مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بناسن! (بەشى دووەم)
Sunday, 26/02/2012, 12:00
مەحمود سەنگاوى لە سەردەمی شەڕى ناوخۆدا دواى ڕاپەڕین مەحمود سەنگاوى لە برى نیشتەجێ بوون لە سەنگاو، هاتە سلێمانی و لە گەڕەكى ڕزگارى 6 خانووى بەرپرسانى بەعسى بۆ خۆى داگیركرد و لەوێ نیشتەجێ بوو.
سەردەمی شەڕى كورسى و پارە لە كوردستان بوو بە یارمەتیدەرێک بۆ مەحمود سەنگاوی، لە کاریی چەتەییەوە، بوو بە قارەمانی شەڕی ناوخۆ و وەکو شۆڕشگێڕ ئەو ناوەی لە خۆی نا، ئەو وەك كەسێكى شەڕانى و فەرماندەیەكى میلیشیا بە هۆى نەبوونى بڕوانامەى خوێندن و نەبوونى ژێرخانی ڕۆشنبیریی و سەردەرنەچوونى لە سیاسەت نەی ئەتوانى گەورە بێت، بۆیە یەكێك بوو لەوانەى كە نانى لە شەڕا بوو. ئەو كاتەى جێگریی فەرماندەى هێزەكانى بەرەى كوردستانى بوو لە سلێمانى دەورێكى خراپى گێڕا لە ئاژاوە و فیتنە و هەڵگیرسانى شەڕ لە گەڵ پارتى و بەبێ گوێدانە زیانەكانى شەڕ لە سەر كۆمەڵگەى كوردستان یەكێك بوو لەوانەى ئاگرى شەڕەكەى خۆشتر دەكرد.
لە سەردەمی شەڕى ناوخۆدا مەحمود سەنگاوى چەندین قەسابخانەى دروستکرد، دەیان نەیارى حیزبەكەى لە ناو برد، چ لە كاتى شەڕ و چ بە دیلى دەیگرتن و لەناوی دەبردن، مەحمود سەنگاوی مێژویەكى پڕاو پڕ لە خوێن و شەڕى بۆ خۆى تۆماركردووە، سەرەتا وەك قوتابیەكى جەبار فەرمان زۆرترین تاوانى ئەنجامدا، بە تایبەتیی خەتەرناكترین کاری قەتڵ و عام كردنى پارتیەكانى گوندێكى قەرەداغ بوو، ڕووداوەكەش بەم جۆرەی خوارەوە بوو:
حەمە چاوشینى عەربەتى و قادر ناوێك لە بازگەى سلێمانى لە لایەن پارتیەوە ئەكوژرێن، لە بەرامبەر كوشتنى ئەم دوو پیاوەدا، مەحمود سەنگاویش دەچێتە سەر گوندێكى قەرەداغ (
کوردستانپۆست ئەم بەشەی لابرد لەبەر ئەوەی پەیامنیرەکەمان ناوی گوندەکەی نەنووسیبوو، ئێمە بۆ مێژوو ناتوانین ئەمە بە دۆکۆمێنت بکەین، تا ناوی تەواوی ئەو گوندە و چەند کەسێکی کوژراومان بۆمان نەنووسێت، هەروەها هۆکاری ئەوەی کە بۆچی چوونەتە سەر ئەو گوندە، داوا لە پەیامنیرمان دەکەین لەسەر ئەمە بەدواداچوون بکات. هەر کەسێکی تر زانیاریی هەیە دەتوانێت بۆمان بنێرێت و سوپاسی دەکەین) لە گەڵ خامۆش بوونى ئاگرى شەڕى ناوخۆ مەحمود سەنگاوى بە شێنەیى كەوتە خۆى بۆ ئەوەى بە جۆرێكى تر درێژە بە ژیانى خۆى بدات و لە گەڵ دواى شەڕ و بەڕێوەبردنی دوو ئیدرایى پارتیی و یەکێتییدا دەست دەکات بە دزینى سەروەت و سامانى خەڵك، لە یەكەم هەنگاویدا لە ساڵى 1999 مناڵەكانى لە گەڵ خۆى بردە و لە سوید نیشتەجێى كردن، دواى ماوەیەك خۆى گەڕایەوە بۆ كوردستان و بە هۆى ئەو هەموو شەڕ و كوشتارەى ئەنجامى دابوو ببوو بە كەسێكى دیار و ڕەقەمێكى گەورە لە ناو یەكێتیدا و تاڵەبانى كە ئەیزانى پیاوكوژێكى كارامەیە بە هەموو شێوەیەك كەوتە پشتیوانییكردنى، هەر لەو سەردەمانەدا كافیە سلێمان وەزیرى شارەوانى بوو لە بەر ئەوەى مەحمود سەنگاوى داواى دەیان پارچە زەوى كردبوو بۆ خۆى و كافیەش ڕازى نەببوو لە ناو وەزارەتەكەیدا كافیە سلێمانى بەر شەق دا وەك چاوبەست، بۆ ماوەیەك تالەبانی تەجمیدى كرد و دواتر گەڕاندیەوە و لە كۆنگرەى دووەمى یەكێتیدا كرا بە ئەندامى سەركردایەتى، هەر لەو سەروبەندەدا بوو كە دەستدرێژى سێكسی كردە سەر ژمارەیەك كچە خوێندكارى ئامادەیى شەهید جەمال تاهیرى كچان لە سلێمانى، یەكێك لە كچەكان كچێنى خۆى لە دەست دا و لەو سەردەمەى قبوڵخاسدا بۆ بێدەنگكردنى، وەك قەرەبووكردنەوە لە زانكۆى سلێمانى کچەکەی دانا.
مەحمود سەنگاوی لە دواى بوونى بە ئەندامى سەركردایەتى ئیتر زانى كاتى خۆ دەوڵەمەند كردن و پارەداركردنى خۆى هاتووە بۆیە هەستا بە دانانى ژمارەیەك كۆمپانیا و زیاتر لە بوارى بیناسازیى و سوتەمەنیدا، بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانیای سەنگاوى لە كفرى دامەزراند و نورى عەبدولكەریم و عومەر هۆمەربلى كە دوو پیاوكوژى مەحموودن كردیانە شەریكى خۆى، كۆمپانیاكەش تا ئێستا بە ناوى نورى و عومەرەوەیە و هەموو سەرە مانگێگ بڕە پارەیەكى مۆڵ لە قازانجى دزى وكارى كۆمپانیاكەیان ئەدەن بە مەحمود سەنگاوى ، قسەكردن لە سەر بوارى بازرگانى و دزینى پارەى ڕەش و ڕووتى خەڵك لە لایەن مەحمود سەنگاوى و هاوكارەكانیەوە باسێكى درێژەیە و لە بە شەكانى تردا بە بەڵگەوە هەموو كارە بازرگانیەكانى و گەندەڵ و خراپەكاریەكانى ئەخەینە روو.
بەشی یەکەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست