کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم قادر حەمەجان @ دز. كۆم

Monday, 24/01/2011, 12:00


ئەمە ئیمەیڵى ئەلكترۆنى قادرى حەمە جان نییە .. بەڵكو ئەدرەسى رەوشتى لەكەدارى حاکم قادر و ده‌یان ئەندام مەكتەبی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانییه‌.
زیاده‌ڕۆیی نییە بەو پەڕى متمانەبوون بەخۆمان ده‌شتوانیین بڵێین: ئەى دەسەڵاتدارانى گەندەڵى كوردستان، ئێوە لەگەڵ بەعسى لە ناوچوو هیچ جیاوازییه‌کتان نییە، بگرە لە زۆر رووەوە بۆڕتان بە بەدڕەوشتى رژێمى سەددامى تكریتى داوەتەوە، ئیستا لەسایەیى عروبەتى جەلال تاڵەبانیەوە لە به‌غداد، كە فڕى بەسەر نیشتیمان و میللەتەكەیەوە نه‌ماوه‌‌، لەكوردستان سەرانى بەناو یەكێتى فڕكان فڕكانى بەتاڵانبردنى داهاتى نەوت و بودجەى حیزب و حكومەتیانە.
باشه‌ جەلال تاڵەبانى نەبوو، كە ئەم دز و جەردانەى كردە دێوەزمە بەسەرمانەوە؟ جەلال تاڵەبانى چۆن ئەزانى که‌ خۆی كوڕى شێخ حوسامەدینە بەو جۆرەش ئەزانێ حاكم قادر دزێكە ئاوى مەعدەنى بانیخێڵان لێڵ ناكات، سوور ئەزانێ شەڕواڵپیسێكە وێنەى هەر نەبووە و نابێ، كەچى قبوڵیشێتى ئەندامى دەستەى كارگێڕى مەكتەبى حیزبه‌که‌ی بێت.
كاتێ حاكم قادر سەرۆكى شارەوانى سلێمانى بوو، دزیى و فزیی و بەكارهێنانى دەسەڵاتى رەها لەو دامەزراوە حكومییە بوو  بە یاسایەكى نووسراوى كارپێكراو.
برا و برازاكانى رۆژانە كەمئەندام و زیندانى سیاسییان ئەهێنا و بەشەرتى شەراكەتى فیفتى بە فیفتى پارچە زەویان بۆ وەردەگرتن.
[email protected] [قادر.دز. كۆم] بەجۆرێ مامەڵەى لەگەڵ زەویى و زارى سلێمانى دەكرد دەتگووت بەشە میراتى حەمەجانى بارچاوه‌شى باوكێتى و بۆى جێماوە.
لە چاوپێكەوتنێكى ئەم گەورە چەتەیەدا گوێم لێبوو دەیگووت: من بەرپرس نیم لە خراپ دابەشكردنى زەویەكان، كاتێ لە شارەوانى بووم. بەڵكە ئەو وەزارەت و فەرمانگانە بەرپرسن، كە من وەك حیسە بەشى فەرمانبەرەكانم پێداوون.
دەك رووت رەش بێت، ئەى چما هەر تۆ نەبووى تەنها بە موساتەحە هەزاران باخ و باخاتت تەخشان و پەخشانكرد و لەسەر دەعوەت سورە قەیدەكەت بۆ ئیمزا ئەكردن، كاتێكیش باسى باخەكەى خۆت دەكەى دەڵێى: من نەوزادى نورى بەگ بەدیارى داویەتى پێم، بۆ لەبەرامبەر ئەو باخە جەنابتان كەم سورە قەیدى دووسەد مەترى و سێ سەد مەتریتان بۆ رەوانە كرد تا شیرینەكەشى شەوانى سوورى باخە فیرعەونیەكانتان بێت و كچى هەژار و برسى سەردەمى سێ گەمارۆى ئابوورى ئەو كاته‌ی تێداا ئەتك بكەن.


ئیستاش شێخ جەعفەریش، كە كۆشكەكەى معسكر سەلامى بەقەد بیناكەى پەرلەمانى هەولێرە لەگەڵ حاكم قادردا هەر شەوە لەم باخ و لەو باخ شەوى پەردەى پێنج هیلال ورد دەكەنەوە، هەربۆیە قۆناغى ئافرەتبازیان جێهێشتووە و ئیستا هاتوونه‌ته‌ قۆناغێکی تر و وازیان له‌ ئافره‌ت هێناوه‌، ئەشێ زۆر لە چاودێرە بێ ئاگاكان پێیان وابێ ئێمە ئەشێ شتێكى بێویژدانییه‌، که‌ دەرهەق بەوانە ده‌یڵێین و بووختانیان بۆ ده‌که‌ین، بەڵام هەموو رەفتارە ناشرینەكانى ئەمان و بەهەدەردانیان بۆ سامان و ئابرووى میللەت شاهیدى ئەوەن، كە هێشتا زۆر كەم دەربارەیان وتراوە و شتە مەزنەكان بۆ نەوەى نوێ جێدەهێلێن.

من نازانم .. تیاڕاماوم.. باشە تۆ بڵێى قادرى حەمە جان و شێخ جەعفەر و هاوەڵە گەندەڵەكانیان ئەو راستیە زۆر باش نەزانن كە تاكو كامە ئاست سووك و رسوا بوون، باشە پاش ئەم هەموو دزى و ئەتكردنە ناڕەوایەیى دەرهەق بەم میللەتە كردیان ئەبێ نەوەى ئاییندە چییان پێ بڵێ؟
ئەبێ لەكامە تەوەرەدا لە گەڵ یەكێكى وەك عەلى حەسەن مەجید بەجیاواز تەماشاتان بكەن؟!
گوایا نازانن تەواو ئیتر ئەمان بوونەتە مێژوویەكى قورس و سوواو بەسەر سنگى ئەو میللەتەوە، گوایا رۆژێ نایەت گەنج و پیر و ژنى ئەم وڵاتە لەناو پاڵاسەكانى خۆیان بیانخنكێنن و پاشتر وێنەى ئەمنە سوورەكە خۆیان و كۆشكەكانیان بسووتێنن؟!
 ئەى باشە كەسێكى وەك كۆسرەتى كوڕى مام رەسوڵ نازانێ تەواو سەردەمى ئەو بەسەرچووە و حەفتا كوڕى خۆشى بكاتە ئەندامى سەركردایەتى بەتەزكیە و بەرتیل تازە ناتوانێ سۆزى گەنجێكى بێكارى ئەم وڵاتە بەلاى خۆیا راكێشێ؟!
كاكە تەواو وەلڵا سەردەمى پڕ شوورەییتان گوزەشت  ... ئەى شێرەكانى سێكسى حەرام و سامان و موڵكى حەرام و رێویەكانى مەیدانى رووبەروبوونەوە لەرۆژى حەق رۆژى راپەرینى جەماوەرى لەدژتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە