کوردستانپۆست قه‌ندیلێکی سه‌رسه‌خت
Monday, 11/01/2010, 12:00
به درێژایی مێژووی ئه‌و هه‌رێمه‌ی ناوی قه‌ندیله داگیرکه‌ران بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌کیش نه‌یان وێراوه خۆیان له‌قه‌ره‌ی گڕی سه‌رماوسۆڵه‌ی دوژمن به‌زێنی بده‌ن، ئاخر قه‌ندیلیش کوڕی خۆی ویستوه له‌کاتی سه‌رماو زوقمدا باوه‌ش به کێوه به‌فرینه‌کانیدا بکات و له جیاتی سۆپای پڕ له‌دار به پشکۆ سوره‌کانی به‌فر خۆی گه‌رم بکاته‌وه، که‌واته ئه‌وه‌ی نه‌مریی به قه‌ندیل داوه به ته‌نێ سروشتی کهشو هه‌واکه‌ی نه‌بووه، به‌ڵکو خۆڕاگریی و ته‌سلیم نه‌بوونی بوونه‌وه‌ره‌کانی ناو هه‌رێمه‌که بووه، وه‌ک نموونه‌ی که‌سایه‌تی مل که‌ڵ به ئیراده‌ی پۆڵاین سه‌رماو شاخهبهفرینهکانیان ووردوخاش کرد.
له چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا سه‌رکرده جێ گه‌رمه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات هه‌رچی ده‌سته‌واژه و تۆمه‌تی سووککردن و دروستکردنی فایلی سه‌رده‌می به‌عس بوو دژی کوردستان پۆست و نووسه‌ره‌کانی زیندوویان کرده‌وه، به‌عس بۆ ناشرینکردنی که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه و خێزانه‌کانیان ده‌یان گووت: ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک بێڕه‌وشت و سه‌رسه‌ری و پیاوکوژ و ته‌مه‌ڵی خۆلێسهرهوهی ئێش نه‌که‌ر و خائین و زومره‌ی ده‌ستی ئێران و سوریا‌و ناحه‌زانی به‌عس و نه‌ته‌وه‌ی عێراقن، به هه‌مان ڕیتمی به‌عس یه‌کێتی و پارتی‌یش له ڕێگه‌ی جاش پێنووسه‌کانیانه‌وه تۆمه‌ت بارانیان ده‌کردن به تابووری پێنچ و میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی و خۆلێسهرهوهی ماڵی مامه (واته سۆشیال) و قاپ شۆر و قنگ پاکه‌ره‌وه‌ی پیرێژن و سه‌دان ناتۆره‌ی تر مه‌گه‌ر ته‌نها له هه‌گبه‌ی جه‌لالییه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا بوونیان هه‌بێت.
کورد ده‌ڵێت (موفلیس یان به‌دوای قه‌رزی کۆندا ده‌گه‌ڕێت، یان به دوای خزمی دووردا) ئه‌م په‌نده کاڵایه‌که پڕاویپڕی قهدوباڵی جه‌لالیه شکستخواردووه‌کانه، ئه‌و کاته‌ی که‌سێکی خاڵی خاڵیان له هه‌ڵوێست هێنایه سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کانیان و ویستیان ته‌نووری سارده‌وه‌بووی ڕێکخراوه‌ییان به هۆی قه‌ندیله گه‌رمه‌که‌ی کوردستانپۆست جۆش بده‌نه‌وه، که‌چی ده‌ره‌نجام کوردستانپۆست (مه‌به‌ست له کوردستانپۆست کۆی ستاف و نووسه‌ر و خوێنه‌ره‌کانه) قه‌ندیلیان به خوێنی خۆیان پاراست و ته‌سلیم بووه‌که‌ش پاش پیشاندانی نامه‌ی پاکانه‌که‌ی له لاپه‌ڕه‌ی 9 ی کوردستانی نوێ‌دا خوا ده‌زانێت ده‌زگای زانیاری له کوێدا مه‌رحه‌بایه‌کی لێ ده‌کات.
گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری کوردستانپۆست له‌م سێ خاڵه‌دایه:
_ ئاشکراکردنی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه بوون، له ژێر ناوی ئازادیی بیروڕا و به‌رگریکردن له مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگا جاسوسیان بۆ فایلداره جه‌لالیه‌کان ده‌کرد.
_ کوردستانی نوێ هه‌ڵوێستی که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی به‌رپرسیی کوردستانپۆستی سه‌لماند، که ئه‌م وه‌ک ئێوه‌ی کۆیله نازناو و ده‌سته‌واژه‌ی جه‌ناب و هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ری به‌کار نه‌هێناوه به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداریش بوبێت.
_ هه‌تا ماون جه‌لالییه‌کان ده‌بێت مه‌منوونی کوردستانپۆست بن، که مه‌سعود بارزانیی ناچار کرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێرشی ڕاگه‌یاندن به‌رامبه‌رتان بوه‌ستێنێت.
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت کوردستانپۆست، که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا سه‌لماندت (قه‌ندیل جێگه‌ی قه‌له‌ڕه‌شه‌کانی) تێدا نابێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست