کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دختۆر بەرهەم بەعسى عەیارە بیست وچواربوو...

Friday, 19/06/2009, 12:00


پاش نەمانى پیاو لە ناو یەكێتى ئێستا ونەبوونى پیا وێك تا پشتى پێ ببەستن . چونكە ئەوەى بە مەوقیف وخاوەن ویژدان بوو گەندەڵستانى یەكێتى جێ هێشت. سەیرى پیاوەكانى یەكێتى ئێستا بكە قێزت لە یەكێتى بوون دێتەوە(مەلا بەختیار- دختۆر بەرهەم_دختۆر ئەرسەلان_ دختۆر فواد مەعسوم_ سەعدى ناوگەڵ داوەشاو-كەمال فوادى بێ نوزە وبێ حەرەكە_ عومەرمرتاح _ عماد ئەحمەد-كۆسرەتى دەست بەسەرو نەفى كراو.. دواتر مچە چاورەش وخولە سەنگاوى وحامیدى حاجى مەغریب وحەمەى حەمەسەعید وئازادىجوندیانى (علوج ئەفەندى).. جابزانە بۆ دەرمانیش پیاوێكى پیاوانەى تیا دەست دەكەێت جگە لە كەمال فوادى بێ دەنگ وكۆسرەتى نەفى كراو كە رەنگە ئەویش بەم زوانە خۆى یەكلا بكاتەوە چونكە سوور دەزانێ چوار دەورى بە پلان دارێژراوە ولە پر شار بەدەرى دەكەن... جا ئێستا لە بەر نەبوونى پیاوێك جەلالیەكان زۆر بە شان وباڵى بەرهەمدا هەڵدەدەن ومەتحى دەكەن و هەمووشیان سوور دەزانن بەرهەم چى بووە وچى دەكات وهەموو نهێنى یەكانى لاى تاڵەبانى وهەندێك (م س) هەیە..ئەوساڵەى بەرهەم گیرا لەسەر (رێكخستنەكانى كۆمەڵە) كە تەنها خزمەتى بۆ كۆمەڵە (سێ مانگ) بوو. وەك دەزانن لەلاى بەعس رێكخستنى باڵى كۆمەڵە سزاكەى زۆر قورس بوو بە (جناح الختیر) ناو دەبرا. و ئەوەى لە سەر ئەوە بگیرایە یان(لە سێدارە دەدرا یان حوكمى قورس _ یان دەبوایە هاوكارى رژێمى بكردایە) ئەگینا دەرباز بوونى مەحاڵ بوو وەك چۆن هەموان دیمان چەند كەسى قارەمان وپێشمەرگە وتەنانەت خەڵكى بێ تاوانیش لە سێدارە دەدران. بەرهەم قوتابى پۆلى شەشەمى ئامادەیى بوو كەچى كتێب ومەلزەمەو پێداویستى سەعى كردنیان بۆ دەبردە سجن وبە ئیستراحەت وبێ لێدان وناخۆشى چەشتن سەعى دەكرد؟؟ هەرزووش ئازاد كرا و تاقیكردنەوەى داوو دەرچوو.دواتر بە هیمەتى برادەرانى رژێم پاسپۆرتیان بۆ دەرهێنا . كە ئەو سەردەمە زەحمەت بوو بۆ قوتابى پاسپۆرت دەربێت؟؟ دواتر فیزەى (لەندەن) ى بۆ وەرگیرا وبەرەو فرۆكەخانەى بەغداد بەرێ كەوت . ئەوساش هیچ كەسێك بۆى نەبوو سەفەر بكات ئەگەر رەزامەندى نەبوایە لە وەزارەتى داخلى عێراق یان ئەمنى عامەى بەغداد یان مخابرات . ئەم رەزامەندى وەرگرت وبردى بۆ فرۆكەخانە وبەهاوكارى(شكرى حەدیسى) پاشان كەچووە لەندەن لەگەڵ سەفارەتى عێراقدا پەیوەندى توندو تۆڵى بەست وكارى بەجدى بۆ دەكردن ولە گەڵ چەند كەسێكدا وویستیان بچنە (ئەكسا) ودەست بخەنە ئەوێ ى وجاسووسى بۆ سەفارەت بكەن بەڵام هەموو جارێك رەزامەندیان بۆ نەدەكراوو دەیان زانى پیاوى رژێمە..ئەم پیاوەى تاڵەبانى لە هەموو بۆنەكانى بەعسدا بەشدارى دەكر دوو لە یەكێك لە ئاهەنگەكانى یادى لە دایك بوونى سەدام سەرچۆپى دەگرێت وخۆشبەختانە كاتێك هوشیارزێبارى دەبێتە وەزیرى خاریجى عێراق ئەو وێنەو دیكۆمێنتانە دەكەوێتە دەستى ولە هەموو دانیشتنێكى خۆیاندا باسى دەكات.. ئێستا جگە لە ودیكۆمێنتنەى كەلاى هوشیارە فایلى زۆر گەورەترو دیكۆمێنتر لاى برادەرانى (رەگە) رەنگ بێ بۆ پروپاگەندەى هەڵبژاردن ئەگەر پێویست بكات بەكاربهێنرى؟؟؟ بەرهەم لەوتەى پۆستى لە حكومەتى عێراقدا وەرگرتووە بەسەدان ملێون دۆلارى وەرگرتووە بە تایبەتى لە (عقودى خارجى وداخلیدا) چونگە سەرۆكى لیژنەى (ئیقتسادى عێراق) بووە. لە سەردەمى حكومەتى ئەیاد عەلاوى ومالكى دا.. كۆتایى نووسینەكەم بە پرسیارێ لە دختۆر بەرهەم كۆتایى پێ دێنم لێ ىدەپرسم . لەكۆبونەوەى مەجلیسى وزەراى عێراقدا كەمالكى پۆستى(سەرۆكى لیژنەى ئابوورى) دایە دەست دوو كەس لەوانەى مەكتەبى خۆى)و لەتۆى سەندەوە. تۆ بۆچى هیچ قسەت نەكردوو نەت ووت بۆ ئەو پۆ ستەم لێ دەسەنیتەوە؟؟؟؟ وەڵامەكە بەرێزتان پاشەڵى خۆتان باش دەزانن و ئەزانن چیتان كردووە بۆ یە وەڵامت نەبوو پیاوەى سەفارەتى عێراقى لە لەندەن دەبرۆ هەرپێشكەش بە تاڵەبانى بە یاخوا پیرۆزیان بیت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە