زبانیان سلیمانى وهەولێرە كە ئەوان هەمیشە وەك رێكخراوێكى ناحكومى كار دەكەن و بەشێكشیان وا خۆیان پێشاندەدەن كە ئەوانە بێلایەنن دوورە پەرێزن لەكارى سیاسى وحزبیبوون , یان ئەوان خاوەن پرۆژەى رێكخراوە ناحكومیەكان بن , ئەوەى دەمەوێت قسەى لەسەر بكەم لەم روانگەیەوە ئەوەیە دەتوانم بڵێم جگە لەو رێكخراوە ناحكومیانەى كە بەشێكن لە رێكخراوە ناحكومیەكان ووڵاتانى دەرەوە باقى سەربەحزبە سیاسیەكانى كوردستانە, رێكخراویشمان هەیە ناحكومیەو چەندین بیناى حكومە داگیركردووە وخۆشى بە خەمخۆرى خەڵك و كۆمەڵگا دەزانێ كە بەشێكى گرنگى رێكخراوێكى دیموكراتى حزبێكى دەسەڵاتە , وە بەشێك لەو رێكخراوانە مووچە و هاوكارى مادیان لە رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى ورێكخراوە جەماوەریەكانى پارتی وەردەگرن و حساباتى دارایان بۆ ئەو شوێنانە دەبەنەوە كە ئێستا ئەوانە بوونەتە رێكخراو هەمیشە دەسەڵات وراگەیاندنەكان روویان لێدەكەن كە وەك ئەوەى هەر ئەوان هەبن لە مەیدانەكەدا , بەڵام بەداخەوە دەتوانم بڵێم رێكخراوە ناحكومیەكانى گەرمیان كە خۆى لە چەند رێكخراوێك دەبێنیت زۆر لەو رێكخراونەى لە سلێمانى وهەولێر و دهۆك هەیە چالاكترن لە خزمەتى هاووڵاتى و كۆمەڵگان و بەبێ هاوكارى مادى هەمیشە و بەبێ نەسرێ مانگانە كە نە لە حكومەت نەلە حزبەكان كەچى هەمیشە كار دەكەن و شوێن دەستێان دیارە و بە رێكخراوى ڕەسەن دەناسرێن بەڵام نەك حسابیان بۆ ناكرێت لەلایەن راگەیاندنەكانەوە بەڵكو لەلایەن دەسەڵاتیشەوە گرنگیان پێنادرێت و بە كوردیەكى خۆمان بێ خاوەنن و تەنها خەڵك خاوەنیانە كارەكانیشیان لە خەلكەوە بۆ خەڵكە كە خزمەت بە منداڵى بێ باوك و بێ سەرپەرشت و هەژار وكەم دەستەكان كار دەكات لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو خزمەتگوزاریەى مادیەكان بێ بەشە بۆیە من وەك رێكخراوێكى مەدەنى وناحكومى ئەوە دەڵێم ئەگەر تاوەكو ئێستا قسەیەكمان نەكردبێت لە بێ منەتیمان بووە بەرامبەر بە دەسەڵات پارە بەڵام ئەگەر بێتوو دەزگایەك بە ناوى رێكخراوە ناحكومیەكان بكرێتەوە گرنگى بە گەرمیان نەدرێت ئەوا هەڵویستى مەدەنى خۆمان دەبێت و كارى جدیش لەم روانگەیە دەكەین بۆیە ئێمە خۆمان لە رێكخراوەكانى سلێمانى وهەوڵیر ودهۆك بە كارا تر دەزانین ئەویش بەقسەە نا بەڵكو بە كردار و چاوى خەڵكەوە كە ئیشمان دەبینن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست