کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کەرکوک لە نێوان لولەی تفەنگی پێشمەرگە و مالیکی ماوەتەوە . جارەنوسی نادیارە !!!!

Sunday, 18/11/2012, 12:00








شاری کەرکوک لە دوای روخانی رژێمی بە عسەوە تاکو ئەمڕۆ چارەنوسی نادیارە و بوەتە تۆپێک لە گوڕەپانی عێراق یاری پێ دەکرێت و تا ئێستاش تۆپەکە لە لایەن کوردەوە کۆنترۆڵ نەکراوە ..

سەرەڕای ئەوەی شاری کەرکوک زۆرینەی دانشتوانی کوردە بەڵام سەرکردایەتی کورد نەیانتوانیوە شارەکە بگەرێننەوە بۆ سەر هەریەمی کوردستان . جا بە هەر بیانویەکەوە بێت ٩ ساڵە بە مامەڵەیەکی سارد هەوڵی بۆ دەدرێت و نەیانتوانی تۆپەکە لە مالیکی بسەنرێتەوە و بکەوێتە پای کوردەوە .

ئەوەی دەبۆ بکرایە بۆ کەرکوک ئەوە بو لە ساڵی ٢٠٠٣ دەبۆ دەستمان لەسەر حەمرین دانایەو رامانگەیانایە کە تا ئێرە سنوری کوردستانە . بەڵام بەهۆی کورسی و تموحی دەسەڵات ئاگامان لەو خاڵە نەبو . ئێستاش شەقی ئەو هەڵەیە دەخۆین کە پێش ٩ ساڵ لەمەو بەر کردمانە . ساڵ لەدوای ساڵ کێشەی کەرکوک قول تر دەبێ و هەر جاری بە بیانوی کارێکەوە مالیکی دەستی خۆی لە شارەکە نێزگ دەکاتەوە و بەرپرسانی کوردش لە سەرتا دەنگیان لێ بەرز دەبێ بەڵام دوای بێ دەنگی دەنوێنن . بەڵگەی ئەویش دوای دامزراندنی فیرقەی ١٢ سەرکردایەتی کورد رەتی کردەوە بەڵام دواجار بێ دەنگ بو و ئێستاش ئەو هێزە کاری خۆی دەکات لە شارەکە .

فێڵێکی تری مالیکی ئۆپراسیۆنی دجلەیە . ئاشکرایە هۆکاری دامزراندنی ئەم هێزە چیە و بۆچیە . بەڵام ئەوەی جی داخە سەرکردایەتی کوردە !! پۆستە باڵاکانی عێراق بە دەستی کوردە و دەبو وەک فشارێک ئەو خاڵەیان بەکار بهێنایە بۆ پەشیمان کردنەوەی مالیکی . بەڵام نەکرا!!!

گەر هێندە خەمی کوردیانە با سەرکردایەتی کورد لە بەغدا بکشێنەوە و حەمرین دەستنیشان کەن بە سنوری هەریەم . بەڵام دیارە کەرکوک هێندە گرنگی نیە بۆیە ناتوانن .....

کەرکوک لە نێوان لولەی تفەنگی پێشمەرگە و مالیکی ماوەتەوە . جارەنوسی نادیارە !!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە