کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تیمێكی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ ئیهانه‌كرا، كه‌ناڵی‌ KNN یاداشتێك ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نه‌ �

Sunday, 27/12/2009, 12:00


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شاری‌ خانه‌قین تیمێكی‌ له‌لایه‌ن حسێن مه‌نسوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ ئیهانه‌كرا، كه‌ناڵی‌ KNNیاداشتێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی...) كرد.
له‌ یاداشته‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌ سبه‌ی‌ گه‌یشتوه‌ KNN نوسیوه‌یه‌تی‌: "كه‌ناڵی (KNN) (تۆری هه‌واڵی كوردی) كه‌نالێكی كوردی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیه‌ و كارده‌كات بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری راسته‌قینه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان، له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نی كاردكردنیدا روبه‌روی حاڵه‌تی جیاوازی كاری ئیهانه‌ و سوكایه‌تی پێكردن و لێسه‌ندنی كامێرا و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی كاسێتی په‌یامنێر و وێنه‌گرانی بۆته‌وه‌، دوا كاری سه‌رپێچی شكاندنی یاسا به‌رامبه‌ر (KNN)له‌ شاری خانه‌قین بوه‌ له‌ كاتی یادی عاشورادا، رۆژی 27/12/2009 به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان به‌ ناوی (حسێن مه‌نسور) رێگری له‌ كاركردنی تیمی كه‌ناڵه‌كه‌مان كردوه‌ و كامێرای له‌ په‌یامنێرمان (هێرش سه‌نگه‌ری) سه‌ندوه‌، به‌ بیانوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و وه‌ك ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێك كردبێت، پاش ماوه‌یه‌ك له‌ ئیهانه‌ و وشه‌ی نه‌شیاو و لێسه‌ندنی كامێرا، ده‌ستی به‌سه‌ر كاسێته‌كه‌دا گرتوه‌ و نه‌یهێشتوه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ بكاته‌ راپۆرت و كاری رۆژنامه‌وانی...
به‌رێزان...
به‌گوێره‌ی یاساكانی كاری رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ دانپیانراوه‌كانی ئه‌و بواره‌ مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تییه‌. بۆیه‌ داواكارین سنورێك بۆ رێگری و دژایه‌تی كردنی میدیای‌ ئازاد دابنێن به‌تایبه‌ت كه‌ جگه‌ له‌ دژایه‌تی راسته‌وخۆ به‌ردوامیش سیاسه‌تی بێ به‌شكردن و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌مان له‌ كۆنگره‌ و كۆبونه‌وه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌رامبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت... له‌ كاتیكدا نه‌بونی زانیاری یا زانیاری چه‌واشه‌ بەشێوەیەکی بنه‌ڕه‌تی کاردەکاتە سەر ئاستی (کوالێتی) بەشداربونی هاوڵاتییان له‌ پرۆسه‌ی بریارداندا. هاوڵاتییان پێویستییان بەوه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی میدیای ئازاده‌وه‌ بگه‌نه‌ زانیاری بۆ ئەوەی گونجاوترین میکانیزم هەڵبژێرن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانیان هەمو کەس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه،‌ ئەو زانیاریانەی ده‌ستکه‌وێت کە دەیانەوێت، ئه‌رکی حکومه‌ته‌ که‌ هاوڵاتییان ئاگاداربکاته‌وه‌ له‌ بڕیار و یاسا و رێساکان.
ئه‌م مافه‌ رێ به‌ هاوڵاتییان ده‌دات کە دەستی بگاتە تۆماری گشتیی و کۆنوسیی کۆبونەوە و نامە و راپۆرتە تەکنیکییەکان و روپێوی زانستی و هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە له‌لایەن بودجەی گشتییەوە پارەی بۆ دابینده‌کرێت. هەروەها ئه‌و زانیارانه‌ی که‌ تایبه‌تن به‌ پلاندانان وپرۆگرام و پرۆژه‌کان.
داواکارین ئه‌م یاداشته‌مان ببێته‌ هۆی به‌دواداچون و رێگرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی كاری له‌وشێوه‌یه"‌.

تۆری هه‌واڵی كوردی (KNN)
[email protected]
هه‌رێمی كوردستانی عیراق
سلێمانی
27/12/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە