ئەمرۆجەماوەرى چوارقورنە پۆتى بەرێوەبەرى ناحیەیان شكاند
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
دڵسۆزمان لەشارۆچكەى چوارقورنەبەتەلەفۆن پێى راگەیاندین كە خۆى ئامادەبوو بوو لەكۆبونەوەیەكى جەماوەرى لەشارۆچكەى چوارقورنەكەبەمەبەستى كۆكردنەوەى دەنگ پیاوەپەمەیى یەكە و مستەفاچاورەش هاتبوون لەپێش چاوى ئەوان جەماوەر پۆتى بەرێوەبەرى ناحیەى چوارقورنەیان شكاند كەبەرێوەبەرێكى گەندەڵەو هیچ ئیجرائاتێكى لەگەڵدا نەكراوە و ناكرێ شایەنى باسكردنە دوابەدواى ئەوەى بەرێوەبەرى ناحیە بەرگرى زۆرى لەخۆى كرد پاش قسەكانى یەكێك لەئامادەبوان یەكە بەیەكەى گەندەڵیەكانى ئاشكرا كرد كەبەبەڵگەوە گەندەڵیەكانى خستە روو دوابەدواى تەواو كردنى قسەكانى سكاڵاكارەكەبەپەلە كارەباكەیان كوژاندەوە تاخەڵكەكە لەبەر گەرما بچنە دەرەوەچونكە هیچ بەرگریەك نەما لەبەرێوەبەرى ناحیەبكرێت بەناچارى خەڵكەكە چونە دەرەوە بەبۆڵەبۆڵ و گلەیى وگازاندە ئەوەى جێگەى باسكردنە پیاوە پەمەیى یەكە ماوەیەكە لە میوانخانەى بیتوێندا جێگیرە و سنوورى رانیەى پێسپێردراوەبۆ كۆكردنەوەى دەنگ ئەوەى بەیش دەكرێ خەڵكێكى زۆر سەردانى میوانخانەكە دەكەن بەمەبەستى هاوكارى كردن ئەگەر بەوێدا تێپەر ببین دەبینین چەندین خەڵك لەبەر دەرگا وەستاون هەندێكیان هاوكارى دەكرێن هەندێكیش بەهەناسەیەكى ساردەوە رووەو ماڵ دەبنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست