چنار سەعد عبدوالله دەستی شكاوە
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1975 بینراوە
چنار سەعد عبدووالله وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی شەڕی ناو خۆ ئەگەر هەرچ كەسێك بەڕاستی خاوەنی شەهید و قوربانی بێ بچێی بۆلای لە ئاستی خانەوادەی ئەو شەهید و ئەنفالكراوانەوە قوربانی دەرانەدا چاوەكانی كوێر دەبن ، هەردوو دەستەكانی دەشكێن ، گوێی كانی كەڕ دەبن ، ئەژنۆكانی دێتە لەرزین خۆی پێی ڕاناگیرێی بە پیەوە بۆستێی ،هەربۆیە لە سەردێڕەكەدا نوسیومە چنار دەستی شكاوە ،بەڵام ئەگەر كوڕی موستەشارێكی كورد كوژی وەكوو (حمەخانی حاجی دارای كورد كوژو تەحسین شاوەیسی كورد كوژ)بی بچیتە لای لە ترسان هەردوو دەستەكانی ئەمتیازات لە خۆوە دەنوسن ، ئەژنۆكانی ئەڵهەمی تیادا نامێنێ ، هەردوو گوێی كانی دەكرێنەوە ، چاوەكانی تیژ دەبن ، لەبەر ئەوەی كوڕی ئەو كورد كوژانە لای سەروەكە كورد كوژەكەی شیفاعەتی بۆ دەكەن تاكوو لە پۆستە كەیدا بمێنێتەوە .
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە پرسەیەك وەستابووم لە گەڵ كابرایەكی ناسیاومان كە پێشمەرگەی دێرینی ئەیلولە لەو كاتدەدا ئامۆزایەكی باوكم هات بۆلامان پاشكەمێك لە قسەكردن دەستی كرد بە بۆڵە بۆڵ وتی :خۆزگا منداڵەكانم جاش بونایە هێرشی كردە سەر پارتی ، وتم : مامە چی بووە ؟وتی: ئاخر ئویژدانی چ مرۆڤێك ئەمە قەبووڵ دەكات من پێنج منداڵم لە یەك جێگادا هێزەكانی ڕژێم گولە بارانی كردن ئەوە 11 مانگە موچەكەیان بڕدراوە ،چەندین جار سەردانی چنارم كردووە بێی سود بووە ،وتیشی جگە لەوەی خۆشم پێشمەرگەی ئەیلول بومە تا ئێستا بێوەژنانەی ئیلولیشم بۆ نەكراوە ، كەچی جاش و موستەشار هەیە كراوە بە شەهید ناوی لە ناو لیستی پێشمەرگەی ئیلولدایە ، منیش وتم بۆستە ئێستا تەلەفۆنیەك دەكەم بۆ چنار سەعد عبدوالله بزانم هۆكاری چیە ئەو كارەی كردووە تەلەفۆنم بۆ كرد جەرەس دەچوو جەرەسی هەڵ نەگرد پاش كەمێكی تر بۆیم كردەوە وتم نەوەكوو مەژغوڵ بێی كەچی هەر جەرەسی هەڵنەگرت ، منیش یەك نامەمم بۆ نوسی وتم ئەگەر كوڕی جاش و موستەشاربومایە تەلەفۆنەكەت هەڵدەگرت،
دواتر هاتمەوە بۆ لایان كابرای بەرپرسی ئەیلول كە ناسیاومانە خۆی ئەو كات پێشمەرگە بوو ڕوداوەكەی لە بیر نەچووبو هەموو مەعلوماتی ڕوداوەكەم لێ وەرگرت كە بەم شێوەییە ، بەرەبەیانی 12/10/1965 كات ژمێر 9 فڕۆكە جەنگێكانی دەسەڵات دارانی ئەو كاتەی ڕژێم بە پاڵپشتی هێزی حەرەس قەومی هێزی سەربازی هێرشیان كردە سەر دێی مەلائۆمەری ناوچەی زەنگەنە بەهۆی بونی پێشمەرگە لەو دێیە دەستیان كرد بۆمباران كردنی دێكە و دێكەیان سوتاند دانیشتوانی دێی مەلائۆمەر دێكەیان چۆڵكرد و چونە ناو كەڵۆزەكانی دەوروبەری دێكەوە ، بە هۆی تێك شكاندنی هێزەكانی ئەو كاتەی پێشمەرگە هێزەكانی ڕژێم پاش سوتاندنی دێكە دابەزینە ناو دێكەوە دواتر لەكاتی پشكنینی ناوچەكەدا لە ناو كەڵۆزی (كەرەكوڵباخ)كە ئامۆزاكانی باوكمی تێدا بوو هێزەكانی ڕژێم هەمویانیان گولە باران كرد وتووبویان ئەمانە كەس و كاری پێشمەرگەن تەنها منداڵێكی ئامۆزام كە شیرە خۆرە بوو كچ بوو نەیان كوشتبوون كچێكی تری ئامۆزاشم سەربازێك خۆی دابوو بە ملیدا نەهێشتبوو بیكوژن ، دیارە باوكی من عەلی قارەمان عبدوالرحمانە ئامۆزای ساڵح ئەحمەد عبدوالرحمانە كە ئەمە ناوی شەهیدەكانیانە .
1_نایلە عبدوالرحمان دایكی ساڵح ئەحمەد عبدوالرحمان
2_ ئایشە حەسەن باوەژنی ساڵح ئەحمەد عبدوالرحمان
3_ زكیە نامیق خێزانی ساڵح ئەحمەد عبدوالرحمان
4_عبدوالله ساڵح ئەحمەد كوڕێتی
5_مەنیجە ساڵح ئەحمەد كچێی
هەر لەو كەڵۆزەدا (ئامینە ئەحمەد زۆراب و محەمەد مەنیج ، محمود مەنیج)كە ئەوانیش ناسیاوی نزیكی باوكم بوون ئەوانیش گولە باران كران ، تا ئێستاش تەرمی هەموویان بەیەكەوە لەو جێگایەدا بەبێ كفن و دفن گڵیان بەسەریاندا كراوە .
من دەپرسم لە چنار سەعد عبدوالله ئاخر نازانم بە بنەماڵەی تۆو بنەماڵەی بارزانیش بزانم ئەوەندەی ئەو كومەڵكوژیەو شەهیدەكانی تری بنەماڵەكەی ئێمە شەهیدتان داوە ئەگەر شەهید و قوربانی بكرێتە پێوەر ،ئەم وەزیرە لە بری ئەوەی شەهیدەكانمانی بە قەدروو حورمەتەوە لەو چاڵەدا دەر بهێنایە بە ڕێی و ڕەسمیەك بە خاكی بەسپاردایە كەچی هاتووە ماوەی 11 مانگە موچەكەیانی بڕی وە ، دیارە جگە لەو شەهیدانەی ئێمەش چەندین خانە وادەی شەهیدی تر تائێستا چەندین جار یەخەیان گرتووم باسی بڕینی موچەی شەهیدەكانیان دەكەن كە ماوەی 11 مانگە ئەم وەزیرە ئەقڵ ژەنگ گرتووە بێڕێزی بە خانەوادەی شەهیدانەوە دەكات و بووتە خزمەت كاری جاش و موستەشارەكان كە بە هەزاران خەڵكی بێ دیفاع و پێشمەرگەیان شەهید كردووە كەچی ئێستا ناویان لە ڕیزی شەهیدانەو كەچی ئەوەشی شەهیدبووە ناكرێی بە شەهید ؟، من لەم مینبەرەوە داوا لە كەس و كاری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان دەكەم چیتر قەبوڵ نەكەن كەسێكی وەكوو ئەم چنارە و چنارەكانی داهاتووش بەناوی شەهیدەكانی ئێمەوە ببێ بە ملوێن نێرو كەس و كاری شەهیدانیش پیان ڕەوانەبینرێ شەهیدانەیان بۆ بەبڕدرێتەوە .